جگە لە ئاژاوەگێڕی و دژایەتی کورد و کوردستان (دێموکرات) هیچ خزمەتێکتان بە نەتەوەی کورد نەکردووە. پێشتر ئاڵای کومونیست و شورشگێری بو کومونیست دەکرت و ئێستاش جاشی ئیرانن
@mansour5810020 күн бұрын
دهس خۆش کاک شوعه یب روون کردنه وه کی مه نتقی بوو. به داخه وه بڕێ جه ره یان گهل سیاسی ئاۆ ئه کهنه ناو ئاسیاو دوژمنی نه ته وه ی کورد. ئێستا کۆماری ئیسلامی و شوونیسته فارسه کان ئه یژن: " نه مان وت ئه مانه تروریستن، ئه وه ته بۆ خۆیان سه نه دیان روو کردگه" زۆر به داخه وه بۆ کال فامی ئه وانه ی وا دهس ئه بن بۆ ئه م جۆڕه بێ پڕنسیپ ی گه له
ده ستان خوه ش بیت کاشعیب گیان...ئیوه من ناناسن وه لی هه ر له منالیمه و به قه ول دریدا "متافیزیک حضور"تان له منالی گه رما بووگه.... به نه زه رم ئه وونه نیاز نییه بو ئیسبات دید خوه تان له که سگه ر تر وه ک ه"حمه سوور"و ئه وانه ته یییدیه بگرن...ئیوه "زیست-تجربه" خوه تان ئه گه ررنه وه...چتیک که فره نیازه..،ئه م ره وایت-زیست گه ره ئومیدوارم به شکلیک تازه له" مقاومت" وله نه تیجه ته جروبه ی ئه شکالیک تازه تر له" ژیانیک بی ملاونویک" خه تم بیت..... به هه ر حال له سه رئه و زیست-تجربه"تانه به بچن هه ر ئا وا به شکل نقد یک درونماندگارImmanent critiqueئیدامه په یا کات... هه میسان سپاس.. بو من ره ه گوشا بوو
@60sanye4 жыл бұрын
ریزو سلاو < کاک شعیب له فیسبوک بم جنابتان پیغامی کم داناوه تکایه ولامم به دوه
کاک شوعەیب گیان! ئێوە سەمبولی ئێمەومانان بوون و هیوادارم لە داهاتووشدا ببن. سەرەڕای ڕێزی تایبەت لەنێو نەسڵی تازەدا بۆ مێژووی ئێوە، بگەڕێمەوە ئەوەی جەنابت باسی دەکەیت، بەداخەوە هێشتاکە جەنابتان تەنیان و کارەساتبارتر لەوە، بە دوای ڕێگاشدا دەگەڕێن! بۆ منی نەسڵی نوێ جێگای پرسیارە جەنابت ٣٠ ساڵە لە کوێێ ئەم ئەرک و بەرپرسایەتییەدا وەستاوی؟ کوا جێگا و پێگەی ئێوە؟ تا کەی ئێمەی ئێستا، باجی مێژووی ئەوسای ئێوە بدەینەوە؟ کوا دەسکەوتتان؟ لە ئەوجی قارەمانییەت و توانادا هەزاران شەهید و بریندار و زیندانیمان دا، ٤٠ ساڵ دوای ئەوە هێشتا ڕێگای ناتواوتان دەپێوین. کام بەرەی چەپ و ڕاست دەفەرموون؟ کام بەرەی سەرمایەداری و چەوساوە؟ کام تەعریف و مەبنای ئەمڕۆیی و تێئۆریزەکردنی دووجەمسەری جیهان؟ کام خوێندنەوەی دروسی ئێوە لە ڕاستییەکانی ئێستا؟ کام هەوڵی ئێوە بۆ یەکگرتنەوە؟ کام بڤەی دانوووستان؟ ئەوە نییە ڕوسیە و ئەمریکا و چین خەریکی وتووێژ و دانووستانن؟ کام دژایەتی سوێندخواردوو لەنێو کۆمەڵە و دێمۆکرات؟ باسی ڕقابەت دەفەرمووی، کوای جەنابت کە ژیانت تەرخان بکەی و ببیت بە نوێنەر و ئاڵترناتیڤی ڕەوتی ڕاستەقینەی کۆمەڵە؟ کوا دەنگ و ڕێکارت بۆ ڕۆژهەڵات کەوا منی پێ تێر کەی؟ جەنابت و منی دواکەوتووت چ کارەی مەیدانین کە باسی ئەردوغان دەکەین؟ کاک شوعەیب بەداخێکی گرانەوە ڕاستییەک عەرزت بکەم، ئەوەش ئەوەیە ٩٩ لە سەدی هاوڕێیانی لاو و تازە پەیوەست بوو بە کۆمەڵەش تا ئێستاش ناوتیان نەبیستووە و ئەمە بۆ من و مانان جێگای داخە چ بگات بە پێشەنگایەتی پەکەکە و باکوور و ڕۆژاوا...! ئێمە لە مێژە بانگەوازی مەترسی پژاک دەکەین و خۆشحاڵین کە ئێستا ئێوە باسی دەکەن. لەلایەکەوە باسی ڕێبازی کۆمەڵەو یەکگرتنەوە دەکەی و لەلایەکی دیکەوە هەردوولا دەکوتی! ئەڕێ ئەم ڕەوتە چەس کە ئێمەی جیلی نێ لی تێناگەین و جەنابەت لە کوێ بووی تا ئێستا کە تەوجیهمان بکەی؟
@faridajamil3444 жыл бұрын
