باوەڕنما - جوانکاری لە نێوان پێویستی و چاولێکەری

  Рет қаралды 28,838

Rudaw Stream

3 ай бұрын

نەشتەرگەریی جوانکاری
• هەڵاڵە محەممەد: زۆر لە ژنان لە پێناو هاوسەرگیریی جوانکاری دەکەن. خولەکی 37:00
• د. محەممەد خانی: جوانکاری بۆ چاولێکەری نەخۆشییە. خولەکی 15:00
• د. مورشید خەزنەوی: ژن لەبەر گوشاری کۆمەڵگەدا پەنا دەباتە بەر جوانکاری. خولەکی 24:00
• جاسم کەلاری: ژن جوانترین دروستکراوی خوایە لەسەر زەوی. 41:00
جوانکاری لە نێوان پێویستی و چاولێکەری، مژاری بەرنامەی هەشتەمی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن، هەروەها هەڵاڵە محەممەد ئەڵماس، نووسەر و خاوەنی بڕوانامەی شەرعی.
هەڵاڵە محەممەد ئەڵماس بەوە دەستیپێکرد کە باوەڕی بە مەیکەپ نییە، هەر بۆیە لە بەرنامەکەش بەکارینەهێناوە و دەڵێت "هەموو کەسێک جوانی خۆی هەیە و جوانیش رێژەییە، وەک موسڵمانیش دەمەوێ جوانتر بین، چونکە ئیسلام هانمان دەدات بۆ جوانی". سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری، هەڵاڵە محەممەد گوتی "پێش جوانکاری دەبێت ئەو کەسەی نەشتەرگەری دەکات مۆڵەت لە پزیشکی نەشتەگەری گشتی وەربگرێت، چونکە ئەگەر وانەکات باجەکەی دەدات، بۆ نموونە هەیە 6 ساڵە نەشتەرگەریی لووتی کردووە و 6 خولەک بە ئاسوودەیی نەخەوتووە". گوتیشی "بەداخەوە زۆر لە ژنان لە پێناو هاوسەرگیری جوانکاری دەکەن و هەندێک جاریش بۆ لەخشتەبردنی بەرامبەر بەکاردەهێنرێت".
د. محەممەد خانی سەرەڕای ئەوەی لە قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە چەند گرنگە کەسەکان گرنگی بە جوانی رووخساریان بدەن، ئەوەندەش گرنگە گرنگی بە جوانی ناخیان بدەن. سەبارەت بە نەتەرگەری جوانکاریش پێیوایە "جوانکاری بۆ رێککاری و چارەسەری پێویست و گرنگە، بەڵام بۆ چاولێکەری نەخۆشییە".
د. محەممەد خانی ئامۆژگاری ئەو کەسانەی کرد کە دەیانەوێ نەشتەرگەری جوانکاری بکەن و گوتی "باشترە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاری، کەسەکە سەردانی پزیشکی دەروونی بکات دواتر بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات".
لای خۆیەوە د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە کە بەشێکی زۆر لە ژنان لەبەر گوشاری کۆمەڵگە پەنا دەبەنە بەر جوانکاری و گوتیشی" لەنێو فیقهی ئیسلامیدا بە وردی باسی جوانکاری نەکراوە".
جاسم کەلاری بەوە دەستیپێکرد کە "ژن جوانترین دروستکراوی خوایە لەسەر زەوی، هەر خۆی بوونەوەرێکی جوانە، ئەگەر هەستی بەوەکرد عەیبێکی هەیە و دیارە ، ئەوا ئاساییە جوانکاری بۆ بکات واتە وەک پێویستی، نەک زێدەڕۆیی و چاولێکەریی و لەخشتەبردن، ئەوکات رێپێدراو نابێت".

