Рет қаралды 138
چۆن منداڵ لە ڕێگای دایک و باوکیە و فێری زمان و تەنانەت شێوەزارەکەشی دەبێت، دەکرێت بە هەمان ڕێگا ئێمەش خۆمان فێری ئاکسنت بکەین لە ڕێگای تەکنیکێکەوە کە پێی دەوترێ Language Parent. لەم تەکنیکەدا پێوستە دوو خاڵ ئەنجام بدەی:
یەکەم ئەو کاسنتە هەڵبژێڕە که دەتەوێت فێریبیت و زۆر گوێ بگرە.
دووەم تەنها گوێ بۆ کەسێک یاخود دوو کەس بگرە بە مەبەستی فێربوونی ئاکسنت لێیانەوە تاوەکو یەک ئاکسنت فێربیت.
پاشان دەتوانی Shadowing ئەنجام بدەی واتا کاتێک گوێ دەگریت هەموو ئەو شتانەی کە گوێت لێدەبێت لەو کەسەوە وەکو خۆی دووبارەی بکەیتەوە. پاش ماوەیەکی کەم بەبەکارهێنانی ئەم تەکنیکە فێری ئەو ئاکسنتە دەبیت کە دەتەوێ.