Рет қаралды 13,207
شوێنەواری نەمرود کە دەکەوێتە ٣٠ کم باشوری شاری موسڵ یەکێکە لە شوێنەوارە گرنگەکان نەک تەنها لە عێراق بەڵکو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا.
لە ٦ی ئازاری ٢٠١٥دا داعش لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وێرانکردن و خاپورکردنی شوێنەواری نەمرودی راگەیاند
شاری نەمرود یەکێک بوو لە سێ شارە گرنگەکەی شارستانیەتی ئاشوریەکان، شارستانیەتی ئاشوری دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٣٠٠٠ ساڵ پێش زاین ، شاری نەمرود کە دەکەوێتە٣٠ کم لە باشوری شاری موسڵ ترۆپکی گەشەی ئەو شارستانیەتەیە بوو لەگەڵ هەردوو شاری نەینەواو ئاشوردا
شوێنەواری نەمرود لەسەر روبەری نزیکەی ٤ کم دووجا پێکهاتووە
لە نەمرود کە لە نوسینی ئاشوریەکاندا بە کالح ناوی هاتووە لە ساڵی ٨٨٣ پێش زایندا دروستکراوە لەسەر دەستی ئاشور ناسرپاڵی دوەم کە یەکێک بووە لە پاشا بەناوبانگەکانی ئاشوریەکان
ئەوەی شارەزایانی شوێنەوارناسی توشی خەم و نیگەرانی لە کاتی خاپورکردنی شوێنەواری نەمرودا ئەوەیە کە شوێنەوارەکە لەرووی پرۆسەی کنەو پشکنینەوە تەنها ٦٠ لە سەدی ئاشکرا کراوە، دواهەمین دۆزینەوەش لەم شوێنەوارەدا لە ساڵی ١٩٨٨ دا بو کاتێک لە گۆڕستانی نەمروددا چوار خەزێنە دۆزرانەوە کە ٦١٣ پارچە ئاڵتونی گرانبەها و بەردی بەنرخی لە خۆ گرتبوو، کە بە پێی وتەی زانایانی شوێنەوارناسی دۆزینەوەی ئەو چوار خەزێنەیە بە گرنگترین دۆزینەوەی مێژوویی دادەنرێ لە دوای دۆزینەوەی گۆڕی توت عەنخ ئامون لە ساڵی ١٩٢٣دا.