به هاری زەرد : هەمیشه دەرد دەبینم،دەرد دەبینم درۆی دوژمن،دەهۆی نامەرد دەبینم مەگەر زەردایی ناکەن چاوەکانم که ڕەنگی نەوبەهاری زەرد دەبینم به سۆزەی با که سکڵی دڵ گەشاوه دەروون پڕسۆز و فرمێسکم خوناوه له دووی لەیلا به واوەیلا و شیوەن دەڕۆم و پۆلی شینگێڕم به دواوه بزەی هاتێ گوتی: ڕووناکه ئاسۆم وەره جەللاد پەتت باوێژه ئەستۆم ئەوه پەت نیه میداڵی ئیفتیخاره که بوومه قارەمانی میللەتی خۆم ئەوەی بیست شاعیر و گریا به زاری ئەگەرچی بەسترابوو لێو و زاری گوتی: لەیلا هەمیشه پایەداری له ژێر خاکا له پێش چاوان دیاری که تۆ تۆرای له چاوان وەک خەوی من له بسکت ڕەشتره مانگەشەوی من بڕۆ مەجنوون! به لەیلای خۆت مەنازه که ناوبانگی پتر ڕۆیی ئەوی من
@saiwanmhamad97034 жыл бұрын
عالی است
@shenemalek99015 жыл бұрын
بو دبیت خودا به دوو ری خوشه ویستکه مان و له دست دانی تا قما ن کا توا😭😭😭😭😭😭💔💔💔💔💔💔