Рет қаралды 3,240
Jinda official channel
Song : Sabir Kurdistani
Lyrics & Melody : Sabir Kurdistani
Piano : Rasty Kurdi
سەرلە نوێ کولاوە دڵەکەم
ھەموو زام و برینی
بەزەیت بەمن دادێ
تۆ ئەگەر حاڵم ببینی
بۆ واتکرد لە خۆڕایی
جێت ھێشتم بە تەنیایی
بۆ واتکرد لە خۆڕایی
جێت ھێشتم بە تەنیایی
وەی غەریبم من غەریبم
وەی غەریبم من غەریب
ئاشق و دڵ بریندارو بێ تەبیب
ئای غەریبم من غەریبم
من غەریبم خۆم غەریب
ئاشق و دڵ بریندارو بێ تەبیب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
شەوو ڕۆژ بەچاوەڕوانی
چەند ساڵێکمان بردە سەر
بەمەبەستی بۆ یەک بونمان
ڕێگەی زۆرمان گرتەبەر
بێ وەفایی لەتۆ بوو
زیزبونت بەبێ ھۆ بوو
بێ وەفایی لەتۆ بوو
زیزبونت بەبێ ھۆ بوو
وەی غەریبم من غەریبم
وەی غەریبم خۆم غەریب
ئاشق و دڵ بریندارو بێ تەبیب
من غەریبم وەی غەریبم
من غەریبم خۆم غەریب
ئاشق و دڵ بریندارو بێ تەبیب