hama jaza - maro maro baba maro / حەمەجەزا - مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ

  Рет қаралды 79,522

Peyser - پەیسەر

Peyser - پەیسەر

5 жыл бұрын

هونه‌رمه‌ند (حـــه‌مــــه‌ جـــه‌زا) یه‌کێکه‌ له‌و هونه‌رمه‌نده‌ شۆڕشگێڕانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریه‌وه‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێستی به‌رز و کوردانه‌ و هه‌میشه‌ له‌ سه‌نگه‌ری گه‌ل دا بووه‌ .
هه‌ر بۆیه‌ش که‌ زانی چیتر دوژمن مه‌ودای نادا به‌بێ پیاهه‌ڵدان به‌ قادسیه‌ی شوم ، به‌کامی دڵ درێژه‌ به‌خزمه‌تی هونه‌ری بدا ، له‌ ساڵی ١٩٨٠ ئه‌شکه‌وته‌کانی کوردستانی کرده‌ ستۆدیۆ و نه‌فره‌تی له‌ شایه‌ر و لێبوکه‌کانی سه‌ر شانۆی دوژمن کرد ، ئه‌وه‌ی نیازی ئێمه‌یه‌ له‌م نووسینه‌ ته‌نیا ڕامانێکه‌ له‌ سرودێکی تیپی شه‌هید کارزان که‌ شیعر و ئاوازی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ جه‌زایه‌ ، هه‌وێنی له‌دایک بوونی ئه‌م سروده‌ وه‌ک حه‌مه‌جه‌زا ده‌ڵێ :
'' سێ چوار منداڵم له‌ سلێمانی بوون ، دوو سێ ساڵ بوو نه‌مدیبون . . . هاوینان ده‌یانویست بێن ، من لێنه‌ده‌گه‌ڕام ، چونکه‌ تۆپباران ده‌ستی پێ ده‌کرد ، ده‌شترسام منداڵێکم شتێکی لێ بێ هه‌تا هه‌تایه‌ موعه‌زه‌ب بم ،بۆیه‌ زۆری پێنه‌چوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌ختێکی زۆریان له‌سه‌ر بوو له‌ لایه‌ن ئه‌من و ئیستخباراته‌وه‌ هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ ماڵێکی خزم و ناسیاوێکم بوون ، ته‌واو بێزارتر بوون تا ڕۆژێک کاغه‌زێکیان بۆ ناردم ، داوا ده‌که‌ن ، یان ته‌سلیم ببمه‌وه‌ ، یا ئه‌وانیش دێن بۆ پێشمه‌رگایه‌تی ئیتـــر پێی موته‌ئه‌سیر بووم ، هه‌ر له‌سه‌ر کاغه‌زه‌که‌ ئه‌م شیعره‌م لا گه‌ڵاڵه‌ بوو '' به‌ڵێ ئه‌و سرووده‌ له‌ ڕۆژگارێکی ئاوا ڕه‌ش و دژوار ، ئه‌و ساتانه‌ی که‌ ئه‌ژدیهای ئه‌نفال به‌بێ ته‌لقین و گۆڕه‌شار ، که‌س و کار و ژن و منداڵی هه‌ڵده‌لووشین چاوی هه‌ڵهێناوه‌ ، ئه‌و گفتوگۆیه‌ ویژدان بزوێنه‌ی که‌ له‌نێوان حه‌مه‌جه‌زای پێشمه‌رگه‌ و باوک له‌گه‌ڵ منداڵه‌ جێماوه‌کانی ناو شاری دروست بووه‌ ، چ وره‌یه‌ک به‌ پێشمه‌رگه‌ و پارتیزانی ئه‌نفال به‌زێن ده‌دا ، بڕوانه‌ منداڵه‌کان به‌ چ زمانێک داوا له‌ باوکیان ده‌که‌ن که‌ چیتر له‌ سۆزی باوکایه‌تی بێبه‌شیان نه‌کا و چیتر ژیان به‌م ئازاره‌ نه‌به‌نه‌سه‌ر :
