Diwani Hemn Nalay Judaey دیوانی هێمن موکریانی ناڵه‌ی جودایی

  Рет қаралды 46,088

Khogr Bedri خۆگر بەدری

Khogr Bedri خۆگر بەدری

Күн бұрын

دیوانی هێمن
ناڵەی جودایی
• Diwani Hemn Nalay Juda...
گوڵبژێر
• Diwani Hemn Gul Bzher ...
محه‌مه‌د ئه‌مین شێخولئیسلامی موكریانی‌ ناسراو به‌هێمن یان هێمن موكریانی شاعیر. هێمن موكریانی‌ نووسه‌رو وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی كورده‌. هێمن له‌به‌هاری ١٩٢١ له‌دایكبووه‌و
هێمن كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی موكری‌، له‌بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا جامی چۆڕی بووه‌. دایكی ناوی زه‌ینه‌ب‌و كچی شێخی بورهان بووه‌ كه‌ ئێستا بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی موكریانن. هێمن به‌هاری ساڵی ١٣٠٠ی هه‌تاوی به‌شه‌وی جه‌ژنی‌ به‌رات له‌گوندی لاچینی سه‌ر به‌شاری مه‌هاباد له‌دایكبووه‌. وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه‌ كاتێك هێمن له‌دایكبووه‌، شیری دایكی وشكی‌ كردووه‌و به‌شیری ژنێكی دیكه‌ گۆشكراوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌كاتی‌ له‌دایكبوونی هێمنه‌وه‌، دایكی‌ له‌شی‌ ساغی‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌.
هێمن له‌ڕۆژگارێكدا له‌دایكبووه‌ كه‌ ڕه‌زا خان جڵه‌وی حكومه‌تی له‌ده‌ستدابووه‌، چاودێرانی‌ سیاسی‌ ده‌ڵێن "ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ هێمن له‌دایكبووه‌، ڕه‌زا خان لاسایی ئه‌تاتوركی كردووه‌ته‌وه‌ كاتێك ته‌واوی‌ جڵه‌وی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێرانی‌ له‌ده‌ستداووه‌". له‌و سه‌رده‌مه‌دا جلوبه‌رگی كوردی به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، هه‌روه‌ك ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ ڕه‌زا خان ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ستیهاتووه‌، سووكایه‌تی به‌خه‌ڵك كردووه‌و (شه‌پقه‌ یان ته‌پله‌، یان كڵاو)ی‌ هێناوه‌ته‌ نێو بازاڕه‌وه‌. هێمن له‌م كه‌ش‌و هه‌وایه‌دا گه‌وره‌بووه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و دۆخه‌ی‌ له‌ئارادابووه‌، له‌به‌شخوراوی‌و كۆیله‌یه‌تی مرۆڤه‌كان، وه‌كو خوێن له‌مێشك‌و ده‌مارو ئێسك‌و پێستی هێمن موكریانیدا گه‌ڕاوه‌و بووه‌ته‌ وانه‌ بۆ ژیانی‌.
سه‌ره‌تای ژیان
هێمن موكریانی‌ ئه‌لف‌و‌بێی‌‌ كوردی‌ لای سه‌عیدی ناكام خوێندووه‌و پێشئه‌وه‌شی ئه‌لف‌وبێی فێر بكات، بزنۆكێ‌و مه‌ڕنۆكێی حوسێن حوزنی موكریانی بۆ خوێندووه‌ته‌وه‌و هێمنیش له‌به‌ری كردووه‌. دواتر شیعره‌كانی شێخ ڕه‌زاو زۆرشتی دیكه‌ی لێ فێربووه‌و پاشان بۆ درێژه‌دانی به‌خوێندن، باوكی ناردوویه‌تییه‌ مه‌هابادو له‌قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌تی ئه‌وشاره‌ ده‌ستی‌ به‌خوێندن كردووه‌.
هێمنێكی لادێی كه‌ جگه‌ له‌زمانی كوردی هیچی دیكه‌ی نه‌ده‌زانی‌و له‌و قوتابخانه‌یه‌ش كه‌س نه‌یده‌توانی به‌كوردی قسه‌ بكات، منداڵان گاڵته‌یان پێكردووه‌و پێیان وتووه‌ كرمانج، چونكه‌ ئه‌وكاته‌ له‌مه‌هاباد به‌خه‌ڵكی گوندییان ده‌گوت كرمانج، هێمن ئه‌وساڵه‌ خوێندنی به‌سه‌ركه‌وتنێكی زۆرباشه‌وه‌ تێپه‌ڕكردووه‌و هاوینانیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئاوایی‌و له‌لای مه‌لای دێ‌‌و باوكی ده‌رسی‌ خوێندووه‌و ڕاهێنانی‌ نووسینی خه‌تی‌ كردووه‌.
كاتێك باوكی زانیویه‌تی‌ هێمن خه‌تی خۆش بووه‌، ده‌ستی پێ‌ له‌خوێندن هه‌ڵگرتووه‌و وتوویه‌تی‌ "بڕۆ ده‌رسی مه‌لایه‌تی بخوێنه‌"، هێمن كه‌ هیچ كات خۆشی له‌مه‌لا نه‌هاتووه‌، تووشی ئه‌م تاڵییه‌ بووه‌و چوارساڵ‌ له‌خانه‌قای شێخی بورهان خوێندوویه‌تی‌، به‌ڵام ئه‌و خوێندنه‌ هیچ كه‌ڵكێكی نه‌بووه‌ بۆ هێمن، چونكه‌ هێمن ئه‌و چوارساڵه‌ی‌ به‌گاڵته‌ بردووه‌ته‌سه‌رو له‌خانه‌قای شێخی بورهان كه‌ هه‌شت تا نۆ كه‌س بوون، جگه‌ له‌هه‌ژارو هێمن ته‌وای خاڵۆزاو پوورزا ده‌بن، پاشان هێمن چووه‌ته‌ لای مامۆستا فه‌وزی‌و رێگای ژیانی پێنیشانداوه‌و ساڵ‌‌و نیوێك له‌لای ئه‌ویش ده‌رسی‌ خوێندووه‌‌.
هه‌ژار له‌پێشه‌كی دیوانی سه‌یفولقوزاتدا، به‌مجۆره‌ باسی خۆیی‌و هێمن ده‌كات "من‌و هێمن دوو منداڵی كرچ‌و كاڵی له‌ڕو قرخن، به‌ته‌مه‌ن ده‌ دوازده‌ ساڵ‌ بووین، له‌خانه‌قا گه‌یبووینه‌ یه‌ك، به‌ناخێری گیانمان ده‌مانویست ده‌رس بخوێنین، خوێندنی چی؟ دوو گێل‌و حۆل، له‌یه‌ك ده‌مدا له‌لای دوو مامۆستا دامه‌زراین، یه‌كی ریش پان له‌عه‌ره‌بی شاره‌زایه‌و خه‌تی نییه‌، ئه‌وی دی گه‌رده‌ڵ‌ فارسی زانه‌و خه‌تی خۆشه‌، جا وه‌ره‌ شه‌ق‌و دار بخۆ، خۆ جنێو هه‌ر باسی ناكرێ‌، سوێندی كه‌سم له‌سه‌رنییه‌، ئه‌گه‌ر بڵێم تڵپاتی ته‌ڕیش فێر نه‌بووین، بۆ نه‌گبه‌تی هێمن وه‌ شیعر هاتبوو، هه‌روه‌ها گاره‌ گاره‌ی ده‌هات، جاروباره‌ شیعرێكی نیوه‌و خوارو خێچی‌ داده‌نا، به‌فیزه‌وه‌ نیشانی ده‌دام، یانی ها بمناسه‌ من چیم، منی كڵۆڵ‌ نه‌مده‌توانی میعریش بڵێم‌و بنووسم نه‌ك شیعر".
به‌وجۆره‌ شیعر وتنی‌ هێمن له‌خانه‌قاوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌و پێگه‌یشتووه‌. له‌گوندی كولیجه‌ له‌لای سه‌ید عه‌وڵای سه‌ید مینه‌ كه‌ پیاوێكی نه‌خوێنده‌وار بووه‌، به‌ڵام زۆر زاناو تێگه‌یشتوو بووه‌، ماوه‌یه‌ك ده‌رسی‌ خوێندووه‌و به‌گه‌وره‌ترین مامۆستای، هێمن حسابده‌كرێت، ته‌مه‌نی هێمن ده‌چێته‌ سه‌رو بۆ ئه‌وه‌ڵین‌و دوایینجار له‌گوندی كولیجه‌ عاشق بووه‌، عیشقێكی پاك‌و خاوێن‌و ئاسمانی، به‌ڵام ئه‌م عاشقبوونه‌ زۆر ناخایه‌نێ‌‌و لێكجودا بوونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یداو هه‌ر له‌و گونده‌ش فێری سواری‌و راوه‌كه‌وو كه‌روێشك بووه‌.
ساڵی ١٣١٧ی هه‌تاوی كه‌ ته‌مه‌نی ١٧ ساڵان بووه‌، مامۆستاكه‌ی به‌جێدێڵێ‌‌و ده‌ستده‌كات به‌كارو كاسبی، به‌ڕۆژ خه‌ریكی كاری كشتوكاڵی بووه‌و شه‌وانه‌ش خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌و شیعردانان، كاتێكیش باوكی پێی زانیوه‌ كه‌ خه‌ریكی‌ شیعر نووسینه‌، ده‌فته‌ری شیعره‌كانی سوتاندووه‌.

Пікірлер: 43
@razyyusuf5441
@razyyusuf5441 Жыл бұрын
ئەو کەسەی هەستی بە زۆرداری نەکرد تیغی زۆرداری برینداری نەکرد (17/10/2022) 11 :37
@shwan1325
@shwan1325 Жыл бұрын
💛❤🤍💙💚
@saywankurdi7848
@saywankurdi7848 4 жыл бұрын
سەرمەست دەبم لەگەڵ ناڵەی جودای هێمن
@Dana2257
@Dana2257 4 жыл бұрын
ده‌ست و چاوت خۆشبێت کاک خۆگر شیعره‌کان زۆر نه‌رم و جوان ده‌خوێنیته‌وه‌ سوپاس بۆ خۆت و هاوکاره‌کانتان کارێکی زۆر باشتان کردووه‌
@KhogrBedri
@KhogrBedri 4 жыл бұрын
زۆر سوپاست ئەکەم، دەست و چاوی جەنابیشت خۆشبێ، ڕێزت ھەیە.
@bahezjaf8564
@bahezjaf8564 3 жыл бұрын
هەزاران سڵاو دروود بۆ مامۆستا .. هەربژیت ماندوو نەبیت
@Qlatemaran-ik4pf
@Qlatemaran-ik4pf 4 ай бұрын
کاکی برا هیندیک هه‌له هه‌ن ده خویندنه‌وه‌که‌ت.به هیوای راست کردنه‌وه‌یان
@seransardar7177
@seransardar7177 3 жыл бұрын
هەر بژی بۆ ئەو کارە جوانەت🌷
@TR3NTRR
@TR3NTRR 2 жыл бұрын
Ll
@salmanaref2011
@salmanaref2011 2 жыл бұрын
یاخوا ئەو دەنگە نەڕزێ کاکە گیان
@hamascania9797
@hamascania9797 2 жыл бұрын
زۆر جوانە خوێندنەوەی دەست خۆش بەردەوام بە
@chawakani_alawi
@chawakani_alawi 3 жыл бұрын
سڵاو کاک خۆگر چۆن دەتوانم پەیوەندیت پێوە بکەم ..
@KhogrBedri
@KhogrBedri 3 жыл бұрын
سڵاو کاکەگیان، ئەکاونتەکانم لەم یوتیوبە داناوە، بۆ هەرکامێکیان نامە بنێری ئەیبینم ئیشەڵا.
@akamabubakr9648
@akamabubakr9648 2 жыл бұрын
دەست خۆش
@kchikurd4346
@kchikurd4346 2 жыл бұрын
👍👍👍👍👍👍👍🌹🌹🌹🌹
@unknownteacher3200
@unknownteacher3200 4 жыл бұрын
زۆر شازە ، هەم خوێنەوەکەی هەم میوزیکەکەی و وە ژێرنوسەکەی.. سەرکەوتوبن
@farasathosseini1195
@farasathosseini1195 2 жыл бұрын
💝
@strawberry10022
@strawberry10022 3 жыл бұрын
دەست خۆش
@shemalmamzadebokani9683
@shemalmamzadebokani9683 3 жыл бұрын
نیری یەخسیری ، نەک تیری یەخسیری
@KhogrBedri
@KhogrBedri 3 жыл бұрын
کاک شەماڵ زۆر سوپاس بۆ ڕاستکردنەوەکەت، لێرەدا چاکم کردووە. kzbin.info/www/bejne/a3zbpI2Hn5efpMU
@Matin._.suli2
@Matin._.suli2 Жыл бұрын
سڵاو درود بۆ ئوستاز ڕۆحت شادبێت😢❤
@razyyusuf5441
@razyyusuf5441 11 ай бұрын
3:01 سڵاو کاک خۆگر، لە دیوانەکەیدا ئەم دێڕە بەم شێوەیە نییە، ئایە لە کامە چاپی بەم شێوەیەیە؟ ئەو کەسەی خواردی و لەبن سێبەرکەوت شەو لەبۆ کەیفێ لە ماڵێ دەرکەوت
@GARDY10
@GARDY10 5 ай бұрын
ڕاست دەکەی شتی وا بوونی نییە.
