Рет қаралды 8,406
❥” گەورەیی و سوودی زیکری “لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِالله
“لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ”
واتە: هیچ هێزێک و دەسەڵاتێک نییە جگە لەلای خودا
شیکردنەوە: توانای خۆپاراستنم نییە لە زەرەرو گوناه و تاوانەکان بەبێ یارمەتی خودا
وە توانای بە ئەنجامدان و دەستخستنی خێر و چاکەکانم نییە بەبێ یارمەتی خودا
ئەم زیکرە گەورە و پڕ بە بەهایە بە زۆر شێواز دەگوترێتەوە
ئەمانەش بەشێکیان
١. لا حول ولا قوة الا بالله العلي العظيم
٢. لا حول ولا قوة الا بالله العزيز الحكيم
وە زۆرێکی تر
ئەم وشە پیرۆزانە
(توحيد الربوبية)ی تێدایە چونکە لە خلق والأمر
وە (توحيد الألوهية) تێدایە چونکە داواکردنە لە اللە
وە (توحید الأسماء والصفات) ی تێدایە چونکە باوەڕ بوونە بە هێز و دەسەڵاتی خودا
ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە باوەڕبوونی تەواو بە وشەی “لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ” واتە
١.باوەڕ بوونە بە تەوحید و یەکتاپەرستی
٢.باوەڕبوونە بەخوا و پشت بەستنی تەواو بەخودا
٣.باوەڕبوونە بە قەزا و قەدەر
بۆ پشت ڕاست کردنەوەی گرنگی ئەم زیکرە پیرۆزە
زۆر فەرموودە و ئایەت و قەولی زانای ئیسلام هەیە کە باس لە گەورەیی ئەو زیکرە دەکەنن
١. پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت : زیکری “لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ” گەنجینەیەکە لە گەنجینەکانی بەهەشت
بە گوێرەی ئەم فەرموودەیە
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، قَالَ:( قَالَ لِي رَسُولُ اللهِ ﷺ :" أَكْثِرْ مِنْ قَوْلِ: لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ ، فَإِنَّهَا مِنْ كَنْزِ الْجَنَّةِ "
٢. وە لە فەرموودەیەکی تردا پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمووێت: وشەیەکت پێبڵێم کە گەنجیەنەیەک بێت لەژێر حەرشی خوادا ئەویش “لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ” ەیە
بە گوێرەی ئەم فەرموودەیە
عن أبي هريرة (رضي الله عنه) أن رسول الله ﷺ قال : " ألا أدلك على كلمة من تحت العرش من كنز الجنة ؟ تقول : لا حول ولا قوة إلا بالله ، فيقول الله - عز وجل - : أسلم عبدي واستسلم " .
٣. وە پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمووێت : وشەی “لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ” دەرگایەکەی لە دەرگایەکانی بەهەشت
بەگوێرەی ئەم فەرموودەیە
عن قيس بن سعد بن عبادة أن أباه دفعه إلى النبي ﷺ يخدمه قال { فمر بي النبي ﷺ وقد صليت فقال { ألا أدلك على باب من أبواب الجنة ؟ لا حول ولا قوة إلا بالله } صححه الألباني في الصحيحة
٤. وە پێغەمبەر ئیبراهیم علیە صلاة وسلام بە پێغەمبەر گیان ﷺ ی فەرموو:
ئومەتەکەت ئاگادار بکەوە لە گیاو درەختی بەهەشتی ئەویش وشەی “لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ” ەیە
بە گوێرەی ئەم فەرموودەیە
عن أبي أيوب الأنصاري رضي الله عنه
أن رسول الله ﷺ ليلة أسري به مر على إبراهيم عليه الصلاة والسلام فقال من معك يا جبرائيل
قال هذا محمد فقال له إبراهيم عليه الصلاة والسلام يا محمد مر أمتك فليكثروا من غراس الجنة
فإن تربتها طيبة وأرضها واسعة . قال وما غراس الجنة قال : لا حول ولا قوة إلا بالله) روى الإمام أحمد وحسنه الألباني
٥. وە پێغەمبەری خودا ﷺ ئاماژەی بەوە داوە کە هەرکەسێک لە مال چووە دەر با بڵێ بسم اللە “توكلت على الله ولا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ”
ئەوە پارێزراو دەبیت لە شیطان نەفرەت لێکراو
بە گوێرەی ئەم فەرموودەیە
عنْ أنسٍ رضي اللە عنە قَالَ: قالَ: رسولُ اللَّهِ ﷺ: مَنْ قَالَ -يعنِي إِذَا خَرَج مِنْ بيْتِهِ-: بِسْم اللَّهِ توكَّلْتُ عَلَى اللَّهِ، وَلا حوْلَ وَلا قُوةَ إلاَّ بِاللَّهِ، يقالُ لهُ هُديتَ وَكُفِيت ووُقِيتَ، وتنحَّى عَنْهُ الشَّيْطَانُ رواه أبو داودَ، والترمذيُّ
٦. وە لە سورەتی الکهف ئایەتی ٣٩
ئاماژە کراوە بە گەورەیی “ماشاءاللە ولا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ”
وە زۆرێکی تر ……..
