Bafr Barini Slemani & Adnan Karim 2022 - HD | پیاسەیەک بە ناو بەفر بارینی سلێمانی

  Рет қаралды 35,909

Diyar Vlog HD

Diyar Vlog HD

Күн бұрын

قوربانی تۆزی ڕێگاتم، ئەی بادی خۆش مروور!
ئەی پەیکی شارەزا بەھەموو شاری شارەزوور!
ئەی لوتفەکەت خەفی و ھەوا خواەو ھەمدەمە!
وەی سروەکەت بەشارەتی سەر گۆشەیی حوزوور!
ئەی ھەم میزاجی ئەشکی تەڕ و گەرمی عاشقا ن!
تۆفانی دیدە و شەرەری قەلبی وەک تەنوور!
گاھێ دەبی بە ڕەوح و دەکەی باوەشێنی دڵ
گاھێ دەبی بە دەم، دەدەمێنی، دەمی غوروور
مەحوی قەبووڵی خاتری عاتر شەمیمتە
گەردی شیمال و گێژی جەنووب و کزەی دەبوور
سووتا ڕەواقی خانەیی سەبرم، دڵ و دەروون
نەیماوە غەیری گۆشەیی، زیکرێکی یا سەبوور
ھەم ھەم عەنانی ئاھم و، ھەم ھەم ڕیکابی ئەشک
ڕەحمێ بەم ئاەو ئەشکەبکە! ھەستەبێ قوسوور!
وەک ئاھەکەم دەوان بە! ھەتا خاکی کۆیی یار
وەک ئەشکەکەم ڕەوان بە! ھەتا ئاوی (شیوەسوور)
بەو ئاوەخۆت بشۆ، لەکودووراتی سەرزەمین
شاد بن بەوەسلی یەکدی؛ کەتۆی تاھیر، ئەو تەھوور
ئەمجا مەوەستەتا دەگەییەعەینی (سەرچنار)
ئاوێکەپڕ لەنار و چنار و گوڵ و چنوور
چەشمێکەمیسلی خۆر کە لەسەد جێ، بەرۆشنی
فەورانی، نووری سافەلەسەر بەردی وەک بلوور
یا عەکسی ئاسمانەلەئاوێنەدا کەوا
ئەستێرەکانی ڕابکشێن وەک شەھابی نوور
یا چەشمەساری خاتری پڕ فەیزی عاریفە
یەنبووعی نوورەدابڕژێنێ لەکێوی توور
دەم وت دوو چاوی خۆمە، ئەگەر (بەکر ھجۆ)یی ئەشک
نەبوایەتیژ و بێ سەمەر و گەرم و سوێر و سوور
داخڵ نەبی بەعەنبەری سارایی (خاک و خۆڵ)
ھەتا نەکەی بەخاکی (سولەیمانی) یا عوبوور
یەعنی ڕیازی ڕەوزە، کەتێیدا بەچەن دەمێ
موشکین دەبی بەکاکۆڵی غیلمان و زوڵفی حوور
خاکی میزاجی عەنبەر و، داری ڕەواجی عوود
بەردی خەراجی گەوھەر و، جۆباری عەینی نوور
شامی ھەموو نەھار و، فوسوولی ھەموو بەھار
تۆزی ھەموو عەبیر و، بو خاری ھەموو بو خوور
شارێکەعەدل و گەرمە، لەجێگێکەخۆش و نەرم
بۆ دەفعی چاوەزارەدەڵێن : شاری شارەزوور
ئەھلێکی وای ھەیەکە، ھەموو ئ ھھلی دانشن
ھەم نازیمی عوقوودن و ھەم نازیری ئوموور
سەیرێ بکەلەبەرد و لەداری مەحەللەکان
دەورێ بدەبەپرسش و تەفتیش و خوار و ژوور
داخۆ دەروونی شەق نەبووە؟ (پردی سەرشەقام)!
پیر و فوتادەتەن نەبووە؟ (داری پیرمەسوور)!
