Жазылу
Kurdistan24 Production دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن، نێوەندێكی میدیاییە. بێلایەنانە و پیشەییانە، بەرهەمێكی پوختی میدیایی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌رانی دەكات. کوردستان24، زانیاریی راست و درووست بۆ وەرگرانی كوردزمان لە كوردستان و ناوچەكە و تەواوی جیهان لە رێگەی تۆڕێکی میدیایی رێکخراو: رادیۆ، تەلەڤزیۆن، ویبسایت بە زمانەكانی (كوردی- ھەردوو شێوەزاری "کرمانجی، سۆرانی" و ئینگلیزی، عەرەبی، توركی و فارسی) دەگوازێتەوە. میتۆدی كاركردنی Kurdistan24 کوردستان24، دامەزراوەیەكی تایبەت بە توێژینەوە و راگەیاندنە، وەك نێوەندێكی میدیایی ھەمەجۆر بەشێوەیەکی درووست و بابەتیانە و بە پێی پهرهنسیپی "به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی"، ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانی به‌رانبه‌ر (نیشتمان، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئازادیه كه‌سییه‌كان) به‌جێده‌گه‌یه‌نێت. ئامانجی دامەزراوەی كوردستان24، گەشەپێدانی ئەو رووخسارە میدیاییەیە کە میدیا لە کوردستان دەقی پێوە گرتووە و دەیەوێت ببێتە رێنیشاندەر بۆ جیھانێکی نوێی کاری میدیایی لە ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی.