No video

دیوانی مامۆستا قانع «ئەی خاکی وەتەن! قوڕ بە سەر و بێ سەر و پا خۆم» شیعری کوردی

  Рет қаралды 8,637

Behzad Mohammadi

Behzad Mohammadi

Күн бұрын

«خاکی وەتەن»
کتێب:دیوانی قانع (باخچەی کوردستان)
بەرهەم:مامۆستا قانع (1898-1965)
قاڵب:پێنج خشتەکی
خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدی
[ telegram:t.me/behzadakurd ]
❞ئەی خاکی وەتەن! قوڕ بە سەر و بێ سەر و پا خۆم
بۆ بێ هونەری ئەهلی وەتەن، شێتی جەفا خۆم
جێ ماوە وەتەن، بۆ وەتەنم غەرقی فەنا خۆم
پەستر لە هەموو هاوسەر و هاوماڵ و برا خۆم
دوور کەوتە و ئاوارە لە هەر سەیر و جەفا خۆم
ئەی خاکی وەتەن بۆ چی نەما غیرەتی شێران؟
ئەی خاکی وەتەن بۆ چی نەما بەزمی دلێران؟
کوا سەڵتەنەتی عێلی بەبە و شاکەل و شیروان؟
بۆ مسڵەخی پڕ خوێنی ئەسیران و هەژاران
دەک لاڵ و کەڕ و کوێر و کز و شێخ و مەلا خۆم
ئەی کاغەزی تەرفیعی وەتەن! بۆ چی دڕاوی؟
ئەی ڕەونەقی بازاڕی وەتەن! بۆ چی نەماوی؟
ئەی خەنجەری شێرانی وەتەن! بۆ چی شکاوی؟
ئەی خاکی وەتەن! چونکە وەها خەستە کراوی!
گەر شینت نەکەم، ڕووڕەشی دیوانی جەزا خۆم
بۆ سەر کزی ئەم هۆزە دڵ و جەرگ برینە
بۆ شینی وەتەن، چاوی خیرەد پڕ لە گرینە
بێ شێریە ئەمڕۆ کە وەها بێشە حەزینە
نووری بەسەری ئەهلی هونەر تانەیی شینە
بێ ئالەت و شمشێر، لە مەیدانی وەغا خۆم
ئەی خاکی وەتەن بۆ چی وەها کوێرە وەجاخت؟
پەژموردە و بێ ڕەنگە، هەموو چیمەن و باخت؟
پڕ لە ستەم و جەورە یەقین، دەربەن و شاخت
ئەی خاکی وەتەن! وێردی شەو و ڕۆژە لە داخت
بۆ بێ کەسی ئەم خاکە، دەسا بەندی بەڵا خۆم
قانع! وەرە ئەم جارە، دە غەوغایێ بە پا کە
بۆ خاکی وەتەن فەرزە بە دڵ ڕۆح بە فیدا کە
پیراهەنی بەدناوی، بە نامووسی کەوا کە
سەف بگرە بە کوردان و لە چۆپیوە سەما کە
ئەو وەختە بڵێ خاوەنی هەر بەزم و هەرا خۆم❝
#قانع

Пікірлер: 16
@lawazrary2406
@lawazrary2406 8 ай бұрын
قوربانت بم قانع چەن لەخەمی کورد بووی، کورد هەر تێ نەگەیشت
@saly_kim3429
@saly_kim3429 3 жыл бұрын
ئەی خاکی وەتەن بۆچی نەما غیرەتی شێران!! ؟
@karzansan1926
@karzansan1926 3 жыл бұрын
دەس خۆش
@behzadakurd
@behzadakurd 3 жыл бұрын
سپاس گیانەکەم 🌹
@hunar196
@hunar196 Жыл бұрын
دەست خۆش بەراستی شتێکی زۆر بەپێزە ❤❤
@behzadakurd
@behzadakurd Жыл бұрын
سپاس براکەم 🌹🌹
@currentsequence2860
@currentsequence2860 2 жыл бұрын
بژیت
@eisakakaei9160
@eisakakaei9160 3 жыл бұрын
😥👌
@behzadakurd
@behzadakurd 3 жыл бұрын
دەرمانی دەردی کورد لە ئەوەیە کە ڕەواج نەدات بە شتی بێ ماناو بێ کەڵک واتە هەر کەسێک بە ئەندازەی بەشی خۆی ئەوە لە ئەستۆی خۆی دانێت....🌹🌹
@bashemathchevere5250
@bashemathchevere5250 Жыл бұрын
دەس خۆش زۆر بە چێژە ئەتوانم لای خۆم شێری بکەم؟
@behzadakurd
@behzadakurd Жыл бұрын
بەڕێزی براکەم بەڵێ ئەتوانن بڵاوی بکەنەوە...
@aradmostowfi7841
@aradmostowfi7841 2 жыл бұрын
ئەی خاکی وەتەن قۆڕ بەسەر و بێ سەرو پا خۆم...
@محمد.علوان
@محمد.علوان Жыл бұрын
برای ئەزیز دەنگت و شیعرەکەو مۆزیقاو هەمووی تایبەتە یاخوا بمێنی، ناوی مۆزیقاکە چییە ?
@behzadakurd
@behzadakurd Жыл бұрын
سپاس براگیان دڵی 🌹🌹 بەس ناوی مۆسیقاکەم لا نییە چوونکە بۆ دووساڵ ئەڕوات کە ئەم شیعرەم خوێندوەتەوە بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک مۆسیقای هەموو ڤیدیۆکان لە تێلێگرام داببەزێنم بەڵام ئێستا بەڕاستی کاتی ئەوەم نییە...
@محمد.علوان
@محمد.علوان Жыл бұрын
@@behzadakurd دەی دەستت خۆش دووبارە برا گیان
@behzadakurd
@behzadakurd Жыл бұрын
بەڕێزی براکەم
Diwani Mahwi *LYRIC | دیوانی مەحوی *نوسراو
45:01
Omed Khalid Ali
Рет қаралды 65 М.
Diwani Hedi Bashi Yak  دیوانی هێدی به‌شی یه‌ك
21:13
Khogr Bedri خۆگر بەدری
Рет қаралды 10 М.
Dad Makes Daughter Clean Up Spilled Chips #shorts
00:16
Fabiosa Stories
Рет қаралды 7 МЛН
SCHOOLBOY. Последняя часть🤓
00:15
⚡️КАН АНДРЕЙ⚡️
Рет қаралды 16 МЛН
managed to catch #tiktok
00:16
Анастасия Тарасова
Рет қаралды 55 МЛН
حەسەن دەرزی - وەتەن || Hasan Darzi - Watan
5:59
Hawbash Hady
Рет қаралды 508 М.
بۆچی موسڵمانانی غەزە سەرناکەون؟
7:31
Dad Makes Daughter Clean Up Spilled Chips #shorts
00:16
Fabiosa Stories
Рет қаралды 7 МЛН