Diaspora- دیاسپۆرا- چیرۆکی چاوەڕوانیی 11 ساڵەی دایک و باوکێک بۆ هەواڵێکی کوڕەکەیان

  Рет қаралды 332

Rudaw Stream

Rudaw Stream

Күн бұрын

دیاسپۆرای ئەمجارە لە جارەکانی دیکە جیاوازە و تایبەتە بەو گۆڕانکارییانەی پاش رۆیشتنی رژێمی ئەسەد دروستدەبن.
کوردی رۆژئاوا لە کۆنترین کوردە دیاسپۆرانشینەکانی ئەوروپان، بەڵام لەدوای ساڵی 2011ەوە و ئەو رووداوانەی بەدوایدا هاتن، ژمارەیەکی گەورەی کوردی رۆژئاوا هاتنە دیاسپۆرا. لەو ساڵانەدا کە لە ئەورووپان بەشی زۆریان توانیویانە بەباشی خۆیان لەگەڵ کۆمەڵگە نوێکانیاندا بگونجێنن، بەڵام هەمیشە چاو و دڵیان لە کوردستان بووە و یارمەتیی ئەوێیان داوە.
قۆناخێکی سەخت بوو و وڵات پێویستی بە یارمەتیی دیاسپۆرانشینەکانی هەبوو. بەڵام پرسیار ئەوەیە پاش رۆیشتنی ئەسەد دیاسپۆرای رۆژئاوای کوردستان چیی لێدێ و دەبێ چی بکات؟ رۆژێک دوای زانینی رووخانی رژێمی بەعسی سووریا، ئاوارە سوورییەکان بەلێشاو لەسەر سنوورەکانی تورکیا و لوبنان و ئوردن بوون و دەیانەویست بگەڕێنەوە، بەڵام ئاوارەکان و دیاسپۆرانشینانی رۆژئاوا بەلێشاو لەسەر سنوورەکان نەبیندران. هۆی ئەمە چییە؟ چی وادەکات خەڵکی رۆژئاوا بڕیار بدەن بچنەوە؟ ئەگەریش ناچنەوە لێرەوە چییان بۆ ئایندەی ئەو بەشەی کوردستان و بۆ وڵاتی خۆیان پێدەکرێ.
لە دیاسپۆرای ئەمجارە لێرە هەریەکە لە سیروان حاجی بەرکۆ، کە 35 ساڵە هاتووەتە ئەڵمانیا و وەک دیاسپۆرانشینێک ئیشی زۆری بۆ رۆژئاوای کوردستان کردووە، هەروەها سەرۆکی دامەزراوەی ئارتایە، میوانی دیاسپۆرا بوو.
خێزانێکی کوردی کۆبانێ 11 ساڵە چاوەڕێی گەڕانەوەی کوڕە رفێنراوەکەیان دەکەن
رۆژانی رابردوو رۆژانی شادی و دڵخۆشی بوون بۆ خەڵکی سووریا و رۆژئاوای کوردستان. بەڵام بۆ ماڵباتێکی خەڵکی کۆبانێ کە لە ئەڵمانیا دەژین، رۆژانی کولانەوەی برینێکی قووڵ بوو.
محەممەدی هەژدە ساڵ لە ساڵی 2013 لە رێگەی چوونی لە حەڵەبەوە بۆ هەولێر لەلایەن داعشەوە دەگیرێت. لەوکاتەوە هیچ سۆراخێکی نییە. جگە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کە بۆ دایکی کراوە و پێیانگوتووە کوڕەکەت لەدەست داعشدا نەماوە و لە زیندانی رژێمی بەعسدایە. دایک وباوکی محەممەد بە دڵێکی شکاوەوە چیرۆکی ساڵانی چاوەڕوانی و ئێشی زۆری نەزانینی چارەنووسی رۆڵەکەیان بۆ دیاسپۆرا گێڕایەوە.
#rudawstream #syria #kobanê #diaspora

Пікірлер
Wall Rebound Challenge 🙈😱
00:34
Celine Dept
Рет қаралды 15 МЛН
coco在求救? #小丑 #天使 #shorts
00:29
好人小丑
Рет қаралды 103 МЛН
چی وایکردووە چرۆ گومان لە خوشکەکەی بکات؟
8:04
"کاتی خۆی سوومەیە بە برینداری درایە براکەم"
11:24