کاک ئومێدی هێژا بەڕاستی ئێوە ئەونده "تەکالیف" تێئۆریک و سیاسی و ئەمانەتان بۆ من داناوه که باوەر ناکەم ئەگەر عومری دووباره و چەندبارەیشم ببێ بتوانم بەوە وا "جیلی نوێ" رازی(بە قەولی ئێوە "تێر")بکات تەنانەت نزیکیش ببمەوە! کاک ئومیدی بەڕێز ئەگەر من خەریک ئیدعاگەلێ بێپایە له خاوەنداریەتی زانیاری فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و لەمانه ببوایم و هەروەها خوەم به قارەمانی مەیدانی سیاسەت بنواندای، ئێوە حەقتان بوو بمدەنە بەر ئەم تۆپ و تەشەر و رەخنەگرتنانه. بەڵام من ئەمەمه وا هەم؛ لەوە وا دیوتانه و ئەیبینن زیاتر نیم. من هەر ئەوەنده قسە ئەکەم و دێمه قسە که هەم توانم ئیجازەم پێ بدات و هەم له قووڵایی دڵەوە پێویستیەکەی چ بۆ ئێستا بێ چ بۆ داهاتوو هەست پێ بکەم. جا ئەگەر کەس پەیدا بوو گوێیک بۆ من شل کات خوەشحاڵ ئەوم، ئەگەریش پەیدا نەبوو من ئەرکی خۆمم به جێ هێناوە. ئینکاری ناکەم که حەتمەن له وتار و کردارما وەک هەر ئینسانێکیتر هەڵەیش پەیدا ئەبێ. هەر بۆیه تا ئاخرین چرکەساتی حەیاتمدا هەر لەسەر ئەو بۆچوونەم وا ئێوە به "کارەسات" ناوتان بردوه؛ واته هێشتا "بە دوای رێگاشدا دەگەڕێم". له بۆچوونی مندا رێگە پەیدا کردن و رێگە پێوان لەیەکتر گرێ دراون؛ هەر بۆیه باوەڕم به هیچ پەیغەمبەرێک که زانستی نیهایی و تەواوی بۆ "تێر کردن" هیچ نەسڵێکی بەشەری هێنابێ، نیه. هەر بۆیه بۆ گشت دەسکەوته ئینسانیەکان و هەر زەڕه له رەنج و فیداکاری بۆ پێشکەوتن بندەستەکان بایەخ دادەنێم. هەر بۆیه له تەواو دەورانی تێکۆشانی به کۆمەڵمان دژ به دوژمنانی ئازادیا، ئەگەر له هاوڕێیکما نۆ عەیبم دیبێ و یەک باشی، هەر باشیەکەم بۆ ئەسڵ بووه. وتووتانه "بە داخێکی گرانەوە ... ٩٩ له سەدی هاوڕێیانی لاو و تازە پەیوەست بوو به کۆمەڵه تا ئێستاش ناوتیان نەبیستوه". کێشەیێکم نیه؛ با تاقە یەک نەفەریش من نەناسێ. بەڵام خۆ هەر به دیتن و بیستنی ئەم ویدئۆه کەسانێک پەیدا ئەبن بزانن لەم قسە و باسه هیچ مەبەستێکم جگه له دڵسۆزی بۆ ئێوە و گشت تێکۆشەران رێگەی خەلاسی لەم دنیا پڕ له ئێش و ستەمە نەبوە و نیه. بەڕاستی پێتان وایه قسەکان من بۆ "دژایەتی سوێند خواردوو له نێوان کۆمەڵه و دێمۆکرات"ه؟ ئەگەر وایه و ئەگەر تاقەتتان بوو داواتان لێ ئەکەم جارێکی تر گوێ لێ بگرن. پێتان وا نیه ئەگەر من هەزار مەدرەک دوکتورا و پڕۆفێسۆریم ببوای و تەواو مێژووی چین و ماچینم زانیبای و چەند ملیۆنیش منیان ناسیبای بەڵام قەتڵ و عام نەیاران سیاسیم به سوسیال دێمۆکراسی لە قەڵەم بدای، ئەم کاره به مانای به فیڕۆدان و به لاڕێدا بردن هزر و رەوتی ئازادیخوازی گشت نەسڵەکانه؟..... رێگام بدەن لەمه زیاتر کاتتان نەگرم و به هێوای سەرکەوتن ئێوە و گشت تیکۆشەران رێگەی ئازادی له پێناو تەفروتوونا کردن جەلادان ئیسلامی ئێران و دەرکردنیان له کوردستان و بەدیهێنان وڵاتێکی ئازاد و ئاوەدان قسەکانم کۆتایی پێ بێنم.
@hadiarefi97454 жыл бұрын
فشەفشی بێ قەید و شەرت
@mohamadsalimi6184 жыл бұрын
لەگەل رێز وحورمەت بۆکاک شۆعەێب.رخنەکانت باش وبەجی بو.
@jafar90834 жыл бұрын
بژییت کاک شوعه یب
@rebazikomala46107 жыл бұрын
دەست و دەمتان خۆش و هیوای بەردەوامی تان بۆ دەخوازین.
@mahmudmohammadi4119 жыл бұрын
دستتون خوش و خسته نباشید. بینهایت زیبا و بجا و بموقع بود . جابی بسیار دندان شکنانه به کاسه لیسان خائنین به جنبش حق طلبانه ملت کورد.