بارام ڕەزایی فەرماندەی ناسراوی ریزەکانی کۆمەڵە

  Рет қаралды 1,048

ASOsat

ASOsat

2 жыл бұрын

بارام ڕەزایی فەرماندەی ناسراوی ریزەکانی کۆمەڵە لە تەمەنی 61 ساڵی لە نەخۆشخانەی فرانکفۆرتی ئاڵمان ماڵاوایی لە ژیان کرد
بارام رەزایی ساڵی 1338 لە بنەماڵەیەکی ئاسایی شاری سنە لە دایک بوو.
لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاشکرا بوونی کۆمەڵە ، ساڵی ٥٨ بارام ڕەزایی لە هەڕەتی لاوی دا چووە فێرگەی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە لە ژێر چاودێری فوئاد عەرەب لە بێژوێ و بوو بە پێشمەرگەی کۆمەڵە .
پاش فێرگەی پێشمەرگایەتی لە بەر لێهاتوویی لە لای شەهید نەورۆز گەنجی لە شوشمێی هەورامان بە مەسئول دەستە دیاری کرا
ساڵی ١٣٥٩ لەگەڵ یەکەم مەفرەزەکان بوو کە لە ناوچەی کامیاران ئەرکی بەرپەرچ دانەوەی هێرشەکانی رژیمی بۆ سەر کوردستان پێسپێردرا .
ساڵی ١٣٦٠ پاش گرتنەوەی شارەکانی کوردستان لە لایەن ڕژیم ، لە ناوچەی کامیاران وەک مەسئول دەستە و مەسئول پەل دیاری کرا و لە هێرشێکی فراوانی ڕژیم بۆ سەر ناوچەی کامیاران لە بەرزاییەکانی سەرکی بریندار بوو
ساڵی ١٣٦١ دوای سارێژ بوونی برینەکانی بە هۆی ئازایەتی و لێهاتووییەوە وەک فەرماندەی گوردانی نەکەرۆز لە مەریوان دیاری کرا
ساڵی ١٣٦٢ لای شەهید قادر بەهرامی وەک جێگری فەرماندەی گوردانی کاوە لە دیواندەرە دیاری کرا ، شەهید قادر بەهرامی لە شەڕێکی قورس دا لە کاتی برینداربوونی، گوردانەکە بە فەرماندە بارام ڕەزایی دەسپێرێ . لە کاتی فەرماندەیی بارام ڕەزایی دا گوردانی کاوە دەیان حەماسە لە مەیدانەکانی بەربەرەکانێ لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان تۆمار دەکا .
تا ساڵی ١٣٦٣ فەرماندەی گوردانی کاوە مایەوە و پاشان لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان وەک فەرماندە پارتیزانێکی جەسور لە زۆر مەیدانی شەڕ دا عەمەلیاتی گەورەی فەرماندەیی کردووە و سەرجەم ١١ جار بریندار دەبێ .
ساڵی ١٣٧٠ لە ‌لایەن حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە لەگەڵ چەند هاوڕێی تر لە سەر هەڵوێستەکانیان دژ بە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە کۆمەڵە دەر دەکرێ و کۆچ دەکا بۆوڵاتی ئاڵمان.
ساڵی ١٣٧١ بە جیا بوونەوەی ڕەوتی کۆمۆنیستی کريکاری بە سەرۆکایەتی مەنسور حیکمەت دەگەڕێتەوە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە و
لە ساڵی ١٣٨٠ دەوری بەرچاو دەبینێ بۆ ساغ کردنەوەی کۆمەڵە و گەڕانەوەی سەربەخۆیی سیاسیی کۆمەڵە .
تا ساڵی ١٣٩٦ بە هۆی کاریگەری برینەکانی لەشی تووشی نەخۆشی دەبێ و بۆ چارەسەری دەگەرێتەوە بۆ ئاڵمان و بە داخەوە بەیانی ئەمرۆ ٢٠ ئۆکتۆبر لە نەخۆشخانەیەکی فرانکفۆرتی ئاڵمان مالاوایی لە ژیان دەکا .

Пікірлер
Underwater Challenge 😱
00:37
Topper Guild
Рет қаралды 47 МЛН
АЗАРТНИК 4 |СЕЗОН 1 Серия
40:47
Inter Production
Рет қаралды 1,2 МЛН
The Joker kisses Harley Quinn underwater!#Harley Quinn #joker
00:49
Harley Quinn with the Joker
Рет қаралды 41 МЛН
What will he say ? 😱 #smarthome #cleaning #homecleaning #gadgets
01:00
هفتگی 1403- جلسه دهم- سید حسن آقامیری
1:16:23
Hasan Aghamiri | حسن آقامیری
Рет қаралды 9 М.
هیتلر چرا و چطور خودکشی کرد؟
37:53
Historia
Рет қаралды 702 М.
زیاتر لە هەواڵ -٢٠ی سێپتامبەر
25:41
Underwater Challenge 😱
00:37
Topper Guild
Рет қаралды 47 МЛН