@engineer4276
@engineer4276 5 ай бұрын
لەوانەیە سەرەتا مام هێمن ئەوهای نوسیبێ دوایە گۆڕیبێ. چوونکە لە مەقامەکەی ڕەزازیش هەر دێڕە هەر ئەوهایە
@hamafaxer4194
@hamafaxer4194 3 жыл бұрын
دەم خۆش مامە خۆگر
@sonyasonya09
@sonyasonya09 4 жыл бұрын
Dastakant xosh be ❤️
@asefkalhur9287
@asefkalhur9287 4 жыл бұрын
ره وانت شاد بنو به ئارامى و ئاسوده
@balenk355
@balenk355 4 жыл бұрын
7:30
@الشيخعبدألله-ص6م
@الشيخعبدألله-ص6م 3 жыл бұрын
🌹🌹🌹
@Akarjamal52
@Akarjamal52 4 жыл бұрын
😔😔😔😔
@Malek2012-b6v
@Malek2012-b6v 3 жыл бұрын
دەست خۆش! 🙏🌹
@fatimaitsahardending5660
@fatimaitsahardending5660 4 жыл бұрын
حلو ♥️♥️♥️
@arsinzorab2313
@arsinzorab2313 4 жыл бұрын
🌹🌹👍💐💐
@bilalmohamed798
@bilalmohamed798 7 жыл бұрын
دەست خۆش ، باشترین ئیشتکردووە ❤️
@KhogrBedri
@KhogrBedri 7 жыл бұрын
زۆر سوپاس
@Qlatemaran-ik4pf
@Qlatemaran-ik4pf 4 ай бұрын
روحت شاد هیمن،شاعیره بینازه‌که‌ی گه‌لی کورد
@sidadsiamand4155
@sidadsiamand4155 5 жыл бұрын
❤😑❤
@govarismael619
@govarismael619 6 жыл бұрын
دەست خــۆش
@KhogrBedri
@KhogrBedri 6 жыл бұрын
Govar E Asker چاوت خۆش سوپاس
@zanajabarahmad1298
@zanajabarahmad1298 5 жыл бұрын
Xwaua be balabe
@KhogrBedri
@KhogrBedri 5 жыл бұрын
Zanajabar Ahmad لەگەڵ جەنابیشت کاکە زانا زۆر سوپاس چاوەکەم
@dandygaming1192
@dandygaming1192 6 жыл бұрын
هەر بژیت
@KhogrBedri
@KhogrBedri 6 жыл бұрын
Zeus Stream زۆر سوپاس
Diwani Hemn Gul Bzher  دیوانی هێمن گوڵبژێر
34:58
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 47 М.
Diwani Nali Bashi Yak دیوانی نالی بەشی یەک
23:54
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 22 М.
БЕЛКА СЬЕЛА КОТЕНКА?#cat
00:13
Лайки Like
Рет қаралды 2,5 МЛН
Spongebob ate Patrick 😱 #meme #spongebob #gmod
00:15
Mr. LoLo
Рет қаралды 18 МЛН
Поветкин заставил себя уважать!
01:00
МИНУС БАЛЛ
Рет қаралды 6 МЛН
LIFEHACK😳 Rate our backpacks 1-10 😜🔥🎒
00:13
Diana Belitskay
Рет қаралды 3,9 МЛН
ناله جدایی . ماموستا هیمن موکریانی
16:27
لە کوێوە بۆ کوێ بیرەوەرییەکانی مامۆستا هێمن ٤ |  La Kwewa Bo Kwe Birawariyakani Mamosta Hemn 4
33:24
Hewarí Xalí (هەواری خاڵی) Hêmin Mukriyanî - Rega Podcast
17:58
Diwani Hariq   دیوانی حەریق
39:04
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 1,4 М.
Bast & Hemn Part 1
14:01
Mas M
Рет қаралды 86 М.
Diwani Wafaey Bashi Yak دیوانی وه‌فایی به‌شی یه‌ك
44:13
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 12 М.
БЕЛКА СЬЕЛА КОТЕНКА?#cat
00:13
Лайки Like
Рет қаралды 2,5 МЛН