Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- عەزیز محەممەد: لەنێو حیزبی شیوعی خواردنەوەمان حەرام کردبوو- بەشی یەکەم

  Рет қаралды 6,088

Rudaw Stream

Rudaw Stream

6 ай бұрын

بەشی یەكەم
هەڤپەیڤین: سیروان رەحیم
عەزیز محەممەد، كەسایەتی سیاسی دیاری عێراق و كوردستان و سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی عێراق كە رۆژی 31/5/2017 لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد، بە ماوەیەكی كەم بەر لە دوا ماڵئاوایی، هاوكارمان سیروان رەحیم، هەڤپەیڤینێكی درێژی لەگەڵ كردووە. لە بەشی یەكەمی ئەم هەڤپەیڤینەدا باسی سەردەمی منداڵیی خۆی و دواتر تێكەڵبوونی بە سیاسەت لەڕێی حیزبی هیواوە دەكات.
رووداو: پێمخۆشە لە زاری خۆتەوە گوێمان لێبێت مامۆستا عەزیز محەممەد كێیە؟ لەكوێ لەدایك بووە؟
عەزیز محەممەد: من بەروبوومی دایك و باوكێكی كوردم، لە گوندی بێركۆت لە هەولێر لەدایكبووم. باوكم جووتیار بووە، دایكم خەڵكی وانە. ئەوكاتەی كورد لەبەر زەبروزەنگی تورك رایانكردووە، خۆی گەیاندووەتە هەولێر و چووەتە ماڵە شێخێك، باوكم هاتوچۆی ئەو ماڵە شێخەی كردووە و لەوێ‌ ناسیویەتی و بوونەتە هاوژین.
بەهۆی ئەوەی باوكم جووتیار بووە، هەر چەند ساڵێك لە گوندێك بووین. باوكم دوو ژنی هەبوو، لەبەر هەندێك هۆكاری خێزانی. دایكم چونكە غەریب بوو، كەوتە بەر زەبروزەنگ، پروشكی ئەو كێشانە بەر منیش دەكەوت. تەمەنم 8 - 9 ساڵ دەبوو، بە مەزەندەی خۆم ساڵی 1934 بۆ 1935 بوو، لەگەڵ دایكم هاتین بۆ هەولێر. دایكم لە هەولێر كاری دەكرد و منیش چوومە حوجرەی فەقێیان بۆ ئەوەی لەوێ بخوێنم. زۆری نەخایاند، مومكین لەگەڵ میزاجم نەگونجا.. لەبەر هۆكاری دیكە كە ئێستا بە تەواوەتی ناتوانم دەستنیشانی بكەم، ناو فەقێیانم بەجێهێشت.
ویستم كرێكاری بكەم، پاك و خاوێن بووم بەو پێیەی لەنێو فەقێیان گەڕابوومەوە، خەڵكیان دەبرد بۆ سەر كار، بەڵام منیان نەدەبرد. كەسانێك هەبوون ئامۆژگاری دایكمیان كرد بۆچی نامنێرێتە قوتابخانە، ئەوسا رەنگە تەمەنم گەیشتبێتە 12 ساڵ یان كەم و زیاد بەباشی لەیادم نییە، چونكە دایكم و باوكم بیانزانیبا تەمەنم چەندە بە جۆخین حیسابیان دەكرد، چەند جۆخینیان هەڵگرتووە، منیش هەر لەسەر ئەو بنەمایە تەمەنی خۆم دەستنیشان كردووە. چوومە قوتابخانە، لە پۆلی سێیەمیان دانام بەو پێیەی هەندێك كتێبی نێو فەقێیانم خوێندبوو. پۆلەكانی 3 و 4 و 5 و 6م تەواو كرد. لەگەڵ دایكم دەژیام و بە تەواوی لە باوك و كەسوكاری باوكم جیابووینەوە. بۆیە من بەشبەحاڵی خۆم، خۆم بە كوڕی دایكم دەزانم، زیاتر لەوەی كوڕی باوكم بم، تەنانەت لە پەروەردەكردنیش زیاتر قەرداری دایكمم.
رووداو: ئەوكاتە لە ساڵی چلەكان رەنگە بە بیرتان مابێت، كەسێك كرێكاری كردبا رۆژانە چەندی وەردەگرت؟