ئێستەش بەبەرگ و بارەعەلەم داری (شێخ ھەباس)!؟
یا بێ نەواوو بەرگەگەڕواەبەشەخسی عوور!؟
ئایا بەجەمع و دائیرەیەدەوری (کانی با)!؟
یاخۆ بووەبەتەفریقەیی شۆڕش و نوشوور!؟
(سەیران) نەزیری گونبەدی کەیوانەسەبز و ساف!؟
یاخۆ بووەبەدائیرەیی ئەنجومی قوبوور!؟
ئێستەش مەکانی ئاسکەیە (کانی ئاسکان)!؟
یاخۆ بووەبەمەلعەبەیی گورگ و لوورەلوور؟
ئێستەش سوروشکی عیشقی ھەیە (شیوی ئاودار)!؟
یاخۆ بووەبەسۆفیی و شکی لەحەق بەدوور؟
داخو دەروونی سافە، گوڕەی ماوە (تانجەرۆ)!؟
یاخۆ ئەسیری خاکەبەلێڵی دەکا عوبور؟
سەیرێکی خۆش لەچیمەنی ناو (خانەقا) بکە!
ئایا ڕەبیعی ئاھووە، یا چایری ستوور؟
سەبزەلەدەوری گوڵ تەڕە، وەک خەتتی ڕوویی یار!؟
یا پووشی وشک و زوورە، وەکوو ڕیشی (کاکەسوور)؟
قەلبی مونەووەرەلەحەبیبانی نازەنین!؟
یا وەک سەقەر، پڕەلەرەقیبانی لەندەھوور؟
دەس بەندیانەدێن و دەچن، سەرو و نارەوەن!؟
یا حەڵقەیانەسۆفیی مل خوار و مەندەبوور؟
مەیلێ بکەلەسەبزەدرەختانی مەدرەسە!
ئەوراقیان موقەددیمەیی شینەیا نەسوور؟
حەوزی پڕی، کەنائیبی دیدەی منەلەوێ
لێڵاوی دانەھاتووە، وەک سەیلی (شیوەسوور)؟
ئێستەش کەناری حەوشەکە، جێی باز و کەوشەکە؟
یاریی تیایە؟ یا بووەتەمەعرەزی نوفوور؟
چاوێ بخەلەسەبزەو و، سێرابی دائیرە!
جێ جیلوەگاھی چاوەکەمەنەرمەیا نەزوور!
تو خوا فەزایی د ھشتی فەقێکان ئەمێستەکەش
مەحشەر میسالە، یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور)؟
واسیل بکەعەبیری سەلامم بەحوجرەکەم!
چی ماوە، چی نەماوە، لەھەیوان و تاق و ژوور؟
ئەو غاری یارەئیستە، پڕ ئەغیارە، یا نەخۆ
ھەر غاری یارە، یا بووەتەغاری مار و موور؟
زارم وەکو ھیلال و نەحیفم وەکو خەیاڵ
ئایا دەکەومەزار و بەدڵدا دەکەم خوتوور!؟
لەم شەرحی دەردی غوربەتە، لەم سۆزی ھیجرەتە
دڵ ڕەنگەبێ بەئاو و بەچاوا بکا غوبوور
ئایا مەقامی ڕوخسەتە، لەم بەینەبێمەوە!؟
یا مەسڵەحەت تەوەققوفەتا یەومی نەفخی سوور!؟
حاڵی بکەبەخوفیە: کەئەی یاری سەنگ دڵ!
«نالی» لەشەوقی تۆیەدەنێرێ سەلامی دوور .
-نالی
#bafrislemani #snow #nali #adnankarim #diyarvloghd #slemanisnow #bafri2022 #ثلج_السلیمانیة
#ثلج_العراق

Пікірлер: 32
@DiyarVlogHD
@DiyarVlogHD 2 жыл бұрын
قوربانی تۆزی ڕێگاتم، ئەی بادی خۆش مروور! ئەی پەیکی شارەزا بەھەموو شاری شارەزوور! ئەی لوتفەکەت خەفی و ھەوا خواەو ھەمدەمە! وەی سروەکەت بەشارەتی سەر گۆشەیی حوزوور! ئەی ھەم میزاجی ئەشکی تەڕ و گەرمی عاشقا ن! تۆفانی دیدە و شەرەری قەلبی وەک تەنوور! گاھێ دەبی بە ڕەوح و دەکەی باوەشێنی دڵ گاھێ دەبی بە دەم، دەدەمێنی، دەمی غوروور مەحوی قەبووڵی خاتری عاتر شەمیمتە گەردی شیمال و گێژی جەنووب و کزەی دەبوور سووتا ڕەواقی خانەیی سەبرم، دڵ و دەروون نەیماوە غەیری