Рет қаралды 189,555
تێبیبی:
گه‌ر ڕێز له مافی خاوه‌نداری ئه‌م كاره و ماندووبونی موزیك دانه‌ره‌كه‌ی (د. عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه) ده‌گریت، ئه‌وا ئه‌پلۆدی مه‌كه‌ره‌وه و ته‌نیا لینكه‌كه‌ی به‌كاربهێنه.
حه‌سه‌ن زیره‌ك ١٩٢١- ١٩٧٢
ناسراوترین گۆرانیبێژی كوردی سه‌ده‌ی بیسته‌مه، كه كاریگه‌رییه‌كه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گۆرانیبێژ و موزیككارانی كورد به گشتیی و موزیككارانی ناوچه‌كه به گشتیی هه‌بووه. گۆرانییه‌كانی له گه‌لێك كه‌ناڵی ڕادیۆی جیاوازی ئه‌و سه‌رده‌مانه تۆماركردووه، وه‌ك كه‌ناڵی به‌غداد، كه‌ركوك، موسڵ، كرماشان، تاران، قه‌سری شیرین .. هتد. له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی موزیككار و موزیكژه‌نه به‌ناوبانگه‌كانی سه‌رده‌می خۆی كاری كردووه. سه‌دان گۆرانی و مه‌قامی فۆلكلۆری و دانراوی كوردی و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی سه‌رده‌می خۆی تۆماركردووه و لێهاتووییه‌كی نایابی له به‌جێهێنانیاندا پێشكه‌ش كردووه و له به‌ناوبانگترین مه‌قامبێژه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بووه.
ئه‌م كاره‌ی ئێستا كه له ساڵیادی زیره‌كدا پێشكه‌شی ده‌كه‌م، یه‌كێكه له‌و گۆرانییانه‌ی كه له ساڵانی حه‌فتاكاندا به ده‌زگاری زۆر ئاسایی ئه‌و سه‌رده‌مه تۆماركراوه. موزیكی تایبه‌تم بۆ داناوه، تۆمارم كردووه و له‌گه‌ڵ ده‌نگه ئۆریجیناڵه‌كه‌ی زیره‌ك خۆیدا جارێكی دی تێكه‌ڵم كردووه‌ته‌وه.
ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی كاك دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری لە سلێمانی كاك بابه‌كر دڕه‌یی بكه‌م كه له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كاره‌مدا هاوكارم بوون.
هیوادارم جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌مووان بێت
براتان:
د. عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه
حسن زيرك ١٩٢١-١٩٧٢
من اشهر المغنين الكورد في القرن العشرين، والذي كان له تاثير قوي على الموسيقين والمغيين الكورد بشكل خاص، وموسيقين المنطقة بشكل عام. سجل اغانيه في محطات اذاعية مختلفة، كاذاعة بغداد، كركوك، موصل، بصرة، كرماشان، طهران، قصر شيرين ..الخ، والتقى وعمل مع اشهر الموسيقين المشهورين في وقته. وسجل مئات الاغاني والمقامات الفولكلورية والمؤلفة، الكوردية وغيرها من شعوب المنطقة، واظهر امكانيات فريدة في ادائها. وكان من اشهر المغنين في اداء المقامات في وقته وله بصمة خاصة لحد الان.
العمل الحالي الذي قدمته في الذكرى السنوية للمغني، هو احدى اغانيه المسجلة في سبعينات القرن الماضي، باجهزة منزلية بسيطة جدا للتسجيل الصوتي. وقمت بتاليف موسيقى خاصة لها، وسجلتها وادمجتا مع الصوت الاصلي للمغني.
واريد ان اشكر السيد د.هفال ابوبكر محافظ السليمانية، و السيد بابكر دريي مدير عام دائرة الثقافة في السليمانية، لمساعدتهم في انجاز وتقديم هذا العمل.
اتمنى ان ينال العمل رضاكم.
اخوكم
د. عبدالله جمال سكرمة