jalal malaksha جەلال مەلەکشاە

  Рет қаралды 553

Naji Sianawi

Naji Sianawi

3 жыл бұрын

پرسیم : دایه من کێم و چیم؟
خەڵکی کام شار؟
کام مەلبەندی سەر رووی زەویم؟
وتی: رۆڵە تۆ کوردی و دیلی و هەژاری
نیشتمانت کوردستانه
بەڵام ناوی نیشتمانت له سەر نەخشەی
جیهان نییه بێ نیشانه
*
وتم: دایه باوکم کوانی؟
بۆچی هەرگیز دەستی حەزی نەگوشیوم؟
به کام تاوان من هەتیوم؟
وتی: رۆڵه! رۆژێ داگیرکەران
شاریان سووتان تفەنگی مافی کرده شان
رووی کرده ئاسۆی سەربەستی
لێزمەی خوێنی گەشی به سەر
لێوی تینووی خاکا پژان
*
وتم: دایه
ئەی براکەم
شەپۆلی خەم ئاوی ماتەم
گۆمی چاوی پەڕ کرد له ئەستێرەی فرمێسک!
وتی: رۆڵه!
له کازیوەی وەرزی رەشا
لاشەیان کرده نیشانه
سەری کاسی خەمەکانی برده ژێر خاک
گیانی پاکی کرده فیدای سەربەستی ئەم کوردستانه!
***
وتم: دایه ئەی من چی بکەم؟
هەستا سەر پێ
تفەنگێکی بڕنو کورتی
بزمارڕێژی دایه دەست
وتی: رۆڵه!
ئەی هۆی ئاوات و مەبەستم
دەیان ساڵه له چوار لاوه کوردستانم
دیلە یەخسیره
دەست و پێ زەنجیر کراوه
رێبازی خوێن بگره و بڕۆ
دۆعای گەلی چەوساوەی کورد له پشتی تۆ
سنوورەکانم بۆ بشێوێنه
کوردستانم بو بێنەوه
با به دەوریا بسووڕمەوه
کوردستانم بۆ بێنەوه
تا دانیشم لەته لەته
وڵاتەکەم بدوورمەوه
« جەلال مەلەکشا》

Пікірлер: 2
@avesta_jamal
@avesta_jamal 3 жыл бұрын
دەستت خۆش
@najisianawi4112
@najisianawi4112 3 жыл бұрын
زۆر سوپاس و ودەستی ئێوەش خۆش 🌸🌷🌸🌷
ئێوارەی غەریبستان جەلال مەلەکشا،
4:48
جلال ملکشا  :  كــاروان
4:33
Karwan Galalay
Рет қаралды 8 М.
Дарю Самокат Скейтеру !
00:42
Vlad Samokatchik
Рет қаралды 9 МЛН
Эффект Карбонаро и нестандартная коробка
01:00
История одного вокалиста
Рет қаралды 10 МЛН
Shokrollay Baban
4:43
Najman Sindi
Рет қаралды 38 М.
When A Gang Leader Confronted Muhammad Ali
11:43
Boxing After Dark
Рет қаралды 4,4 МЛН
داستان تکان دهنده قاسم جیگرکی/ استاد دانشمند
14:04
سخنرانی های اسلامی
Рет қаралды 95 М.
شاعری به ناو بانگ جلال ملکشاه
3:38
homer salemo
Рет қаралды 150