Рет қаралды 5,473
ARTESH feat HOCANE WEST
DENGI NAW SERM
MUSIC: SENTENTIOUS
MIX & MASTER: BABO
COVER: SIAMAK
دەنگی ناو سەرم
کورس
نا نییە ئۆکەی حاڵی من
جارێ زۆریان ماوە تاکو لەمن حاڵی بن
پڕە دڵم هێشتا ماوە خاڵی بم
حاڵی سەرێ وا بێت، پێمبڵێ ئەبێ ئێستا چۆن بێت حاڵی بن
نا نییە ئۆکەی حاڵی من
باشە تۆ شکاندت دڵ و پەڕو باڵی من
بەڵام بەهێزتر لە جاران من ئێستا
تۆی منت لە دەست دا
سەیرکە ئەم ساڵی بێ تۆ، بوو بە باشترین ساڵی من
ڤێرسی یەکەم
من تەنیا نیم بەڵام هەست بە تەنیای دەکەم
کارە گرینگەکانم هەمووی لە تەنیای دەکەم
لەگەڵ خۆم دەگریێم، لەگەڵ خۆم پێدەکەنم
لەگەڵ خۆم و نەفسی خۆمدا هەر بە تەنیای دەگەم
تا نیوەشەو لەگەل خۆمدا هەر خەریکی شەڕم
هاوار دەکەم تا نەبیسم دەنگی ناو سەرم
بە بەرزترین دەنگ لەگەڵ هارد ترین مۆسیقا
بە سەرێکی پڕ ئازار نزیک بەیانی دەخەوم
بەلام چۆن خەوێک، ئارامیم نەماوە شەوێک
ووشە لە زارم شێواون تامی نەماوە هیچ ژەمێک
تەواوی ئاوێنەکانی ماڵەوەم شکاندن
نەک وێنەکانی تۆ، وێنەکانی خۆشم دڕاندن
ئیتر بە هیچ کرداری مرۆڤ سەرم سور نامێنێ
کاتێک بینیم مرۆڤ هیچ کات لە خراپە دوور نامێنێ
دەبێ شێت بوونی خۆم قوبوڵ کەم و بسەڵمێنم کە
ئەوها حاڵی من باشترە، لە تەنیای بێ خەمم
جاری واش هەیە کە سەر دەدەم لە دیوار
لەگەڵ خۆم دەدوێم دەڵێم تا کەی وابم
تەمەن چوو بۆ سەرەوە نە ماڵێک نە هاوسەرێک
ئیتر منم و تەنیای مشتێک حەب و ژانە سەرێک
کورس
نا نییە ئۆکەی حاڵی من
جارێ زۆریان ماوە تاکو لەمن حاڵی بن
پڕە دڵم هێشتا ماوە خاڵی بم
حاڵی سەرێ وا بێت، پێمبڵێ ئەبێ ئێستا چۆن بێت حاڵی بن
نا نییە ئۆکەی حاڵی من
باشە تۆ شکاندت دڵ و پەڕو باڵی من
بەڵام بەهێزتر لە جاران من ئێستا
تۆی منت لە دەست دا
سەیرکە ئەم ساڵی بێ تۆ، بوو بە باشترین ساڵی من
ڤێرسی دووەم
تۆ لە دیدی مندا فریشتەی سەر دونیا بووی
من وێرانەیەک بووم کە لەگەڵ بوونی تۆ ئاوا بووم
لە سەرەتاوە بۆ تۆ تا کۆتایش هەروا بووم
لە هەموو دونیا دوور کەوتم من لە خۆم دڵنیا بووم
دڵنیا بووم لەوەی کە دیدی من ناگۆڕێ
چوونکە هەڵبژاردەم باش دونیا لە دژم ناسووڕێ
جا بابسوڕێ گرینگ نییە من کە تۆم لەلایە
ئەمە دیدی من بوو، دیدی من لە خۆم بەڵایە
٣٥١ ڕۆژی نەفرەتی
بە خێرای ڕۆیشتن من هەر ماوم لە حەسرەتی
ئەوەی کە دووبارە دەگرم دەستی تۆ یان نا
بەڵام نا نەماوە دەرفەتی
ئیتر تەواو ئەم چیرۆکە کۆتایهات
تاریکی دەست پێ بوو کۆتای بە ڕۆناکی هات
من بزر بووم لە نێو دونیای بێبەزەی
کەس دەستی نەگرتم هەڵمگرێ لە زەوی
وەکو گێژەلەبووم دونیا لە پێش چاوم تار
باوەڕم بە کەس نەمابوو، تەنیا هەر خۆم بووم ژان
من گەڕامەوە لە بۆ خاڵی سفری ژینی خۆم
هەموو شتێکم لە دەست چوو تەنانەت دینی خۆم
کورس
نا نییە ئۆکەی حاڵی من
جارێ زۆریان ماوە تاکو لەمن حاڵی بن
پڕە دڵم هێشتا ماوە خاڵی بم
حاڵی سەرێ وا بێت، پێمبڵێ ئەبێ ئێستا چۆن بێت حاڵی بن
نا نییە ئۆکەی حاڵی من
باشە تۆ شکاندت دڵ و پەڕو باڵی من
بەڵام بەهێزتر لە جاران من ئێستا
تۆی منت لە دەست دا
سەیرکە ئەم ساڵی بێ تۆ، بوو بە باشترین ساڵی من
ڤێرسی سێیەم
پێم وایە کاتیەتی خۆم دروست کەم
هەرچیان لە من تێکدا دەبێ هەمووی خۆم دروست کەم
کاتێک پێویستم بوو دەستێک نەبوو دەستم گرێ
بۆیە هەڵسانەوە لە دڵی من بوو بە گرێ
مانەوە لە گۆشەگیریدا بە سوودی من نەبوو
لە تاریکیدا تەواوی ژیانم شێوابوو
ئیتر هیچ شتێک ئێمە کۆ ناکاتەوە
لە ناو چوو ئەم ژیانە کە پڕ لە هیوا بوو
خۆشەویستی شتێک نییە ئازادت بکات
ئەوە نییە بتوانێ بەرەو ئامانجت ببات
بوونی مرۆڤ بوونی کێشە و خۆشەویستی
واتە خۆت هەڵی دەبژێری کە کێ ئازارت بدات
تاکو دەمتوانی هەستی جوانم پێ بەخشیت
پێت وایە مرۆڤ جوان دەبێ بە چی
هێڵێکی باریکە نێوان مانەوە و دۆڕان
ویستم سێبەرت ببینم بۆی ڕۆناکیم پێ بەخشیت
ئیتر من بەهێزم ناکەوم بە کەس
ئەوەی ویستی با بمێنێ ئەوەی نایهەوێ با بڕوا
من هەر لێرەم وەکو خۆم بێ گوێدانە کەس
ئەو ڕابردووە تاڵەش ئیتر کاتیتی کە بڕوا
کورس
نا نییە ئۆکەی حاڵی من
جارێ زۆریان ماوە تاکو لەمن حاڵی بن
پڕە دڵم هێشتا ماوە خاڵی بم
حاڵی سەرێ وا بێت، پێمبڵێ ئەبێ ئێستا چۆن بێت حاڵی بن
نا نییە ئۆکەی حاڵی من
باشە تۆ شکاندت دڵ و پەڕو باڵی من
بەڵام بەهێزتر لە جاران من ئێستا
تۆی منت لە دەست دا
سەیرکە ئەم ساڵی بێ تۆ، بوو بە باشترین ساڵی من