Рет қаралды 17,423
یەک، واتە یەک کەس، تەنیا کەسێک، یان کەسێکی تەنیا و تاقانە و بێ کەسوکار و بێ خێزان.. ئەمانە پاشماوەکانی پرۆسەی بەدناوی ئەنفالن.
لە کوردستاندا دەیان و رەنگە سەدانیش هەبن کە لە خێزانێکی گەورە بە تەنیا لەو جینۆسایدە دەرباز بوون و هەتا ئەمڕۆش بەهیوای ئەوەن بە کەسوکاریان شاد ببنەوە، یان هیچ نەبێ ئێسک و پرووسکی ئەندامانی خێزانەکەیان ببیننەوە. لەم بەڵگەفیلمەدا کە ساڵی 2016 بەرهەمهێنراوە هەندێ لە تاقانەکانی ئەنفال چیرۆکی خۆیان دەگێڕنەوە.
لە ساڵی 1988 بە بڕیاری سەدام حوسێن، دەیان هەزار کورد لە باشووری کوردستان کوژران و زیندەبەچاڵکران. سەدام ئەم کۆمەڵکوژییەی ناونا ئەنفال. ئەنفال ناوی یەکێک لە سورەتەکانی قورئانە.