فۆبیا یان فوبیا یان (Phobia) چیە ؟ د.دانیاڵ سەعدی پسپۆری دەروونی وەڵام دەداتەوە

  Рет қаралды 441

chnwr yassen

chnwr yassen

Күн бұрын

فۆبیا چیە ؟!
پێشەکی
نەخۆشی فۆبیا یەکێکە لە نەخۆشیە هەرە باوەکانی جیهان و یەکێکە لە قەیرانە مرۆییەکان و باوترین نەخۆشیەکی جیهانی لە ئێستادا ..
.........
فۆبیا یان فوبیا یان (Phobia) چیە ؟
ووشەیەکی یۆنانییە و زاراوەیەکی زانستی دەروون زانیە
بریتییە لە بوونی ترسێکی لە رادە بەدەر لە شتێک، شوێنیک یان چالاکییەک، ئەم ترسە زۆرە و ناواقیعیە و دەبێتە هۆی دورکەوتنەوە لە شت و شوێنەکە.
بەگشتی ترس هەستێکی سرووشتیە لە مرۆڤەکان , ترس هەڵچوونێكی سروشتییە و لای هەموو مرۆڤێك هەیە و زۆر پێویستە بۆ مانەوە و پارێزگاریكردنی تاك لە گشت دیاردە و بوونەوەرە ترسناكەكانی ژیان ،
هەرکات ئەو ترسە لە رادەی خۆی دەرچوو وە بووە هۆی دورکەوتنەوە لێی ئەوە دەبێتە تۆقین یان فۆبیا .
بەپێی پێناسەی کۆمەلەی سایکایەتریکی ئەمریکییە .
........
سەرهەڵدانی مێژووی نەخۆشی فۆبیا
(فرۆید) یەکەم کەس بوو کە بەشێوەیەکی زانستییانە لێکۆڵینەوەی لە سەر ئەم نەخۆشییە کرد, ئەوە بوو لە ساڵی (١٩٠٩) یەکەم حاڵەتی تۆقینی بڵاوکردەوە کەناسراوە بە حاڵەتی (ھانسی بچکۆلە) پوختەکەی ئەوەیە ھانس منداڵێکی تەمەن (٥) پێنج ساڵان بوو, کاتێک ئەسپی دەبینی تووشی تۆقین دەبوو, خەریک بوو ڕۆحی دەربچێت, کاتێک پرسیاری ھۆی ئەو تۆقینەی لێدەکرا لە وەڵامدا دەیگوت گاز و قەپم لێدگرێت.
دوای شیتەڵ کردنەوەی دەروونی حاڵەتی (ھانس), فرۆید گەیشتە ئەو ڕاستییەی کە (ھانس) ڕق و کینەیەکی زۆری لە باوکییەتی, زۆرجاریش بیری لە ئازاردان و لێدان و دەست درێژی کردنە سەری کردۆتەوە .
....
فۆبیا دەچێتە کام بەشی نەخۆشییە دەروونییەکان ؟
لە زانستی دەروون زانی دووجۆر نەخۆشی سەرەکی دەروونی هەیە دابەش دەبێت بەسەر ؛
١- نەخۆشی دەمارییەکان - نێرۆرسس ( المرض العصبية )
٢_ نەخۆشیە بیرە ناوەکییەکان سایکۆسس ( المرض الذهنية )
نەخۆشیە دەمارییەکان ؛
✔ كەسەكە دان دەنێ نەخۆشە و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێ .
✔گرفت لە قسەکردنی کەسەکە نیه ، ڕوونە قسەکانی ، لە ناوەڕۆکی دەگەیت .
✔ کەسەکە ڕووداوەکانی دێتەوە یاد .
نەخۆشیە فکریەکان ؛
✔ کەسەکە دان بە نەخۆشیەکە دانانێ ، ڕازی نیه پێی بڵێی نەخۆش
✔ کەسەکە شێوازی قسەکانی ڕوون نیه ، لە ناوەرۆکی ناگەیت .
✔ کەسەکە ڕووداوەکانی بیر نامێنێت .
نەخۆشی فۆبیا دەچێتە قاڵبی نەخۆشیە بیریەکان نەخۆشیە ( ذهني ) يەکان و بەشێوەیەکی ناوەکی کار لەسەر مرۆڤەکان دەکات .
....
هۆکارەکانی تووش بوون بە فۆبیا ؛
١_ لەیەک حاڵی نەبوون لە نێوان بوارە ماددەیەکانی دەرەوە و لێکدانەوە ناوەکییەکان .
٢_ پەروەردەی ھەڵە لە تەمەنی مناڵی .
٣_ هەندێ کات بۆماوەییه .
.....
جۆرەکانی فۆبیا:-
بەشێوەیەکی گشتی سێ جۆر فۆبیا هەیە:
١- فۆبیای کۆمەلایەتی: کە بەهەبونی ترسێکی زۆر لە هەلوێستە کۆمەلایەتیەکان دەناسرێتەوە.
٢. ئەگۆرەفۆبیا: ترسان لەشوێنە کراوەکان یان داخراوەکان
٣. فۆبیای تایبەتی: ترسان لەشتێکی دیاریکراو. بۆنمونە، رەنگە کەسی نەخۆش لە مارو شتی هاوشێوەی ماربترسێ ئیتر ئەم هاوشێوەییە دەکرێ قەبارەبێ وە دەکرێ وێنەبێ، وە یان ماددەیەک کە بەرکەوتنی وەک بەرکەوتنی ماروابێ. ئەم جۆرەیان چەند لقێکی جیا جیای هەیە:
۱ـ ئەکرۆفۆبیا : ترسان لە شوێنی بەرز.
۲ ـ باکترۆفۆبیا: ترس لەمیکرۆب (وەسوەسە ودڵە ڕاوکێ لە پاکی)
۳ ـ کلۆسترۆفۆبیا : ترس لەشوێنی داخراو .
