Рет қаралды 29,871
"دەمەوێ بەس ئارام بم"
ئەو کاتەی رێگەی کۆچکردن دەگرێتەبەر، مردنی حەتمی لە سەر سنووری ئەو وڵاتانەی دەیانبڕی تاوەکو دەگەیتە ئەورووپا لە پێشە.
جەنگەڵی دانکێخ لە باکووری فەرەنسا لەسەر سنووری دەریایی لەگەڵ بەریتانیا، پڕن لە کۆچبەر، زۆرینەیان خەڵکی باشووری کوردستانن. لە تەنیشت هەر دارێک کۆچبەرێک هەیە.
ژووان مێرمنداڵێکی 11 ساڵانە، بە تەنیا سەری خۆی هەڵگرتووە، لێم پرسی بۆ بەتەنیا هاتووی، گوتی "پێمخوش بوو، بە تەنیا هاتووم".
سەردانی باکووری فەرەنسام کرد کە شوێنی پەڕینەوەی کۆچبەرانە بۆ بەریتانیا، هەروەها سەردانی باشووری ئیتاڵیاشم کرد، دروست هەرێمی کالابێریا شوێنی گەیشتنی کۆچبەران لە تورکیاوە بۆ ئیتاڵیایە.
جەنگەڵستانی دانکێخ کە 235 کێلۆمەتر دەکەوێتە باکووری پاریس لە وڵاتی فەرەنسا، شوێنی قاچاخییەکان و کۆچبەرانە.
ئەوێ بەمانای وشە جەنگەڵە و یاسا تێیدا سەروەر نییە.
ئەوەی لەو جەنگەڵە حاکمە، قاچاخچییەکانی باشووری کوردستانن. بەبێ ئەوان کەس ناتوانێ بەوێدا تێبپەڕێت یان حوکم بکات.
قاچاخچییەکانی ئەو جەنگەڵە گوتیان "40٪ـی ئەوانەی دەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا کوردن. لەنێو کوردیش 30 بۆ 40٪ی خەڵکی دەڤەری راپەڕینن و بەشێکیشیان زاخۆ و بادینان".
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە "تەنیا لە 2023 زیاتر لە (20 هەزار کەس وەک کۆچبەر لەرێگەی سنوورەکانی فەرەنساوە گەیشتوونەتە بەریتانیا".
هەنگاوەکان بۆ رێگەگرتن لە پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ بەریتانیا لەنێوان هەردوو وڵاتی فەرەنسا و بەریتانیا تووندکراون، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی رێژەی 19.8٪ی چوونی کۆچبەران لە 2023 کەمببێتەوە لە چاو ساڵی 2022.
چیرۆکی شکانی یەختی کۆچبەران لە کەنارەکانی ئیتاڵیا لە 15/6/2024 کە لە کۆی 76 کەسی نێو یەختەکە تەنیا 11 کەس رزگاربوون، هێشتا شۆک و کاریگەرییەکەی نێو ئیتاڵیا هەر ماوە.
لەم بەرنامەیەدا بۆ یەکەمجار دیوە شاراوەکانی نێو یەختەکە، دروست هۆکاری شکانی یەکخەتەکە باس دەکەین. یەکێک لەو کۆچبەرانەی بووەتە قوربانی ئەو یەختە و گیانی لەدەستداوە وەک لە یەکێک لە رزگاربووەکان بۆی گێڕامەوە گوتی "قورئانی پیرۆزی پێبووە و بە شەو قورئانی بەرزکرد و پڕ بەدەنگی هاواریکرد و گوتی "خودایە چۆن یونس پێغەمبەرت لەنێو دەریا رزگارت کرد ئێمەش رزگار بکەی"، بەڵام ئەو پیاوە دواجار هێزی تێیدا نەما و گیانی لەدەستدا و شەپۆڵەکانی دەریا لەگەڵ خۆی برد".
هاواری ئەم قوربیانییە و ئەوانەی دیکەی بوونەتە قوربانی بۆ ئەوە بوو بگەن بە ئەورووپا، بەڵام مردنێکی حەتمی لەرێگەی ئەواندا بوو، مردن خەونی ئەوانی لەنێو دەریادا پووچەڵکردەوە.
سەرباری هەموو ئەم قوربانیانە لەرێگەی کۆچکردندا بەرەو ئەورووپا، چوومە باشووری کوردستان، لەشاری رانیە لە خەڵکم پرسی، ئەم هەموو تراژیدیایە لە رێگەی کۆچکردن دا هەیە، هەر کۆچ دەکەن؟
پێشکێشکار و ئامادەکار: هێڤیدار ئەحمەد
دەرهێنەر و کامێرا: بەیار حەکیم
مۆنتاژ: بڕوا عومەر
2024