Рет қаралды 1,084
هانا ئارێنت لەو دەگمەن فیلۆسۆفانەیە کە بە چڕی پەرژاوەتە سەر پرسی ئەوین. ئەگەرچی ئێمە ئەو زیاتر بە بابەتگەلێکی دیکەوە دەناسین، بەڵام ئەم ژنە بیرمەندە تێزی دوکتۆراکەی هەر لەسەر پرسی ئەوین بووە و سالانێک دواتریش و بۆ ڕوونکردنەوەی هەندێک لایەنی ئەوینی نێوان خۆی و هایدیگێر، دیسانەوە دەستی داوەتە نووسین لەسەر ئەوین و حەز. لەم کورتەباسەدا ئاوڕێکی کورت لە ڕوانگە فەلسەفییەکانی ئەو لەمەڕ ئەم باسە دەدەینەوە.