Рет қаралды 347
لە میانی کۆبوونەوەیەکی بەرێز مەریوان حاجی جەمال بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێم جەی ھۆڵدینگ لەگەڵ ستافی سەرپەرشتیارانی مایۆرکا سیتی، دەستخۆشی و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی ستافی کار لە مایۆرکا سیتی توانیویانە لە کاتێکی پێوانەیی بە ئەنجامی بگەیەنن کە لە چاوەڕوانیدا نەبووە، جەختیش لەوە کرایەوە بەردەوامی بدرێت بە رەوتی کار بە باشترین کوالێتی.
دواتر بەرێز مەریوان حاجی جەمال بڕیاری دا، بنیادنانی 500 خانوو، دیواری جیاکاریی (پارتیشن) ی نێوان یەکەی باڵەخانەکان، وە ھەروەھا تەواوی شەقامەکان و دروستکردنی رووبەری سەوزایی و باخچەکانی نێو پرۆژەکە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە،
ھاوکات بڕیار درا ژێرخانی پرۆژەکە وەک سیستمی کارەبا و ئاو و غاز و شەقامەکان و بێھارتۆنی ھەموو کۆڵانەکان بە جوانترین شێواز و باشترین کوالێتی لەمساڵدا تەواو بکرێت.
مایۆرکا سیتی، جوانییەک لە دڵی سروشتدا
ئۆفیسی فرۆشتن: سلێمانی، شەقامی ھەواری شار، نزیک پردی کۆبانی، نێو پرۆژەی سولی ڤیو.
بۆ پەیوەندیکردن: 07703956000 - 07705956000