Пікірлер: 23
@pashaei_music_baneh7390
@pashaei_music_baneh7390 3 ай бұрын
هیوادارم همیشه ام پروگرامه بن بو دوای رمضانیش برداوم بن کوملگا پیویستی به برنامه و پروگرامی ام جوری زور هه یه لش ساخ بن ❤❤❤❤
@sorangarde3830
@sorangarde3830 3 ай бұрын
به رنامه یه کی تابلی جاکوو به سوده سلاو ریز لۆ ئه م میوانه به ریزانه جیگای ده ست خۆشین .
@wr4ypanda798
@wr4ypanda798 3 ай бұрын
دەستان خۆش بێت❤
@ayuobsmuhmmad8048
@ayuobsmuhmmad8048 3 ай бұрын
ده ست خوش
@ma_so_705
@ma_so_705 3 ай бұрын
قسەکانی دکتۆر خانی ڕاستن. ئافرەت بەس کراوە بە دەم و چاو، بەتایبەت کە بالاپۆش وحیجابی بێ. بۆیە ئەویش تەواوی فۆکوسی دەخاتە سەر دەم و چاو و ئەوەندەی بکرێ دەستکاری دەکات
@Bablisok_Lyrics
@Bablisok_Lyrics 3 ай бұрын
Hevpeyvînek gelek xweş û serkeftî bû. Spasiyek taybet bo Rudaw Media
@shabazfars8271
@shabazfars8271 3 ай бұрын
هیوادارم پرۆدیوسەری ئەم زنجیرە بەرنامەیە ئەم کۆمێنتە ببینێت هەر مەسەلەیەک باسی لێوە دەکەن باش رونی دەکەنەوە دەستتان خۆش بەلام بەراستی بەرنامەکانتان تەوەری زۆر گرنگ نین بەراستی شتانێکی زۆر سود بەخش تر هەیە بەرنامەی لەسەر بکەن شتانێک هەن بوونە بە گرێ وشکە لە ناو کۆمەڵگا و خەلک ناتوانێ لێی بکۆڵێتەوە ئێوە وەک بەرنامە دەتوانن بیکەن بۆ رای گشتی ❤
@user-ls2ri2zf4l
@user-ls2ri2zf4l 3 ай бұрын
Rez u slav bu hamo mamosta u Dr.xani
@arsalanjaff
@arsalanjaff 3 ай бұрын
hamu qsakan zor taybatu rastn barasty dastyan xoshbet ❤
@helinWrdila
@helinWrdila 3 ай бұрын
دەستتان خۆشبێت سەرکەوتوبن هەمیشە 🤍
@tarakawa1237
@tarakawa1237 3 ай бұрын
Dastan xoshbe u har sarkawtu bn ❤
@sanaabdulrahman4102
@sanaabdulrahman4102 3 ай бұрын
بژین
@amarshamsi5598
@amarshamsi5598 3 ай бұрын
❤❤❤❤
@AhmedOuchar-sw5qs
@AhmedOuchar-sw5qs 3 ай бұрын
Lam darona beadabtr neya base jwankare aka xoe labar botokso fltaro slekono adase chawe loka xoe ranagrt awzhna jwanaw mnalakae doran ???esta barnama boke pesh kash akae ahmaq
@welatperwer
@welatperwer 3 ай бұрын
Ayeta Rojê Gelî ew kesên bawerî anîne, çawa rojîgirtin li ser umetên beriya we hatibû nivîsandin (ferzkirin) her wiha li ser we jî hatiye ferzkirin. Tê hêvîkirin ku hûn xwe (ji gunehan) biparêzin. Beqere 183 Hedîsên Rojê Bobelata zanyarîyê jibîr kirine. Rûkenî sedeqeya. Paqijî nîvê bawerîanînê ye. (Hedîs) Duaya Rojê Ya Rabî şikir ji te re ku te îsal jî em gihantin ve meha bi xêr û bereket. Tu me ji vê xêr û berekete bêpar nehîle. Tu hemû misilmanan ji qeza û belayan bixefizîne, deriyên xêrê veke. Tu rojî û limêja me qebûl bike. Gotina Rojê Tiştê ku can dide mirov emel e, yê ku dikuje jî bêhêvîtî ye. (Bedîûzzeman Seîdê Nursî)
@Hich-dx9yo
@Hich-dx9yo 3 ай бұрын
مامۆستا مایکڵ جاکسۆن نەخۆشینی پیسی بوو و مەجبووری عەمەلیاتی کرد.
@sabatomar578
@sabatomar578 3 ай бұрын
Am barnamaia sa3at chan aika??
@user-nn8vv9rg4m
@user-nn8vv9rg4m 3 ай бұрын
د. خانی تڕافیکی زۆر دیوە 😅
@sawinxaled7207
@sawinxaled7207 3 ай бұрын
Hhh
@shewankurd5587
@shewankurd5587 3 ай бұрын
به راستی برنامه جوان ته وره که له جی خوی دایه که کومه لگا ی کوردی پیوه ده نالی چه زه ختیک وفشا ریک له سه ر خلکی دروست کردوه له لایه ک هه زینه و پاره ی زور له لا یه ک چاو له کری که بیر له له که وته کانیوگرفت نا کریته به تایبه تی سوشیال میدیا به ریکلام وه کوو لایه نی خراپ که بیرله ده رنجامی ناکریته . له کومه لگا زور تشنه تستینه وبوو ته شتیکی روژانه که خلک مشویش بوو ته وه که جوا نکاری و نه شترگری بی کا ت .
@qawechi
@qawechi 3 ай бұрын
ئەو ژنە زیادە لەوێیە. مەجالی ئەو زانا بەڕێزانە بدەن قسەبکەن باشترە.
@othmanmohammad8013
@othmanmohammad8013 3 ай бұрын
ئە مانە ترسنۆکن راستی نالين له اسلامدا ره گە زی سئ يه م هە يه محمد ووتويه تی بيكوژن ئە مە پيسه
@raiansalim907
@raiansalim907 3 ай бұрын
قوربانی خۆڵی سەرقەبری بی جوان ناوی بێنە،، ئەگەر باوەڕیشت پێی نییە ڕێزی بیروباوەڕی خەڵکی بگرە
Please be kind🙏
00:34
ISSEI / いっせい
Рет қаралды 188 МЛН
Василиса наняла личного массажиста 😂 #shorts
00:22
Денис Кукояка
Рет қаралды 9 МЛН
Can You Draw A PERFECTLY Dotted Line?
00:55
Stokes Twins
Рет қаралды 80 МЛН
Жайдарман | Туған күн 2024 | Алматы
2:22:55
Jaidarman OFFICIAL / JCI
Рет қаралды 1,4 МЛН
когда повзрослела // EVA mash
0:40
EVA mash
Рет қаралды 3,3 МЛН
Я нашел кто меня пранкует!
0:51
Аришнев
Рет қаралды 1,7 МЛН
СОБАКИ АТАКОВАЛИ МЕДВЕДЯ🐻
0:18
MEXANIK_CHANNEL
Рет қаралды 12 МЛН