Рет қаралды 381
بیری تۆ
لە بیری
گوڵە نیلوفەرەکەمدا
زەمەن
بیناییم پر دەکا
لە فرمێسکی گۆمی ئەوین
باڵی باڵام سووک سووک
وەک زریانی سەر ئاو سەفەری
سەر نەرمە شەپۆڵ دەکا
دەبم بە کۆچەرێک
تا لە کۆشکی ئەوین
ههناسەم سەما دەکا
دەرۆم بۆ پێشوازی
وەرزی گەڵاوێژ
بارانێک دێنم
بۆ بێ تاقەتیم!
تا چیتر چریکەی
گۆرانی زام نەبیسم
ئیتر روحم
شەڵاڵی زریانێک دەکەم
دوور لە ترس و خنکان
کە تۆ هیوای من بی
من
ترسم نابێ لە ژیان.
...ئەفسانە ئاڵەشین...