دوو شیعری مەحوی

  Рет қаралды 590

Parsa پارسا

Parsa پارسا

5 ай бұрын

دوو شیعری #مەحوی
خوێندنەوەی: محمد فائق
کەی لە کن #ئەحمەق دەبێ حاجەتی #دانا ڕەوا!
قەت دەکرێ چەرمەکەر یا بە عەبا یا کەوا!
بەخششی #دنیا مەخۆ، یەعنی بە نانێکی جۆ
خۆ مەکەرە بەر منەت پیرەژنی #نانەوا
ئێستە کە دەستت دەگا پێ بسووە بۆ #نەجات
حەیفە لە دنیا بڕۆی کامی دڵت ناڕەوا
گریە: دەجۆشێ لەوێ، ئاهە دەبێ نەسرەوێ
نەمدی وەک #ئیقلیمی #عیشق جێگە بە ئاب و هەوا
دینتم #ئیمانە خۆ، #کوفرە نەگەینم بە تۆ
قوڕ بە سەرم، دینە، چوو؛ کافرییە، بوو ئەوا
ئاگری داغی #دڵم پەنبەیە، ساغت دەوێ
نیمە وەکوو چاوی یار تاقەتی نازی دەوا
کێیە دەڵێ بێ نەوا کەس نیە مەحوی نەبێ،
بێت و لە هەر بن مووێ دا ببیێ سەد نەوا
٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭٭
تێگەییو شیوەنیە ئەمڕۆ، دا سبەی شایی بکا
پێگەییو #دەروێشە، دا سوبحەی شەهەنشایی بکا
نووری عومری سەرف ئەکا بۆ کەشفی تاریکی لە خەڵق
وەک چرا هەر کەس بە شۆخی مەجلیس ئارایی بکا
ئەر لە دنیا چاکەیێ سادر بوو، تەفرەی پێ نەخۆی
ڕووسپی هەر ڕووڕەشە گەر بێ سەد ئازایی بکا
بۆ #دوکانی #موشتەری گەر حەول ئەدا #کاڵا #فرۆش
دینی وا دێنێتە قیمەت خواجە ئەعزایی بکا
ڕەم دەکا حەتتا لە میهر و مەهـ جنوون ئادابی عیشق
سێبەری لێ بارە هەر کەس مەیلی تەنهایی بکا
مادەری گێتی لە شیری بڕیەوە، دەبڕێتەوە
فایدەی چی شەخسی لێ کەوتوو بەدادایی بکا!
با حەقیشی بێ، لە بۆ #مەنسوور أنا الحق حەق نیە
شێتییە #مەجنون ئەگەر بێنازی لەیلایی بکا
زوشت و ناشیرینە پیر، ئەمما چ شیرینە ئەگەر
چاوی خوونباری نەدامەت ڕیشی خورمایی بکا
دڵ لە ئیدراکی حەقیقەت بێبەشە بێ داغی عیشق
مەحویا دانا دەبێ بەم چاوە بینایی بکا

Пікірлер
مەحوی
6:31
Parsa پارسا
Рет қаралды 1,8 М.
مەولانا : ئەی عاشقان ئەی عاشقان
3:34
Parsa پارسا
Рет қаралды 1 М.
KINDNESS ALWAYS COME BACK
00:59
dednahype
Рет қаралды 128 МЛН
БОЛЬШОЙ ПЕТУШОК #shorts
00:21
Паша Осадчий
Рет қаралды 9 МЛН
ОДИН ДЕНЬ ИЗ ДЕТСТВА❤️ #shorts
00:59
BATEK_OFFICIAL
Рет қаралды 9 МЛН
بێخود
5:50
Parsa پارسا
Рет қаралды 4,8 М.
گلچین بهترین های احمد ظاهر (متن آهنگ)
23:46
Arghawan Lyrics ارغوان
Рет қаралды 468 М.
پیرەمێرد
4:37
Parsa پارسا
Рет қаралды 1,7 М.
مەحوی
10:26
Parsa پارسا
Рет қаралды 814
ژیانی ڕاستەقینە و ژیانی ساختە
3:22
Parsa پارسا
Рет қаралды 669