Рет қаралды 30
خولی ئیبن عباس
بۆ لەبەر كردنی قورئانی پیرۆز
ناساندنی خول : خولی ئیبن عباس یەكێكە لە خولە تایبەتەكانی ڕێكخراوی النبأ، بە درێژایی ساڵ بەردەوامە بۆ فێرخوازانی بەهرەمەند لە هەردوو ڕەگەز بۆ لەبەركردنی قورئانی پیرۆز .
ئامانجی خول : لەبەركردنی تەواوی قورئانی پیرۆزە .
كاتی دەوام : هەموو ڕۆژانی هەفتە دەبێت، جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە .
ڕۆژانی دەوام كاتژمێر : (8:30) تاكو (5) ئێوارە .
لە هەفتەیەكەدا فێرخواز 3 ڕۆژ دەوام دەكات بەپێی گونجانی لەگەل دەوامی خوێندنگا .
مەرجەكانی وەرگرتنی فێرخواز :
1. پێویستە فێرخواز تەمەنی لە 7 سال كەمتر نەبێت، لە 18 ساڵ زیاتر نەبێت .
2. پێویستە فێرخواز بزانێت قورئان بخوێنێتەوە، مەرج نیە هەموو قورئان بزانێت .
3. گواستنەوەی فێرخواز لە ئەستۆی ڕێكخراو نیە .
4. نرخی بەشداری كردن بۆ یەك مانگ : 30 هەزار دینارە، لە سەرەتای هەموو مانگێك وەردەگیرێت .
بۆ ناو تۆمار كردن : سەردانی ڕێكخراو بكە لە كاتژمێر 1:30 تاكو 4 عەسر .
تێبینی : ژمارەی وەرگرتنی فێرخواز سنوردارە بۆیە هەوڵبدە ناوی فێرخوازەكەتان زوو تۆمار بكەن .
ناونیشانى ڕێکخراوی النبأ : چوارقوڕنە - گەڕەکى کوردستان - پشت پێشانگاى ئۆتۆمبێلى جەزیرە.
بۆ پەیوەندى کردن:
ژ.مۆبایل : 07503390107
بۆ ئاگاداربوون لە چالاکی و پڕۆژەکانی ڕێکخراو لە سۆشیال میدیا :
کلیک لەم لینکە بکە.
naba.krd