مه‌ڕۆ مه‌ڕۆ بابه‌ مه‌ڕۆ بۆ جێمان دێڵی
تاکه‌ی ژیان به‌رینه‌ سه‌ر هه‌روا به‌ وێڵی
تاکه‌ی خه‌می ئه‌م میلله‌ته‌ بکه‌ینه‌ باوه‌ش
تاکه‌ی له‌ سۆزی باوکایه‌تی ئه‌مانکه‌ی بێبه‌ش
باوک چه‌ند ڕق ئه‌ستووره‌ به‌رامبه‌ر دوژمن و چۆن هه‌موو شتێ ده‌کاته‌ قوربانی و ڕێگای خه‌بات به‌رنادات ، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی نه‌خشه‌ی شێواو و گۆڕاوی نیشتیمان وه‌ک خۆی لێنێته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێ : ئه‌ڕۆم ئه‌ڕۆم زویر مه‌بن وردیله‌کانم تا سه‌ربه‌ستی وه‌ده‌ست دێنم بۆ کوردستانم تاکو نه‌خشه‌ی ئه‌م ووڵاته‌ نه‌گۆڕینه‌وه‌ دڵنیابن ڕۆڵه‌کانم ناگه‌ڕێینه‌وه‌ منداڵه‌کان که‌ داواکه‌یان دووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌ ، باوکیان به‌ هه‌مان جۆش و سۆزی وه‌ڵامی یه‌که‌م ئامۆژگاری منداڵه‌کانی ده‌کا که‌ ڕێگای باوکیان بگرن و له‌ ڕێی تێکۆشان لانه‌ده‌ن و دواڕۆژی ڕوون و ئازادی بۆ ئه‌وانه‌ :
ئه‌ڕۆم ئه‌ڕۆم بێ ناز مه‌بن وردیله‌کانم
له‌ کاروانا به‌جێماوم له‌ هاوڕێکانم
ئێوه‌ش باش بن بۆ نه‌ته‌وه‌ و خاک و ووڵاتتان
له‌دواڕۆژا به‌سه‌ربه‌رزی دێمه‌وه‌ ناوتان
منداڵه‌کان ئه‌م جاره‌ به‌ گوێی باوکیان ده‌که‌ن و ده‌بنه‌ پشت و په‌نا بۆ ڕۆژانی به‌ره‌نگاری و نه‌فره‌ت له‌ ژیانی شار و ژێرده‌ستی داگیرکه‌ران ده‌که‌ن و به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی باوکیان ده‌ده‌نه‌وه‌ : مه‌ڕۆ مه‌ڕۆ بابه‌ مه‌ڕۆ ئێمه‌ش ڕێ ده‌گرین مه‌تاری ئاو ، چارۆگه‌ی نانتان بۆ هه‌ڵده‌گرین ژیانی شار ، مانه‌وه‌مان ئه‌و ماڵ و ئه‌و ماڵه‌ ڕاکردنه‌ ، ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ ، ژه‌هرێکی تاڵه‌ باوکیشیان که‌ به‌و وه‌ڵامه‌ دڵخۆش ده‌بێ ، به‌چه‌ند کۆپله‌یه‌ک له‌ شیعری (ناڵه‌ی جودایی) مامۆستا هێمن به‌ مه‌قام و خه‌م و که‌سه‌ره‌کانی خۆی به‌یان ده‌کا که‌ ناڵه‌ی ئه‌و له‌ پێناو میلله‌تێکه‌ و هاواری ئه‌و هاواری گه‌لێکه‌ که‌ دوژمنان حاشا له‌ بوونی ده‌که‌ن :
نابێ قه‌د نابێ ناڵه‌ی جودایی بی ئه‌سه‌ر
جا چ نه‌کا بیکا چ پیاوی ده‌ربه‌ده‌ر
تا ده‌گاته‌ . . .