گۆشەیی، زیکرێکی یا سەبوور ھەم ھەم عەنانی ئاھم و، ھەم ھەم ڕیکابی ئەشک ڕەحمێ بەم ئاەو ئەشکەبکە! ھەستەبێ قوسوور! وەک ئاھەکەم دەوان بە! ھەتا خاکی کۆیی یار وەک ئەشکەکەم ڕەوان بە! ھەتا ئاوی (شیوەسوور) بەو ئاوەخۆت بشۆ، لەکودووراتی سەرزەمین شاد بن بەوەسلی یەکدی؛ کەتۆی تاھیر، ئەو تەھوور ئەمجا مەوەستەتا دەگەییەعەینی (سەرچنار) ئاوێکەپڕ لەنار و چنار و گوڵ و چنوور چەشمێکەمیسلی خۆر کە لەسەد جێ، بەرۆشنی فەورانی، نووری سافەلەسەر بەردی وەک بلوور یا عەکسی ئاسمانەلەئاوێنەدا کەوا ئەستێرەکانی ڕابکشێن وەک شەھابی نوور یا چەشمەساری خاتری پڕ فەیزی عاریفە یەنبووعی نوورەدابڕژێنێ لەکێوی توور دەم وت دوو چاوی خۆمە، ئەگەر (بەکر ھجۆ)یی ئەشک نەبوایەتیژ و بێ سەمەر و گەرم و سوێر و سوور داخڵ نەبی بەعەنبەری سارایی (خاک و خۆڵ) ھەتا نەکەی بەخاکی (سولەیمانی) یا عوبوور یەعنی ڕیازی ڕەوزە، کەتێیدا بەچەن دەمێ موشکین دەبی بەکاکۆڵی غیلمان و زوڵفی حوور خاکی میزاجی عەنبەر و، داری ڕەواجی عوود بەردی خەراجی گەوھەر و، جۆباری عەینی نوور شامی ھەموو نەھار و، فوسوولی ھەموو بەھار تۆزی ھەموو عەبیر و، بو خاری ھەموو بو خوور شارێکەعەدل و گەرمە، لەجێگێکەخۆش و نەرم بۆ دەفعی چاوەزارەدەڵێن : شاری شارەزوور ئەھلێکی وای ھەیەکە، ھەموو ئ ھھلی دانشن ھەم نازیمی عوقوودن و ھەم نازیری ئوموور سەیرێ بکەلەبەرد و لەداری مەحەللەکان دەورێ بدەبەپرسش و تەفتیش و خوار و ژوور داخۆ دەروونی شەق نەبووە؟ (پردی سەرشەقام)! پیر و فوتادەتەن نەبووە؟ (داری پیرمەسوور)! ئێستەش بەبەرگ و بارەعەلەم داری (شێخ ھەباس)!؟ یا بێ نەواوو بەرگەگەڕواەبەشەخسی عوور!؟ ئایا بەجەمع و دائیرەیەدەوری (کانی با)!؟ یاخۆ بووەبەتەفریقەیی شۆڕش و نوشوور!؟ (سەیران) نەزیری گونبەدی کەیوانەسەبز و ساف!؟ یاخۆ بووەبەدائیرەیی ئەنجومی قوبوور!؟ ئێستەش مەکانی ئاسکەیە (کانی ئاسکان)!؟ یاخۆ بووەبەمەلعەبەیی گورگ و لوورەلوور؟ ئێستەش سوروشکی عیشقی ھەیە (شیوی ئاودار)!؟ یاخۆ بووەبەسۆفیی و شکی لەحەق بەدوور؟ داخو دەروونی سافە، گوڕەی ماوە (تانجەرۆ)!؟ یاخۆ ئەسیری خاکەبەلێڵی دەکا عوبور؟ سەیرێکی خۆش لەچیمەنی ناو (خانەقا) بکە! ئایا ڕەبیعی ئاھووە، یا چایری ستوور؟ سەبزەلەدەوری گوڵ تەڕە، وەک خەتتی ڕوویی یار!؟ یا پووشی وشک و زوورە، وەکوو ڕیشی (کاکەسوور)؟ قەلبی مونەووەرەلەحەبیبانی نازەنین!؟ یا وەک سەقەر، پڕەلەرەقیبانی لەندەھوور؟ دەس بەندیانەدێن و دەچن، سەرو و نارەوەن!؟ یا حەڵقەیانەسۆفیی مل خوار و مەندەبوور؟ مەیلێ بکەلەسەبزەدرەختانی مەدرەسە! ئەوراقیان موقەددیمەیی شینەیا نەسوور؟ حەوزی پڕی، کەنائیبی دیدەی منەلەوێ لێڵاوی دانەھاتووە، وەک سەیلی (شیوەسوور)؟ ئێستەش کەناری حەوشەکە، جێی باز و کەوشەکە؟ یاریی تیایە؟ یا بووەتەمەعرەزی نوفوور؟ چاوێ بخەلەسەبزەو و، سێرابی دائیرە! جێ جیلوەگاھی چاوەکەمەنەرمەیا نەزوور! تو خوا فەزایی د ھشتی فەقێکان ئەمێستەکەش مەحشەر میسالە، یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور)؟ واسیل بکەعەبیری سەلامم بەحوجرەکەم! چی ماوە، چی نەماوە، لەھەیوان و تاق و ژوور؟ ئەو غاری یارەئیستە، پڕ ئەغیارە، یا نەخۆ ھەر غاری یارە، یا بووەتەغاری مار و موور؟ زارم وەکو ھیلال و نەحیفم وەکو خەیاڵ ئایا دەکەومەزار و بەدڵدا دەکەم خوتوور!؟ لەم شەرحی دەردی غوربەتە، لەم سۆزی ھیجرەتە دڵ ڕەنگەبێ بەئاو و بەچاوا بکا غوبوور ئایا مەقامی ڕوخسەتە، لەم بەینەبێمەوە!؟ یا مەسڵەحەت تەوەققوفەتا یەومی نەفخی سوور!؟ حاڵی بکەبەخوفیە: کەئەی یاری سەنگ دڵ! «نالی» لەشەوقی تۆیەدەنێرێ سەلامی دوور . -نالی
@mamadadil5995
@mamadadil5995 3 ай бұрын
Ba tv sayre akam zor sare3 cameraka aswrene tozik chaw azit ayat spas bo mandw bwnt bardwam ba ba shty bashtr inshalah
@arishzida6090
@arishzida6090 2 жыл бұрын
Beautiful country kurdistan nice city slemani 👍🇹🇯
@zhanydll7573
@zhanydll7573 2 жыл бұрын
زۆر جوان و سەرنج راکیشە اوەدان بی سلیمانی شاری هەلمەت و قوربانی دەستان خۆش بی هەر بژین بە هیوای ارامی و خۆش گوزەرانی بۆ خەلکی سلیمانی ازیز 💕💕💕
@DiyarVlogHD
@DiyarVlogHD 2 жыл бұрын
زۆر سوپاس ڕێز و سڵاومان هەیە
@marwanaziz6086
@marwanaziz6086 2 жыл бұрын
ده ست خوش
@lindabaxtyar2585
@lindabaxtyar2585 Жыл бұрын
ژیان کردن لە سلێمانی جۆرێکە لە جادو کردن لە خۆت ئەو شارە بە جۆیەوە گرێت دەدات بە ماوەیەکی کەم زۆرترین یادگاریت بۆ دروست دەکات ڕۆژانە یادەوەری زیندوت بۆ دروست ئەکات شارێکە ئەتوانی جێی بهێلیت بەلام هەرگیز ناتوانیت دەست بەرداری ببیت چونکە مرۆڤ دیلی دەستی یادەوەریەکانیەتی 🤍 دەست و چاوت خۆش کاکە گوڵ
@DiyarVlogHD
@DiyarVlogHD Жыл бұрын
زۆر ڕاستە دەست خۆش 🌹
@la-izrail
@la-izrail Жыл бұрын
Meine Meinung nach ist es einst den schönsten Städten in Kurdistan und sehr lieben Dank und es zur zeigen sehr beruhigende Musik auch noch dazu die schöne Atmosphäre beruhigt eine der Seele 🌹🌹🌹
@colonel9030
@colonel9030 2 жыл бұрын
ناحەزوو بمرێت سلێمانی ئەی شارە مەحبوبەکە💙
@bineramin841
@bineramin841 2 жыл бұрын
جا کێ ڕقی لە سلێمانییە برا گیان من خەڵکی ئەوێش نییم بەس بە بیستنی ناوەکەی هەست بە شانازی ئەکەم.
@salarraza9090
@salarraza9090 2 жыл бұрын
Lasht sagh dastt xosh hamisha tandrust bash bit nayabaaaaa 😍👍
@DiyarVlogHD
@DiyarVlogHD 2 жыл бұрын
Zor swpas azizn 🌺
@marieguevara5007
@marieguevara5007 Жыл бұрын
wowwww...