عەزیز محەممەد: من لە بیرمە پێشی جەنگ وابزانم كرێكارێك 5 عانەی وەردەگرت، ئەوانەی سەرپەرشتی كرێكارەكانیشیان دەكرد وابزانم درهەمێكیان وەردەگرت.
رووداو: جا ئەو پارەیە بەشی دەكردن؟
عەزیز محەممەد: من لەو ماوەیەی لە قوتابخانە بووم فلسێكم لە گیرفانی خۆم نەدیت، رەنگە مەسەلەی جلوبەرگ یەك قاتم كڕیبێت، پەیوەندی كۆمەڵایەتیشم زۆر بەرتەسك بوو، چونكە ئەگەر یەكێك بیدرێتێ دەبێت بشیدات. هەستێكی وام هەبوو كەمن ناتوانم ئەوە بكەم، بۆیە كەسێكی دوورەپەرێز بووم، نانێك هەبوو پارەمان نەبوو، دایكم لە بەرامبەر ئەو ئیشەی لە ماڵێك دەیكرد، ربە گەنمێكی دەهێنا و دەمانكردە ئارد و دەمانكردە نان.
رووداو: ئەو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییانەی ئەوسا لە هەولێر هەبوون، لەگەڵ بیركردنەوەیەكی نوێی رێكخراوەكە دژ نەبوو؟
عەزیز محەممەد: راستییەكەی ئەو بزاڤە نوێ بوو. ئێمە زۆر بە سەربەرزی بەرگریمان لێدەكرد و جار جارە بە نەفەسێكی گەنجانە دەچووینە نێو كێشە و گفتوگۆكان، بەدیلمان نەبوو، لایەنێكی دیكە نەبوو ئاقاری ئیشی فكری و سیاسی نزیكی ئاقاری فكری و سیاسی ئێمە ببێتەوە. بۆیە موتەمەیز بووین، كە ناومان دەبرا خەڵكێكی زۆر بە ئیعجابەوە تەماشای دەكردین، بەڵام لە هەمان كاتیشدا تێنەدەگەیشتن ئەمانە چین. خەڵكی گوندەكان دەیانگوت ئەوانە نوێژ بكەن و رۆژوو بگرن بە پێڵاوەوە دەچنە بەهەشتێ، جۆرە سلوكێكی تایبەتمان هەبوو. تۆ ئەگەر بتەوێت لە خەڵك نزیك بیتەوە و خەڵك بۆ لای جوڵانەوەكە رابكێشی دەبێت هەڵوێست و رەوشتت باش بێت، بۆ نموونە خواردنەوەمان حەرام كردبوو، حەرامێكی كۆتایی كەس نەیدەوێرا شتی وا بكات، لە نێو حیزب ئەمە قبووڵ نەدەكرا، نەك لە رووی حەرام و حەڵاڵەوە، سەبارەت بەوەی لە رووی كۆمەڵایەتییەوە قبووڵكراو نەبوو.
لایەنیی دینیش هەبوو دژایەتیان دەكردین، بەڵام دژایەتییەكە شەعبی نەبوو، بە پێچەوانەوە بەشێكی زۆر ناڕەزایەتیان دەردەبڕی چۆن دەبێت ئەوانە تۆمەتبار بكرێن بەوەی ئاگر دەپەرستن.
رووداو: ئەو لایەنە ئاینییە كێ بوون؟
عەزیز محەممەد: ماڵی مەلایەك هەبوو شێخ محێدینیان پێدەگوت، شێخ محێدین پیاوێكی ناسراوی هەولێر بوو، وەسەتێكی باش لە دوای نوێژیان دەكرد، واماندەزانی مومكینە ئاراستەیەكی فكری رەجعی هەبێت. ئەگینا مەلای دیكە هەبوو لەگەڵ ئێمە باش بوون. مەلایەكی وەكو ساڵح كۆزەپانكەیی، مەلایەكی باش بوو، كە دەچووین هەندێك بابەت هەبوو پێی ئیمزا بكەین، لە مزگەوتیش ئەو تەوقیعی كردبا موسڵمانەكان هەموو پەنجەیان پێدا دەنا، كافی بوو كە بڵێی مامۆستا حەزدەكەین قسەیەكی باش لەبارەی ئەو مەسەلەیە بكەی، پرسی فەلەستین وا و پرسی ئازادی نیشتمانی وا، دەیگوت موسڵمانینە تەوقیعی بكەن، ئەوانیش تەوقیعیان دەكرد.
#RudawStream

