Рет қаралды 454,806
Music Producer | Arsh Osman
حاڵی خراپم تۆی
دەردی گرانم تۆی
نەخۆشی تۆم ڕەفیقی دڵ
تۆخوا ئێستا تۆلەکوێی
وەختێک کەتۆ ڕۆشتی لەلام
کونجی زیندان بوومن جێگام
لەژورێکی ئینفرادی
کەڕوو کاس و بێ ئاگام
ڕەفیقی دڵ لەدەست چوو ڕۆی
هاوڕێی نیوەی ڕێگام بووڕۆیی
سەرم ئەدەم بەدیوارا
زووخاوی دڵم هەمووی تۆیی
عیشقی من بینیت کەس نەبوو بە من؟
کەس نەبوو بە سایەت بۆ ئەم ژینە
هەر وەم پەنده پێشینان دەڵێن
بەرد لە جێی خۆی سەنگینە
واتۆ فەرامۆشم ئەکەی
ئاوا لەدڵت دەرمەکەی
دەستم بە دامێنت مەڕۆ
ئەو عیشقەمان لە یاد نەکەی
لای من تۆ بووی هەموو دونیام
ئێستا بە بێ تۆ من تەنیام
خۆت لێرە نیت خوا شاهیدە
چەند شەو بە یادی تۆ گریام