Adnan Karim - Ishq u Azadi عدنان كەریم - ئیشق و ئازادی

  Рет қаралды 10,310

LYRICS KRD

LYRICS KRD

Күн бұрын

ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر
کە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر
لە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جگەرسووتاو
بە چی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی تر!
ئەوەندە دەردەدار و بێپەرستارم کە پێم وایە:
لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر
گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ
مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر!
گەیشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ، کەچی ڕوانیم:
لە پێشمدایە زەرد و ماهـ و سەخت و ئەستەمێکی تر
هەتا چارشێو بەسەر تۆوە دەبینم نازەنینی کورد
بەسەر بیبیلەکەی چاوی منا دەکشێ تەمێکی تر
نەما «خانی» هەتا چیڕۆکی عیشقی ئێمە داڕێژێ
دەنا هێشتا لە کوردستان دەژین «زین و مەم»ێکی تر
پەپوولەی خۆشەویستیی من لە شوێنێ ناگرێ ئارام
دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ لەسەر سینە و مەمێکی تر
هەزار هێندە پەرێشان و سیاچارە بژیم هێشتا
لەنێو دڵدا هەمە ئاواتی خاڵ و پەرچەمێکی تر
هەتاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر
کە فرمێسکم لەسەر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی،
گوتم: یاخوا لەسەر سوورگوڵ نەبینم شەونمێکی تر
شەوێکی چاوەنواڕت بووم، نەهاتی گیانەکەم، ویستت
منی دڵ ناسکی شاعیر بگێڕم ماتەمێکی تر
خدر نیم بۆ تەمەن شێت بم بە کانیی ژینێدا نووسێم
ئەوەندەم ژین دەوێ تا دەم دەنێمە نێو دەمێکی تر
بە تۆ چارەی چلۆن دەکرێ دەروونی پڕ لە ناسۆرم
خەساری بۆ دەکەی دوکتۆری زانا مەرهەمێکی تر
بەهار و گوڵ، کچ و مانگەشەو، شیعری تەڕ و بادە
لەوەی زیاتر جەنابی شێخ گەرەکتە عالەمێکی تر

Пікірлер: 7
@unknown-lj7fe
@unknown-lj7fe 6 ай бұрын
ئەی گیااان لەو ئاوازە 🫠✨ سەما بە رۆح ئەکات
@rekawtt8959
@rekawtt8959 6 ай бұрын
aiiii gyaaan🖤✨
@asoazad3994
@asoazad3994 2 жыл бұрын
ئای خوایە گیان چەندە خۆشە 🙏🙏🙏🌹 هۆنراوە ، دەنگ، ئاواز وە مۆسیقا. یادتان بەخێر و هەمیشە زیندووون لە ناو دڵمان ئێوەش مامۆستای بەڕێز و داهێنەر و دەتگتان ، چریکەی ئاوازتان هەردەم بڵنتتر ە بڵنتر بێت. هەڵبژاردەی هۆنراوەکانیشت هەمیشە لووتکەیە!! 🙏🙏🙏🌹🌷🌺👍👋
@younissiyani3560
@younissiyani3560 5 ай бұрын
ئاوازيك له لوتكه و ده نكيش عه دنان كريم
@kushanmuhammad9233
@kushanmuhammad9233 Жыл бұрын
❤❤ bo xot u hemn
@daroonsahdoon5187
@daroonsahdoon5187 2 жыл бұрын
.....💙🖤🔥
عەدنان کەریم - کۆنسێرتی کوردستانی ڕۆژهەڵات - Adnan Karim
1:00:49
Jutiar Hamad -جوتیار حەمەد
Рет қаралды 64 М.
Bony Just Wants To Take A Shower #animation
00:10
GREEN MAX
Рет қаралды 7 МЛН
Harley Quinn's plan for revenge!!!#Harley Quinn #joker
00:49
Harley Quinn with the Joker
Рет қаралды 32 МЛН
ISSEI & yellow girl 💛
00:33
ISSEI / いっせい
Рет қаралды 20 МЛН
🎙مامۆستا عەدنان کەریم🎶 ئازیزەکەم
6:51
مالی کوردان malikordan
Рет қаралды 458 М.
Giryanî Nîwey Şew
8:36
Adnan Karim - Topic
Рет қаралды 9 М.
Adnan Karim  - City part 1:  Chamekey Nali
22:57
Adnan Karim - Official
Рет қаралды 21 М.
زەکەریا عەبدوڵڵا - Zakaria Abdullah  🎶
20:06
Srwsht
Рет қаралды 1,3 МЛН
حەسەن دەرزی - وەتەن || Hasan Darzi - Watan
5:59
Hawbash Hady
Рет қаралды 498 М.
گەشتی8 - هەڵۆ حەمەرەشید
55:12
Channel 8
Рет қаралды 53 М.
Adnan Karim - «ئازیزەکەم»
10:42
Mukriyan Philharmonic Orchestra
Рет қаралды 241 М.
Hîcrî to
8:57
Adnan Karim - Topic
Рет қаралды 133 М.
MOEIN LOVE SONGS MIX 🖤 | آهنگهای عاشقانه معین
59:07
Caltex Music
Рет қаралды 4,6 МЛН