سلاو ماموستا... كەواته تەنيايی دەبێته هوكارى هەمو دەرهاويشتەكانى مروڤ!!...مادەم خودا سەرجاوەى خلقاندنى مروفه هه ر له كوتيايي دا و له دواى مردنيش له مروف خاوه ن ده رده كه ويت ..ئه م فكره ده روني من ئارام ده كات بويه هيج كاتيك من له مردن ناترسم جونكو مردن وه ك هه ر بروسه يه كي ديكه به رده وامه وه ك له دايك بون و گورينى وەرزەكانى سال و برسيتي و تينويتي روژهەلات بون و روژئاوا بون هتدد.. ده ستخوش ماموستا
کاک فه ره یدون❓ مه به ستت ئه وه یه مروف له ته نهایی دا په نای بو خودا بردووه . و دروستی کردووه؟ خوشه ویستنی، موقه ده سات(پیروزیه کان)، به هانه یه که بو هه لاتن له ته نهایی ، وایه؟
@faraidwnhirane2 жыл бұрын
بەڵێ مرۆڤ داهێنەرە بەهۆی هەستی تەنیاییەوە
@shamalbelan2 жыл бұрын
سەردەمی درۆ بەیانییەکی زو بو جانتا قورسەکەی باوکم هەڵگرت ، ئەویش جانتایەکی قورستری بەدەستەوە گرت و بەڕێ کەوتین ، دوای چارەکێک ڕۆیشتن بە پێ گەیشتینە تێرمینالی باکور ، هاوسەفەرەکەی باوکم چاوەڕێ بو ، یەکترمان بینی و جانتاکانمان خستەناو ئۆتۆمبێل و ماڵئاواییم لە باوکم کرد ، قوڕگم پڕ بو لە گریان و بە تەنها گەڕامەوە ، باوکم بەر لە ڕۆیشتن گوتی : " ئەگەر دراوسێکانی دوکان پرسیاریان کرد مەڵێ باوکم سەفەری کردوە ، بڵێ هەر لێرەیە ، نەوەک دەرنەچین و لە سنور بگەڕێینەوە ". ئاخر ئەوکاتە پاسپۆرتی فەرمی نەبو ، دەبو پاسپۆرتی کەسێکی تر بە پارەیەکی زۆر بکڕیت و ساختەی بکەیت بۆ ئەوەی بگەیتە تورکیا ، لەوێشەوە بەرەو ئەوروپا هەر بە قاچاخ ، ئەگەری زۆریش هەبو هەر لە سنوری تورکیا بتگەڕێننەوە . دڵ زۆر تەنگ بو،نەمتوانی بچمە ماڵەوە بۆیە بەرەو بازاڕ هەنگاوم هەڵگرت و هەناوم پڕی گریان بو ، گەیشتمە لای دوکانە کۆنەکەمان ، کە باوکم بۆ خەرجییەکانی سەفەر فرۆشتی بە دراوسێکەمان ، سەلامم کرد و (کاک سەعدی) هەواڵی باوکمی پرسی و پرسیاری کرد ، منیش بێ دودڵی گوتم : " باوکم لێرەیە " کاک سەعدیی دراوسێمان کوڕێکی باش بو ، لە قسەکردن و سەرنجدانیش زیرەک بو . نەمزانی چۆن وا بەخێرایی پرسیاری کرد و منیش وا بەخێرایی وەڵامم دایەوە ! قاچەکانم شل بون و دڵم خەریک بو لە سنگم بێتەدەرەوە ، هەر زو بیانویەکم دۆزییەوە و خواحافیزیم کرد و ڕۆیشتم. کە دورکەوتمەوە و مێشکم هاتەوە سەرخۆم ئینجا زانیم چ کەتنێکم کردوە ، باشە خۆ من ڕاستەخۆ گوتم " باوکم لێرەیە" ئەوە هەر خۆی مانای ئەوەیە کە ڕۆیشتوە ، چونکە ئەگەر لێرەبێت چ پێویست دەکا بڵێم لێرەیە ؟ ئاخر من لەسەر درۆکردن ڕانەهاتبوم تەمەنم تازە دەبو بە ١٨ ساڵ و زۆربەی کاتەکانیش لە بازاڕ بوم ، بەڵام نەمدەزانی درۆبکەم ، زۆر خەڵکم دەبینی درۆیان دەکرد بەڵام من هەرگیز فێری نەبوم ، تەنانەت لەو تاکە درۆیەی کەکردم ، کە زۆرێک لە خەڵک پێی دەڵێن " درۆی سپی " ، گوایە گوناهیش نییە ، لەویش سەرکەوتو نەبوم و شەرمەزار بوم . ئەو درۆیەم ساڵی ١٩٩٩ کرد ، ئێستا ٢٣ ساڵ بەسەر ئەو درۆیە تێپەڕیوە ، باوکیشـم کۆچی دوایی کردوە ، هێشتا ڕوم نییە بچمەوەلای دوکانە کۆنەکەی خۆمان کە هەزاران یادگاریم لەوێ هەیە ، هەرجارێک دەچمە بازاڕ دەبێ بپەڕمەوە ئەوبەری شەقامەکە و خۆم لە دراوسێکەمان بشارمەوە نەوەک بڵێ ئەوەتا کوڕە درۆزنەکە . نازانم خەڵکی چۆن دەتوانن درۆبکەن ! ئاخر من ٢٣ ساڵە یەک درۆ ئازارم دەدات ئەی باشە ئەوانەی بەیانی تا ئێوارە درۆدەکەن چۆن دەتوانن شەو بخەون ؟ ئەی ئەوانەی درۆ بەناوی خودا دەکەن ؟ ئەی ئەوان دەبێ چۆن بژین ؟ ئەی ئەوانەی بەناوی نیشتیمانەوە درۆدەکەن ؟ زۆر سەیرە .! من زۆر جار تێبینیی ئەوەم کردوە کە لەگەڵ دەوروبەرەکەم توشی کێشە دەبم لەسەر ڕاستگۆیی ، ئاخر نازانم درۆبکەم ، بەبۆچونی منیش درۆ هەر درۆیە ، هیچ ڕەنگێکی نییە نە سپی و نە شین ، گەورەترین درۆش ئەو درۆیانەن کە لەژێر ناوی پیرۆزییەکان دەکرێن وەک خودا و نیشتیمان . من ناتوانم خۆم بگونجێنم بە درۆ و دوڕویی ، ئاخر چۆن شتێک بڵێم کە لە ناخەوە تەواو دژی بۆچونەکانمە؟ چۆن بە ڕوی گەش کەسێک بدوێنم کە دەزانم بە خوێنم تینوە و ڕقی لێمە ؟ بەڕاستی هەوڵمداوە بەڵام هەمو جارێک شکستم هێناوە ، جا یا من لاوازم ، یا شتێک هەڵەیە و من لێی بێ ئاگام ! کتێبی زۆرم خوێندەوە لەسەر خۆ گونجاندن ، هەوڵمدا ئەوەی فێری بوم پیادەی بکەم بەڵام سەرکەوتونەبوم ، نازانم خەڵکی بۆچی ڕقیان لە ڕاستییە ! بۆچی هەمیشە بە پێچ و پەنان ! بە حوکمی کارەکەم ، کە وەرگێڕی زمانم لەگەڵ خەڵکی هەمو کیشوەر و وڵاتانی جیهان کارم کردوە و چەند وڵاتێکیش گەڕاوم ، ڕاستگۆیی و سەرڕاستیم لەگەڵ هەمو نەتەوەکان تاقیکردۆتەوە ، تەنها لەگەڵ میللەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توشی کێشە بوم ، هەرگیز لەگەڵ ئەوروپی یا ئەمریکییەک کێشەی سەرڕاستی و قسەلەڕوییم نەبوە . لەکۆمەڵگەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست تاکی شەرمن و دوڕو زۆرن ،چونکە تاک یا دەبێ دژ بە کەلتورە ناشرینەکان بوەستێتەوە ، یا دەبێ قایل بێ بەم هەمو کۆت و زنجیر و کۆسپەی بەردەم بیرکردنەوە، جا لێرە تاک دەبێ بڕیاری خۆی بدات، یا ئازاد بژی و لەم قاڵبە تەسکەی بیرکردنەوە بێتەدەر، یان دەبێ دو ژیانی هەبێ (واتە دوڕو بێ)، یەکیان بۆ کۆمەڵگە و ئەوی تریان بۆ خۆی ، ڕەنگە زۆر جاریش حەزبکا لەم قالبە بێتە دەرێ بەڵام نایەوێ توشی کێشە ببێ لەگەڵ کۆمەڵگە (بە کورتیەکەی نایەوێ خۆی توشی ژانەسەر بکات بۆیە بە ناچاری وەک خەڵک خۆی پیشان دەدات هەرچەندە واش نیە). ڕاستگۆیی و قسەلەڕویی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە ئازادیی تاک، لە ناو کۆمەڵگەی داخراو و دیکتاتۆرسەرڕاستی ژانەسەرە بۆیە پێچ و پەنا زۆرە، هەمیشە ئازادی تاکی ئازا و ڕاستگۆ بەرهەم دێنێ ، ئازایی و راستگۆییش هاندەری بەهێزن بۆ ڕاستگۆیی و سەرڕاستی، لە بەرامبەریشدا قەبوڵنەکردنی بۆچونی جیاواز و تەسک کردنەوەی ئازادی تاکی ترسنۆک و شەرمن و دوڕو بەرهەم دێنێ ، ئەم جۆرە تاکەش ناتوانێ سەرڕاست و ڕاستگۆ بێت . #شەماڵی هۆشیاری