Рет қаралды 22,705
9:00
د. مورشید خەزنەوی: حەسوود مایەی بەزەییە و تەنیا زیانی بۆ خۆی هەیە
13:00
جاسم کەلاری: حەسوود هەرگیز نابێتە گەورە و پێشەوای خەڵک
5:00
د. محەممەد خانی: کەسی حەسوود حەز دەکات کەس لەو باشتر نەبێت
تێڕوانینی ئیسلام بۆ ئیرەیی
تێڕوانینی ئیسلام بۆ ئیرەیی مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
د. محەممەد خانی پێناسەی کەسی حەسوود و سیفەتەکانی کرد و گوتی"کەسی راستگۆ، چاکەکار و سادە ئیرەیی بەکەس نابات، بەڵام کەسی حەسوود حەز دەکات کەس لەو باشتر نەبێت و هەرگیز بیر لە هەڵەکانی خۆی ناکاتەوە، بەڵکو هەموو بیرو هۆشی لای ئەو شتەیە کە کەسێکی دیکە هەیەتی و ئەو نییەتی".
د. محەممەد خانی روونیکردەوە، ئەوانەی بە خێرایی شوفێریی دەکەن کەمێک ئیرەییان تێدایە.
د. مورشید خەزنەوی لەبارەی کەسی حەسوود گوتی" حەسوود مایەی بەزەییە و تەنیا زیانی بۆ خۆی هەیە، ئەو رازی نییە بەوەی خودا پێیداوە و تانە لە نیعمەتەکانی خودای گەورە دەدات".
د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، پێشتر تەسەوف نەخۆشییە دەرونییەکانی چارەسەر دەکرد بە حەسوودیشەوە،دەشڵێت" حەسوودی مەترسی بۆ سار باوەڕی موسڵمان دروست دەکات و هەرگیز نابێت و ناکرێت ئیرەیی و باوەڕ لە دڵێک دا کۆببنەوە".
لای خۆیەو ەمامۆستا جاسم کەلاری لەبارەی حەسوود گوتی" حەسوود هەرگیز نابێتە گەورە و پێشەوای خەڵک و خاوەنی کەسایەتییەکی لاوازە و هەمیشە خۆی لەبیر دەکات".
مامۆستا جاسم کەلاری گلەییە لەوەکرد کە هەندێک خەڵک کێشە دەروونییەکانیان بۆ مەلا باس دەکەن و لە بری ئەوەی بچنە لای پزیشکی دەروونی باسی بکەن و چارەسەر وەربگرن.