Рет қаралды 12,663
Join this channel to get access to perks:
ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
/ @kurdplusc
----
🔴 KURD PLUS contents are licensed by storyblocks.
---
#KURDPLUS
-------------------------
ئێوارهى ئهمرۆ کە ڕێکەوتی ٨ی ٣ی ساڵی ٢٠٢٣ هێزێك لهگهڕهكى كێله سپى له سنورى پارێزگاى سلێمانى ههڵدهكوتنه سهر سێ باخ کە یهكێك له باخهكان ھی لاهورى شێخ جهنگیه و له باخهكهدا ژمارهیهك چهكدار دهست گیردهكهن و دهست بهسهر ژمارهیهك پارچه چهكدا دهگرن و ھێزەکە لهناو باخهكهدا جێگیردەبن.
---
زانیاریەکان باس لەوەدەکەن کە دووباخهكهى تر هی پۆڵادى شێخ جهنگى و کەسێکی نزیک لە لاھور شێخ جەنگییە و لهو دوو باخهدا دهست بهسهر ژمارهیهك پارچه چهكدا گیراوه.
--
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند ئەو ھێزە بە مەبەستی دەستگرتن بەسەر چەکی بێمۆڵەت و چەکداری ڕاھێنراودا ھەلمەتەکەیان ئەنجامداوەو زانیارییان ھەبوە کە کەسانێکی چەکداری ڕاھێنراو لەو باخانەدا مۆڵدراون و لەکاتی ھەڵمەکەتەشدا ئەوە دەرکەوتوە کە تەواوی زانیاریەکانیان دروستبوەو دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گرتوەو چەند کەسێکیشیان دەستگیرکردوەو ژمارەکەیشیان ھەڵھاتوون پێشوەختە.
----
لەبەرامبەردا نوسینگەی لاهور شێخ جەنگیی ڕوونکردنەوەیەکی بلاوکردەوە کە ئەمە دەقی روونکردنەوەکەیە
🔹 وەک ئاشکرایە لە دوای ڕووداوەکانی ٨ـی تەمووزەوە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی حیزبەکەی پەنای بردۆتە بەر یاسا و هەموو هەوڵێکیشی بەو ئاڕاستەیە بووە،
بەڵام لە دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگا و گەڕانەوەی مافەکانی وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گروپ و تاقمێکی لە یاسادەرچوو کە دەستیان سوورە بە شەهیدکردنی چەند هەڤاڵێکمان هەوڵی ئاژاوەگێڕیی دەدەن،
هەر بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو گروپە لە یاسادەرچووە لە ڕێگەی هێزێکی چەکدارەوە بە بێ فەرمانی دادوەر و بێ هیچ بیانوویەک هەڵیانکوتاوەتە سەر باخی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی لە گوندی کێلەسپی لە شاری سلێمانی، لە کاتێکدا ئەو باخە دوو ساڵە بەکار نەهاتووە و هیچ هێزێکیشی لێ نییە، تەنیا چەند کەسێک کە خەڵکی ئەو ناوچەیەن وەک کارگوزار و باخەوان کاریان کردووە.
لەگەڵ ئەوەی سەلامەتیی ژیانی ئەو کەسانەی لەو باخە کاریان کردووە دەخەینە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، لەهەمانکاتدا هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرینە بەر دژی ئەو یاساشکێنییە، سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکان و کونسوڵخانەی وڵاتان و دیبلۆماتکاران و نەتەوەیەکگرتووەکان لەم کارە مەترسیدارە ئاگادار دەکەینەوە کە لەسەر دەستی ئەو تاقمە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستی پێکردووە و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان و کار و پیشەی کاسبکاران و جوڵەی بازرگانەکان خراوەتە مەترسییەوە.
دووپاتیدەکەینەوە کە ئەو تاقمە لە یاسادەرچووە باجی ئەو کارە نابەجێ و ناپەسەندەیان دەدەن و پیلانەکانیشیان لە زووترین کاتدا پووچەڵ دەکرێتەوە، هەموو یەکێتییەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو کارانە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی سوورتر دەکات لە هەوڵەکانی بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو بارە لارەی کە ئەو تاقمە لە یاسادەرچووە بەسەر یەکێتی و دەڤەری سلێمانیدا سەپاندوویانە.
---
Background Music From KZbin Audio Library :
☀The Awakening - Patrick Patrikios
Background Music Licensed by storyblocks :
☀Epic And Emotion :Valentina Gribanova
☀Fortitude :Humans Win
--
THANKS FOR WATCHING