Рет қаралды 7,483
ئەرتێش
بەڵێن
موزیک: دانەر
میکس و ماستەر: ڕەشاد ڕاپ٢
پۆستەر: سیامەک
ARTESH
BALLEN
MUSIC: DANER
MIX & MASTER: RASHAD RAP2
POSTER: SIAMAK
بەڵێن
کورس
من ئەمانە دەزانم دەڵێم
بۆ گووتنی زیادتر لەمەش دەدەم بەڵێن
بەڵێنەکان بە جێ دێنم
تاکو نەمێنێ لە ڕوح و لە گیان کەڵێن
من ئەمانە دەزانم دەڵێم
بۆ گووتنی زیادتر لەمەش دەدەم بەڵێن
بەڵێنەکان بە جێ دێنم
تاکو نەمێنێ لە ڕوح و لە گیان کەڵێن
ڤێرسی یەک
دەڵێن کاتێک لێرەم ھەم بوونی تۆ بۆ چییە؟
دەڵێم ئەم قسەیە نیشانەی ھیچ و پووچییە
لە شارێک کە بێ یاسای نیشانەی پێشکەوتنە
ئیتر وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ چییە؟
من لە ژێر پێستی شار ژییاوم گڵاوم
بۆیە تێکستی من ڕاپی من سانسۆری بۆ چییە؟
دونیا پڕ بوو لە میلیاردەری نامرۆڤ و پیس
ئیتر چاپی دراو و زێر و درۆ بۆ چییە؟
کۆمەڵگا کە گیرۆدەی بیروڕای کۆن بوو
نوێ گەری بە میدیای لۆکاڵی بۆ چییە؟
خوێنەران بە دوای ڕۆمانەکانی ڕۆمانسین
بە کوردی کردنی شکستپیر و نیچە بۆ چییە؟
بابەتە ئەقلانییەکان بە بێدەنگی تێکەڵن
خەلک بە دوای بابەتن لەگەڵی پێبکەنن
تەمەنێک ڕاوەستام لە پشت دەرگاکانی داخراو
منم خۆسەپێنی ھەقیقەتی گەلی فرۆشراو
ڕوخسارم نە پێکەنینە نە تۆرە و نە گریانە
ھەقیقەت ژانە ڕاستی دەردی بێ دەرمانە
کاتێک بازرگانی دەرمان داھێنەری دەردە
ئیتر بۆ ئێمەی ھەژار دەردی خۆشەویستی بۆ چییە؟
تۆ کە زیادتر لەمانە دەبینی بۆ بێدەنگی
ئەو ژینە پووچەی تۆ ھەتە ترسی مەرگی بۆ چییە؟
ئێمە تاوانبار کراوین بە گووتنی ھەقیقەت
بۆیە شێتی وەک من ئامۆژگاری درۆی بۆ چییە؟
لە ھەموو لا دژی خۆمان کار دەکەین بێ باکین
ئەم خاکە بێ سنورە دوژمنی نوێی بۆ چییە؟
شار درا بە دەستی دز، شاردراوە دەستی دز
شەڕ کرا بۆ ڕیش و قژ، من بیر تۆ دژ
کورس
من ئەمانە دەزانم دەڵێم
بۆ گووتنی زیادتر لەمەش دەدەم بەڵێن
بەڵێنەکان بە جێ دێنم
تاکو نەمێنێ لە ڕوح و لە گیان کەڵێن
من ئەمانە دەزانم دەڵێم
بۆ گووتنی زیادتر لەمەش دەدەم بەڵێن
بەڵێنەکان بە جێ دێنم
تاکو نەمێنێ لە ڕوح و لە گیان کەڵێن
ڤێرسی دوو
کۆی ژییانی ئەمانە یاری منداڵانەیە
بەشیان لە ژین پارەیە بەشمان لە ژین تانەیە
کێ ھۆکاری ئەمانە؟ کێ تێکدەدا ئەم لانەیە؟
ھەستەوە بە نەفرەت بی تێناگەن لەم ناڵەیەت
سەیری دەوری خۆت کە تەنیا خۆتو خۆتی لێرە
ئااا
خۆتو خۆتی لێرە
چونکە تۆ خۆتی ئەوان کەسانی بێ ڕاوەن
پێت دەڵێن نابێ ڕێگا بپێوی بەم پێڵاوە
بۆیە دەمێنێ لە شەقام پێنووسێک بێ خاوەن
خاوەنەکەی لە تاریکی دادگای بێ لایەن
یەک بوو بە چوار دیسان یەک بوو بە چوار
ھەموو دەڵێن ساڵ بە ساڵ و خۆزگەم بە پار
چەند کەس وا لە کۆچە؟ چەند کەس بیری پووچە؟
کێ خاوەنی سووچە کاتێک مووچە بوو بە نووچە؟
کێ خاوەنی سوودە لەم ھەنگاوە بێ سوودە؟
پێم وابێ ئەوەی نیشتیمانی بێ پرس بە شوودا
کێ بەرپرسە لە برسیەتی برسیەکان؟
کێ بەرپرسە لە پارەو شەو ئاھەنگەکان؟
سیاسەت و دەسەڵات و سەرمایەداری
خاوەن ئەکادیمیان و باڵەخانەی تاریک
بیری تەسک و باریک و کەسایەتی ناڕێک
ساڵیان پووچ کرد ئیتر نەماوە بوھارێک
ئاراستەی ھونەر ھەمووی لە دەستی ئەوانە
بە دڵیان نەبیت بەھرە نابەیت لەم خوانە
ناتوانن ھونەری من بیکڕن سوک کەم
کە ھیپ ھاپ ھونەری یاخیبوانە
نە خاوەنی ئەکادیمیاو باڵەخانەم
بەڵام لێم دەترسێن چونکە باشترم لەمانە
کورس
من ئەمانە دەزانم دەڵێم
بۆ گووتنی زیادتر لەمەش دەدەم بەڵێن
بەڵێنەکان بە جێ دێنم
تاکو نەمێنێ لە ڕوح و لە گیان کەڵێن
من ئەمانە دەزانم دەڵێم
بۆ گووتنی زیادتر لەمەش دەدەم بەڵێن
بەڵێنەکان بە جێ دێنم
تاکو نەمێنێ لە ڕوح و لە گیان کەڵێن