Рет қаралды 136,445
© 2002 All rights reserved by Leila Production
Lyrics | Kemal Mirawdali
Melody | Burhan Mufti
زیندووم کەوە لە مەرگی خۆم پەشیمانم
زیندووم کەوە ببە بە گیان بۆ گیانم
ببە بە خورپە بۆ دڵم
ببە گڕی خوێنی سڕم
خرۆشی ناودەمارانم
زیندوم کەوە زۆری ماوە نەخشەی ژیانم
زۆری ماوە تاسەی دەرون
لە مەرگی خۆم پەشیمانم
ببە بە لێوی ئاگرین
ئەلف و بێی نوێ بۆ داستانم
پێم بدەوە هێزی گریان
ڕاچەنینم خرۆشانم
دەچننەوە بە ئەستێرە
جریوەی ڕەشی ئەسمانم
زیندووم کەوە تازەکەوە ناو نیشانم
کەمال میراودەلی