کەواتە زیکری “لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ”
١. گەنجینەیەکە لە گەنجینەکانی بەهەشت
٢. یەکێکە لە گەنجینەکانی ژێر عەرشی خودایە
٣. دەرگایەکە لە دەرگاکانی بەهەشت
٤.دار و گیا و سەوزایی بەهەشتە
٥. یەکێکە لە خۆشەیسترین وشەکان لەلای خوای گەورە
٦. پێغەمبەری خودا زۆر جەختی لەسەر وتنی ئەم زیکرە دەکردەوە
٧. ئەم زیکرە هۆکارە بۆ سڕینەوەی گوناهەکان
کاتێک دەگوترێت
لا الە إلا اللە اللە اکبر ولا حول ولا قوة إلا بالله
٨.ئەم زیکرە هۆکاری قبوڵ بوونی دوعاکانە
٩. بروابوونی تەواوی تۆ بەم زیکرە بڕوابوونە بە یەکتاپەرستی
١٠. بڕوابوون بەم زیکرە نیشانی ملکەچبوونی تۆیە بۆ خودا
١١. هۆکارێکە بۆ بەدوور خستنی تۆ لە غەم و هەژاری و گرفت و ناخۆشی بإذن لله
١٢.هۆکارێکە بۆ گەشبین کردنت و لابردنی ڕەشبینیت
١٣.هۆکارێکە بۆ دابینکردنی پشتیوانی پارێزراوی لەلایەن خوداوە
١٤. هۆکارێکە بۆ پاراستنت لە شیطان
١٥. هۆکارێکە بۆ ئاسانکردنی کارو بارەکانت
١٦. هۆکارێکە بۆ ئاسانکردنی کارە گران و ئەستەمەکان (چونکە لەلای خوا هیچ شتیک ئەستەم و گران نییە)
١٧. ماشاءاللە ولا حول ولا قوة الا بالله
هۆکارە بۆ ئەوەی هەم چاو پیس نەبیت و هەم لە چاوی پیس بەدوور بیت
١٨. هۆکارێکە بۆ سرینەوەی گوناهە بچووکەکان
و لێخۆشبوون بۆ گوناهە گەورەکانە
١٩. هۆکارێکە بۆ پاراستن لە ئاگری دۆزەخ
٢٠. هۆکارێکە لە هۆکارەکان بۆ بەدەست خستنی بەهەشت
بۆیە خوشک وبرایانی موسڵمانم وەکو خوشکێکی بچووک داواتان لێدەکەم با دەست بەرداری ئەم زیکرە پیرۆز و پڕ بەها و پڕ سوودە نەبین و دایمە بیڵێینەوە
پاداشتێکی نەبڕاوە بە وینی ئەم زیکرە کە لەسەر دەم ئاسان و لەلای خوا پڕ بەها و بە قیمەت
با هەموومان بەیەکەوە بڵێین “لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ”
بەڕاستی هیچ هێزێک و توانایەک بوونی نییە مەگەر لەلایەن خوداوە نەهاتبیێتە بوون
ڵایکی ڤیدیۆکەتان بیر نەچێ بۆ ئەوەی زۆرترین کەس سوودمەندبن
والحمدللە وصلاة وسلام على رسول الله
♥السلام عليكم ورحمة وبركاته
#لا_حول_ولا_قوة_الا_بالله #یادی_خودا #ذكر #مسلم
#islam #muslim #islamic