Рет қаралды 292
بۆچی مرۆڤەکان ئەوەندە ئارەزووی کوشتنی یەکتریان هەیە؟
تەنیا لە 2000 ساڵی ڕابردوودا مرۆڤەکان چەندەیان لەیەکتری کوشتووە؟
هۆکار و پاڵنەری شەڕەگەورەکانی مێژووی نوێی مرۆڤ لە دوو هەزار ساڵی ڕابردوودا چی بوون؟
#فراوان_بیربکەرەوە
نوسینی: لوقمان حهوێز - شارهزای بواری گهردونناسی
خوێندنهوه و مۆنتاژ: جهمال حهسهن
کام جۆر لە شیرەدەرەکان زۆرتر تامەزرۆی کوشتنی یەکترن؟ نەهەنگی بکوژ یان شێر یان سەگی پیت بووڵی ئەمەریکی؟ نەخێر هیچ کام لەوانە یەکەم نین لە کوشتن، تەماشای ئاوێنە بکە بۆ ئەوەی ئەو جۆرە شیردەرە ببینیت..! ئەو جۆرە بونەوەرە ئێمەین، ئێمهی مرۆڤ..!
لە گەلێک لێکۆڵینەوە کە لەلایەن کۆمەڵناسان و بایۆلیژی ناسانەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە مرۆڤ لەنێو شیردەرەکان لەهەموویان زیاتر ئارەزوو و ئامادەسازی ئەوەی هەیە کە جیاوازیەکانی نێوانیان بە توندوتیژی و کوشتن یەکلایی بکەنەوە، ئەوە یاسا و ڕێسای توندی کۆمەڵگا نوێیەکانە لە ئێستادا ناهێڵێت بە بەرفروانی مرۆڤەکان یەکتری بکوژن، دەرکەوتووە لەهەر کۆمەڵگایەک ئەگەر بۆماوەیەکی کەمیش ئەو یاسا و ڕێسایانە نەمابن کوشتنی مرۆڤەکان بەدەستی یەکتر بەشێوەیەکی فراوان دەستیپێکردووهتەوە...