پارچه‌ گۆشتێکه‌ دڵی من ڕوون نییه‌
ناڵه‌ ناڵی من دره‌نگه‌ زوونییه‌
پاش ئه‌وه‌ی مناڵه‌کان ژیان له‌گه‌ڵ باوکیان به‌ هه‌موو ئازاره‌کانیانه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرن و ڕێی شاخ ده‌گرنه‌ به‌ر ، هه‌موویان پێکه‌وه‌ باوک و منداڵه‌کان وه‌ڵامێکی شۆڕشگێڕانه‌ی دوژمن ده‌ده‌نه‌وه‌ و تیشوی ڕێگای پڕ له‌ هه‌وراز و سه‌ختیان ته‌نیا خه‌بات و کۆششی بێوچانه‌ ، بێباک له‌وه‌ی یا تاجی نه‌مری له‌سه‌ر ده‌نێن ، یا کورد به‌ سه‌رفرازی ده‌بینن :
ئه‌ڕۆین ئه‌ڕۆین گشت پێکه‌وه‌ بۆ ئه‌م شۆڕشه‌
بۆ خه‌باتی سه‌خت و دژوار ، تێشوو کۆششه‌
یان هه‌موومان له‌م ڕێگایه‌ خوێنمان ده‌ڕژێنین
یاخود چرای ئازادی کورد داده‌گیرسێنین

Пікірлер: 24
@ravyarnawzad6215
@ravyarnawzad6215 Жыл бұрын
ئەبینی، هەمووان غەمگین دەبین بەگوێگرتن لەم گۆرانیە، نەک لەبەر غەمگینی گۆرانیەکە، بەڵکو غەمگینی ئەوەین ئەم وڵاتە بەچ خەونێکی جوانەوە دروستکرا و چ کەلاوەیەکی ناشرینی لێ دەرچوو..!
@Rebaz.Barznji
@Rebaz.Barznji 10 ай бұрын
بە یادی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و سەردەمانی شۆڕش و شاخ هەزار داخ 😢❤
@emanatab6429
@emanatab6429 Ай бұрын
هه زار داخ 😢
@emanatab6429
@emanatab6429 Ай бұрын
این شعر و صدا از دل میبآید و لاجرم بر دل نشیند ❤
@user-up2li4le6u
@user-up2li4le6u 19 күн бұрын
هیوایەکی زۆر ئاواتێکی بەدی نەهاتوو بەدەست ماڵی مەلامستەفا هەموو شتێک وێران بوو
@asossalim7159
@asossalim7159 6 ай бұрын
دليك له شاخ ره قتره به و گؤرانيه نه گريه ت
@abdulkaderjaleelmuhammad5259
@abdulkaderjaleelmuhammad5259 3 жыл бұрын
ده ستان خوشبيت بو به ياد هينانه وه ي ئه م گورانيه پر سوزه ي كاك حمه جه زا .. رحمه ت له كاك حمه جه زا و بنه ماله كه ي، ره حم ه ت له ئيوه و ئيمه و بيسته ران، سه ر به رزي بو ئه وانه وه ك حمه جه زا خو به خشن و زولم و زورداري ره ت ده كه نه وه و كوردستان يان خوش ده ويت ...
@user-uk4jk9vh7d
@user-uk4jk9vh7d 27 күн бұрын
من خاڵێکم لە ئازادکردنی کەرکوک و خانەقین بێ سەروشوێنکرا ساڵی ۱٩٩١، نازانین زیندووە یان شەهیدکراوە. بەڵام زۆر جار هیوا ئەخوازین هەر ئەوکات کوژرابێ، بۆئەوەی نەزانێ بەوەی کە هەوڵ و تێکۆشانی بۆ کوردستان بە زیادە ڕۆشتووە و قوربانییەکانی بۆ کۆمەڵێک چەپەڵ ڕۆشتووە کە لەسەر خوێنی ڕژاوی ئەو خۆیان ئەژیێنن و دەوڵەمەندەکەن. بەداخەوە گوێگرتن لەم گۆرانی و سروودانە چیدیکە جۆش و خرۆشمان نادەنێ تا کوردستان ئازادکەین، نەبادا بچێتەوە دەست هاوشێوەی ئەم چەپەڵانە.