٤ ـ هیربنوفۆبیا : ترس لە گیانلەبەری خشۆک (ماروو دووپشک بە نموونە ) .
٥ ـ نەمبەرفۆبیا : ترس لە ژمارەکان ( ڕق لە ژمارەیەکی دیاری کراوو بە شووم تەماشاکردنی ).
٦ ـ ئەکلۆفۆبیا : ترس لەتاریکی .
۷ ـ ئیرۆکرۆفۆبیا : ترس لەشوێنی فراوان.
٨ ـ ئەکرافۆبیا : ترس لە شوێنی قەرەباڵغ .
۹ ـ ئیلوروو فۆبیا : ترس لەمشک .
۱۰ ـ ئەنسرووبۆ فۆبیا : ترس لەکۆمەڵ وڕووبەرووبونەوەی خەڵک .
۱۱ ـ ئەنسروو فۆبیا : ترس لەگوڵ .
۱۲ ـ ئەتاکسۆفۆبیا : ترس لە نەبونی تەنسیق (ڕێکی) .لای ئافرەتان زیاتر بڵاوە .
۱۳ ـ ئۆتۆماتۆنۆ فۆبیا : ترس لە وێنەو وێنەی داتاشراو (هەیکەل ).
۱٤ ـ ئودوکسافۆبیا : ترس لە بۆچوون دەربڕین (شاردنەوەی بۆچوون).
۱٥ ـ هیمۆفۆبیا : ترس لە خوێن .
۱٦ ـ ئەماکسۆفۆبیا : ترس لە ئۆتۆمبیل لێخوڕین .
۱۷ـ نۆزۆ فۆبیا : ترس لەنەخۆشی ،یان ترسێ تووشبێ ..!
تائێستا نزیکەی 400 جۆری نەخۆشی فۆبیا هەیە .
....
نیشانەکانی فۆبیا بەگشتی بریتیە لە :
١. ترسان لەمردن
٢. گێژبون
٣. هەناسەتەنگبون (هەناسەسواری)
٤. ورێنەکردن
٥. دلتێکهەلهاتن (بارێکی نزیک لە قێزبونەوەو رشانەوە)
تێبینی / هەموو کەسێکی ترساو تووشی کۆمەڵێک گۆڕانکاری فیسیۆلۆژی و جەستەیی دەبێت, لەوانە ( زیاد بوونی لێدانی دڵ, زەرد ھەڵگەڕان, ئارەق کردنەوە ) وەلە فۆبیا دا دڵە ڕاوکێیەکی توند و ترسێکی تووند توشی کەسی تووشبوو دەبێ لەو شوێن و کەس و شتانە زۆر دووردەکەوێتەوە , تاوا لەو کەسە تۆقیوە دەکات بەپەلەو یەکسەر ئەو شوێن و کەس و شتانە بەجێ بھێڵێ و ڕابکات و دوور بکەوێتەوە, یان ھەندێک جار لە ھۆش خۆی دەچێت یان سەری گێژ دەبێت و تووشی ھێڵنج و ڕشانەوە دەبێت و تووشی ھێڵنج و ڕشانەوە دەبێت, بەڵام دوای دوورکەوتنەوەی و نەمانی سەرچاوەی تۆقینەکە, ئەو کەسە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆیی و دیاردە فسیۆلۆژی و جەستەییەکان نامێنێ .
....
فۆبیا چۆن لە مێشک ڕوودەدات ؟
بە گوێرەی لێکۆڵەرەوە جۆزێف نيكولوسی کە لە ( 8ی مارس) ی ساڵی 2017 کۆچی دوایی کرد
ئەم شتەی کە دۆزیویەتیەوە بەسە بۆ ڕونکردنەوەی ئەوەی زۆر جار مرۆڤ بە زەحمەت دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر هستەکانیدا وەک ترس
هەرچەندە هێشتا بە تەواوەتی نەخشەیەکی پڕ و چڕ دانەنراوە بۆ هەمو النبضات واتا لێدانەکان ی دڵ بەڵام هەستەکانی تریش وەک برسێتی و حەزە جنسیێەکانیش هەمان سیستم یان میکانزمیان هەیە ..
.....
چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە ؛
✔ باشترین ڕێگا بۆ ڕزگار بوون لە فۆبیا کردەی ( هیپنۆس ) خەواندنی موگناتیسیە لە ڕێی کەسەکە خۆیەوە یان کەسی شارەزا لەو بوارە .
✔ نابێ بهێڵین هیچ ترسێک ببێتە ڕێگر بۆ پلانەکانی ئێمە بۆ بەرەو پێش چون و دانانی پلانی باش بۆ ژیان .

Пікірлер
The FASTEST way to PASS SNACKS! #shorts #mingweirocks
00:36
mingweirocks
Рет қаралды 13 МЛН
Gli occhiali da sole non mi hanno coperto! 😎
00:13
Senza Limiti
Рет қаралды 24 МЛН
ПРИКОЛЫ НАД БРАТОМ #shorts
00:23
Паша Осадчий
Рет қаралды 2,8 МЛН
نیشانەکانی نەخۆشی ترسان ئەمانەن
1:53
مامۆستا عبـدالدائم هه‌ورامانی
Рет қаралды 870
The Influence Expert: 7 Ways to Get People to Do What You Want (Even When They Don't Want To)
1:08:46
چۆن كێشت داده‌به‌زێنیت ؟؟
1:15:02
chnwr yassen
Рет қаралды 20
The FASTEST way to PASS SNACKS! #shorts #mingweirocks
00:36
mingweirocks
Рет қаралды 13 МЛН