Рет қаралды 1,149
ئه‌مڕۆ ماڵی کورد بۆ پشتیوانی رۆژئاڤای کوردستان سه‌رکه‌وتوانه خۆنیشاندانێکی گه‌وره‌ی دژ به بریاری تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریکیه‌کان له رۆژئاوا و هه‌ڵکردنی گلۆپی سه‌وز بۆ داگیرکاری تورکیا ساز کرد . به‌راستی جێگه‌ی دڵخۆشی بوو که کورده‌کان و دۆسته‌کانیان به ژماره‌یه‌کی زۆر و ده‌نگێکی به‌هێز و به یه‌کگرتووی ڤانکوڤه‌ریان کردبووه رۆژئاوا و ببوون به ده‌نگی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان . من وه‌کو کوردێکی ئه‌م شاره له دڵه‌وه سوپاسی ماڵی کورد ئه‌که‌م که رۆحیه‌تی کوردایه‌تی له‌م شاره به زیندوویی راگرتووه و هه‌میشه پێشه‌نگ بووه له کوردایه‌تیه‌کی پاک و کوردستانیانه …. هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و چالاکوان و هونه‌رمه‌ند و نوسه‌رانه ده‌که‌م که رۆڵێکی گرنگیان بینی له ئاماده‌کاری و به‌ڕێوه‌بردنی خۆنیشاندانه‌که ، سوپاس بۆ هه‌موو به‌شدار بووان . هه‌ر بمێنن بۆ کورد و کوردستان . شه‌هید نامرن .