@kurdisharmy7447
@kurdisharmy7447 4 жыл бұрын
خۆشترین گۆرانی 😢😢😭😭
@safarh.tutmayi2331
@safarh.tutmayi2331 4 жыл бұрын
ڕەحمەت لەگۆڕت حەمە جەزا
@KakaminHamad
@KakaminHamad 9 ай бұрын
هزاررحمت لەگۆرت
@user-ve8lz4ky8v
@user-ve8lz4ky8v 6 ай бұрын
😊good
@mamostasahad1116
@mamostasahad1116 25 күн бұрын
سەیری کچەکان بکە بزانە چەند ڕێک وپێک وبەحەیان هەموویان بەسادەیی سروودەکە دەڵێنەوە هەزار کچەمۆدیلی ئێستایان بەقوربان بێ
@mahmudali1684
@mahmudali1684 3 жыл бұрын
Dast xosh
@ahmedmuhammed5226
@ahmedmuhammed5226 Жыл бұрын
دەست خۆش
@shnyarmsabrshnyarmsabr2562
@shnyarmsabrshnyarmsabr2562 3 жыл бұрын
shay goranya 16ay oktobar am goranyam leyabu bo baukm chunka awish peshmargaya rezu xoshawistim bohamu peshmargay sangar
@2cyci
@2cyci 2 жыл бұрын
- 🖤🚬“۽
@sheerzadmammand1975
@sheerzadmammand1975 2 жыл бұрын
ئەوە گۆرانی نییە ، سرودە
@abdullahkirkuki1019
@abdullahkirkuki1019 3 жыл бұрын
يرحمك الله
@zanakhalid9453
@zanakhalid9453 2 жыл бұрын
ئێستا هەزاران کەس پەشیمانن لەوەی کردیان و نەفرەت لە ڕابردووی خۆیان دەکەن .
@SPNK-qv3ko
@SPNK-qv3ko 2 жыл бұрын
کەسی تێنەگەیشتوو پەشیمانە و نەفرەت ئەکات
@danahamid3389
@danahamid3389 3 жыл бұрын
qwrbani gorakasht bmmm
@slahhamadamin2738
@slahhamadamin2738 Жыл бұрын
وا
@softkurd1962
@softkurd1962 2 жыл бұрын
4:47 مەڕۆ بابە مەڕۆ، ئێمەش ڕێ دەگرین مەتارەی ئاو چارۆکەی نانتان بۆ هەڵدەگرین ژیانی شار , مانەوەمە لەم ماڵە و ماڵە ڕاکردنە، ئەشکەنجەیە، ژەهرێکی تاڵە
حەمە جەزا /  ساقی وا بادە وە Hama Jaza
19:47
Playing hide and seek with my dog 🐶
00:25
Zach King
Рет қаралды 34 МЛН
Finger Heart - Fancy Refill (Inside Out Animation)
00:30
FASH
Рет қаралды 26 МЛН
DAD LEFT HIS OLD SOCKS ON THE COUCH…😱😂
00:24
JULI_PROETO
Рет қаралды 16 МЛН
Inside Out Babies (Inside Out Animation)
00:21
FASH
Рет қаралды 15 МЛН
Maro Maro Baba Maro
7:12
Hama Jaza - Topic
Рет қаралды 1,3 М.
حەمە جەزا بۆ (مامە ڕیشە)
6:41
mnyaketym
Рет қаралды 133 М.
حەمە جەزا - ئەگەر چی شەو درەنگە ساقی
13:11
Hama Jaza - حەمە جەزا
10:48
iFolklor
Рет қаралды 1,8 МЛН
Hama jaza live kurdsat
8:10
Golmaz
Рет қаралды 369 М.
hama  jaza xoshtrin gorany 16 04 1975
19:16
saman hassan
Рет қаралды 30 М.
hama jaza -hamu rojê  - 1993
7:56
kurdtv dk
Рет қаралды 32 М.
Playing hide and seek with my dog 🐶
00:25
Zach King
Рет қаралды 34 МЛН