Рет қаралды 306
بیۆگرافیای( گۆران نامیق) :
---------------------
۱-هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمە لە دەرهێنانی شانۆیی 2001
۲-بەکالۆریۆس لە زانکۆی سەلاحەددین لە بواری دەرهێنانی فیڵم 2016.
۳-خاوەنی شازدە ساڵ خزمەتە لە بواری میدیای ڤیژوەڵ وەکو دەرهێنەر لە میدیاکانی کوردستان.
٤-بەشداری زیاتر لە 30 شانۆیی کردووە وەکو سیناریۆ،ئامادەکار،پرۆدیسیۆر،سینۆگرافیا ،رووناکی،دیکور،دەرهێنان و ئاکت.
٥-خاوەنی 9 کورتە فیڵمە، خاوەنی 1 لۆنگ فیڵمە ولە ئێستادا لۆنگ فیڵمێکی تری ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنان.
چەندین ووتارو لێکۆڵینەوە و دیمانەی تەلەڤزیۆنی هەیە لە بواری هونەرەکانی فیڵم و شانۆدا .
٦-بۆ ماوەی چوار ساڵ دەرهێنەری هەواڵ و بەرنامەکان بووە لە تەلەڤزیۆنی رووداو.
۷-مامۆستای وانەکانی دەنگ و دەربڕین و نواندن بووە لەبەشی شانۆی پەیمانگاکانی کوردستان،
۸-دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ژین دۆست بووە.
۹-ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە.
۱۰-ئەندامی کارای یەکێتی تەلەڤزێۆنەکانی عێراقە.
۱۱-ئەندامی لیژنەی هونەری ماڵی کوردە لە ڤانکۆڤەر
۱۲-ئێستا لە ڤانکۆڤەر دەژیت.
هیوادارین سوود لە تواناکانی وەرگرین.
لە گەڵ رێزی ماڵی کورد