Пікірлер: 11
@rawaanwar2950
@rawaanwar2950 6 ай бұрын
دروود و سڵاو لە هاوڕێ عەزیز، هاوڕێ عەزیز نموونەی مرۆڤێکی خاکیی و کورد پەروەر بوو
@user-jz3bm6gi8g
@user-jz3bm6gi8g 6 ай бұрын
دەستخۆش کاک سیروان کە ئەو پیاوە مەزنەت کردوەتە هەوێنی گفتوگۆو هەندێ لە مێژووی ژیانیت پێ باسکردوە
@user-yi4pk1rq3w
@user-yi4pk1rq3w 6 ай бұрын
درود لۆ گیانی پاکت پیاوی مەزن ، خۆزگە کورد کۆمەلک سەرکردەی وەکی توو هەبوایە ، بە پاکی ژیاو و بە پاکیش مرد 🙏🏻🙏🏻🙏🏻
@nawzadjamal
@nawzadjamal 6 ай бұрын
کارێکی بەسوودە دیمانەی ئەو کەسێتییە کەزۆر کەم لەسەر بیرەوەروەری و ژیان و ئەزموونی خۆی درکاندووە. بەداخەوە بیرەوەریی ژیانی لەگەڵ خۆی وەک مەتەڵێ برد.
@ONE-LONDON
@ONE-LONDON 5 ай бұрын
عەزیز محەممەد واتا مێژووی عیراق
@isamdorna1656
@isamdorna1656 5 ай бұрын
Can we have English or Arabic subtitles? He will always be remembered as a great leader and a great man.
@user-zj9vl6db9t
@user-zj9vl6db9t 6 ай бұрын
مرؤفيكى كاريزما و ماندو نه ناس و خاوه ن هه لويست
@kamaransadik6644
@kamaransadik6644 6 ай бұрын
یادی بەخێر ئەو کاتەی من هەرزەکار بووم و قاچ لە سەر قاچ بێ ئاگا دانیشتبووم ئەم بەڕێزە چەمیەوە بۆ من و دەستی تەوقەی بۆ ڕاکێشام، دلنیام ئەگەر ئەم بەڕێزە نەبوایە ، تا ئێستاش ئازاری لەش و لارم پێوە دیار دەبوو ، ڕۆحی شاد بێت !!
@ms-xh7hc
@ms-xh7hc 6 ай бұрын
بيرکۆت ،شوێنی لە دایک بوونی هاوڕێ عەزیز و پەشێوی گەورە شاعیر.
@samankorschid6886
@samankorschid6886 6 ай бұрын
بەشی دووهەمی هەیە بێزەحمەت؟
@jalalaziz7476
@jalalaziz7476 6 ай бұрын
بەشی دووەم دیار نی یە
Smart Sigma Kid #funny #sigma #comedy
00:40
CRAZY GREAPA
Рет қаралды 33 МЛН
Heartwarming Unity at School Event #shorts
00:19
Fabiosa Stories
Рет қаралды 25 МЛН
Son ❤️ #shorts by Leisi Show
00:41
Leisi Show
Рет қаралды 7 МЛН
Secret Experiment Toothpaste Pt.4 😱 #shorts
00:35
Mr DegrEE
Рет қаралды 38 МЛН
اجبار بدعت در دین- سخنرانی انتقادی- سید حسن آقامیری
24:07
Hasan Aghamiri | حسن آقامیری
Рет қаралды 2,7 М.
شێخ محەمەد سەرگەڵویی بەشی یەكەم
32:53
draw media
Рет қаралды 3,9 М.
دیمانە لەگەڵ شێرزاد حەسەن
39:21
VOA Kurdish
Рет қаралды 31 М.
Кто из девушек быстрее печатает?
0:58
小蚂蚁被感动了!火影忍者 #佐助 #家庭
0:54
火影忍者一家
Рет қаралды 32 МЛН
@juanchinbrodie #comedia #humor #juffec #felipecharry #amigos
0:15
Felipe Charry
Рет қаралды 17 МЛН
Слепой узнал о измене своей жены😳
1:00
Они так быстро убрались!
1:00
Аришнев
Рет қаралды 2,2 МЛН