@sirwanomer1261
@sirwanomer1261 2 жыл бұрын
😮😮
@kozhenidres314
@kozhenidres314 2 жыл бұрын
وەک سەرەتا دەست خۆشیت لێ ئەکەم دوو تێبینیم هەیە بۆ ئەوەی ڤیدیۆکە جوانتر بێ شتێک هەیە پێی ئەوترێت ستابڵایزەر نرخیشی زۆر گران نیە بۆ ئەو ڤیدیۆیانەی بە ڕۆشتنەوە ڕیکۆرد ئەکرێن شتێکی زۆر باشە لانی کەم ئەتوانی ئەگەر ئەوەش نەبێ ئەو مۆبایل و کامێرایانە بەکاربهێنی کە لە ڕێگەی سۆفتوێرەوە ڤیدیۆکە ستەیبڵ ئەکەن گالاکسی ئێس بیست و یەک و ئایفۆن ١٢ و ١٣ لەو ڕوەوە زۆر باشن دووەم زووم بە هیچ شێوەیەک بەکار مەهێنە ڤیدیۆکە زۆر تێک ئەیات ئەو هەستە لەدەس بینەر ئەیەیت کە خۆیەتی پیاسەیەکی ناو شار ئەکات
@DiyarVlogHD
@DiyarVlogHD 2 жыл бұрын
زۆر سوپاس کاک کۆژین گیان.. ڕاستیەکەی تێبینییەکانت ھەمووی لە جێی خۆیەتی ئەم کارەم با ئایفۆن کردووە و پەلەشم تیا کردووە. ئەمانە تەنھا سەرەتاین.. دەمەوێت لە داھاتوودا کامێرایەکی زۆر باشتر لەوانە Go Pro زۆر باشە بۆ ئەم کارانە بەکار بھێنم و ستابڵایزەریش بەکار بھێنم.. دەست خۆش بۆ تێبینیەکانت ھەموویان لە جێی خۆیەتی برام 🌺
@zth2023
@zth2023 2 жыл бұрын
@@DiyarVlogHD ڕاستئەکا زووم بەکارمەهێنە.. من بە تەلەڤزیۆن سەیرم ئەکرد هەستم بە تەڵخییەکی زۆر کرد لە ڤیدیۆکە ئەو کاتەی زوومت کرد.. بە گشتی ڤیدیۆیەکی جوان و چێژبەخش بوو
@luckyali1832
@luckyali1832 Жыл бұрын
Waooooooo So beautiful city
@armandilshad6980
@armandilshad6980 Жыл бұрын
Kak Dyar zor supas bo am hamu jwaniay la to u slemania haya❤️☺️
@DiyarVlogHD
@DiyarVlogHD Жыл бұрын
Chawt jwana kaka Arman zor swpass ❤️🌹
@miranali9176
@miranali9176 Жыл бұрын
🥰
@17tre
@17tre Жыл бұрын
Ay gian Chan biri par akam enshala amsalish abaretaua 🥹😍😍
@Copy_zakaria_abdulla
@Copy_zakaria_abdulla Жыл бұрын
جه نت بيره كه م سليمانيه كه م وا ٩ ساله دورم ليت😢
@awin5888
@awin5888 Жыл бұрын
❤💐
@DiyarVlogHD
@DiyarVlogHD Жыл бұрын
🌺🌺🌺
@peshawaazizi9417
@peshawaazizi9417 Жыл бұрын
دەستت خۆش بێت بەڕاستی چێژم لێوەرگرت و زۆر یادگاریت بیرهێنامەوە و سوپاست دەکەم و تەندروست بیت هەمیشە و تکایە بەردەوام بە 👏
@DiyarVlogHD
@DiyarVlogHD Жыл бұрын
زۆر سوپاس هیوادارم چێژتان لێ بینیبێ
@hoshyarkarimsaifulla3536
@hoshyarkarimsaifulla3536 Жыл бұрын
به تنها ناوى تو بسه بوم له دورى ولات خوا بتانباريزى خلك و شارى سليمانى
@welatperwer
@welatperwer 2 жыл бұрын
Bi rastî dîmenên gelek ciwan in
@DiyarVlogHD
@DiyarVlogHD 2 жыл бұрын
Spas 🌺
@ranjakarim731
@ranjakarim731 2 жыл бұрын
سلاوبئت لةوشارةخؤشةويستة
ПРИКОЛЫ НАД БРАТОМ #shorts
00:23
Паша Осадчий
Рет қаралды 3,4 МЛН
سیاست با مراد ویسی:  استدلال‌های نادرست دولت برای افزایش قیمت بنزین
25:41
پیشە: دروستكردنی كەباب
19:45
رادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی
Рет қаралды 33 М.