مامۆستا عەبدوڵلای قەسرێ لە وەسێتنامەکەیدا چی بە خانەوادەکەی دەڵێت؟

  Рет қаралды 25,257

Rasti Abdalqadir

Rasti Abdalqadir

4 жыл бұрын

ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی پەیام....
١٧ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی و چوار لە پاسەوانەکانی لە بازگەی تاسڵوجە بە ناحەق شەهیدکران.
شەهیدکردنی مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ و هاوەڵانی دەستپێکی پلانێک بوو بۆ تێوەگلاندنی کۆمەڵی ئیسلامی لە شەڕ، تا دواتر بە بیانوی تیرۆر لە سەر گۆرەپانی هەرێمی کوردستان بسڕدرێتەوە بەڵام بوو حەکیمی دانایی و دانبەخۆداگرتنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی هەرزوو شکستی بەو پیلانە هێنا.
مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ جیا لەوەی کە بەرپرسێکی دیار و سەرکردەیەکی خۆشەویست و کاریگەری کۆمەڵی ئیسلامی بوو هاوکات وتاربێژ و بانگخواز و کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵایەتیش بوو، لە پاش مەرگیشی چەندین نهێنی ژیانی خرانەڕوو کە هەموویان جێی هەڵوێستە لەسەرکردن و ڕاوەرستان بوو.
ئەوەی جێگای سەرنج بوو مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ چوار ڕۆژ پێش شەهیدکردنی لە وتاری هەینیدا باسی کوشتنی بە ناهەق دەکات و باسی ئەو ئایەتەی قورئان دەکات کە دەڵێت: ئەگەر کەسێک کەسێ بە ناهەق بکوژێت وەک ئەوە وایە هەموو خەڵکی سەرزەوی کوشتبێت.
مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ لە وەسیەت نامەیەکدا کە لە شەوی 12 لەسەر 13ەی ئازاری ساڵی 2000 نوسیویەتی لە خاڵی دووەمی وەسیەت نامەکەیدا دەڵێت: داواکارم لە خێزان و ماڵ و منداڵم کە لەسەر ئیسلامەتی بژین و بمرن دونیا بە کەم بگرن.
لە ئێستادا و پاش تێپەڕبوونی 17 ساڵ بەسەر شەهیدکردنیدا وەسێتنامەکەی بەدی هاتووە و جیا لەوەی نەوەکانی مامۆستا عەبدوڵلای قەسرێ لە کاروانی پڕ شانازی کۆمەڵی ئیسلامی بەردەوامن بەڵکو لە بواری ئەکادیمیدا خاوەن بڕوانامەی بەرزن لە بەشە سەر تۆپەکانی خوێندنی باڵا.
موسلیم عەبدوڵڵا قەسرێ کوڕە گەورەی شەهیدی سەرکردە مامۆستا عەبدوڵلای قەسرێیە و لە ئێستادا لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئێستادا ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە.
ئەیوب عەبدوڵڵای قەسرێ کوڕی دووەمی مامۆستا عەبدوڵای قەسرێ و لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بوو.
هەموو ئەمانە سەلمێنەری ئەوەن کە وەسیەتی شەهیدی سەرکردە مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ وەدی هاتووە و وەک کوردەواری دەڵێت وەجاخ ڕۆشنە، هەروەها سەلمێنەری ئەوەشە کە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان حزبێکی بە وەفایە لەگەڵ شەهیدان و خانەوادەکانیان و لە هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداریان نابێت، هەروەها ئەندامان و کادران و دەنگدەرانی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیش بەردەوام چاکە و لێبڕاوی شەهیدەکانی لەبیرە و خانەوادە و نەوەکانیان لە بیر ناکات.
نەوەکانی مامۆستا عەبدوڵڵای قەسرێ مشتێکن لە نمونەی خەرواری نەوەی شەهیدەکانی دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی کە پابەند بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و کاروانی کۆمەڵی ئیسلامین.

Пікірлер: 12
@user-ul8cj1yj2y
@user-ul8cj1yj2y 9 ай бұрын
خوای گەورە تۆڵەی بۆ بکاتەوە
@balenhaidar4071
@balenhaidar4071 Жыл бұрын
خوداتۆڵەی بکاتەوەبەپشتیوانی خودای پەروەردگارەوە
@user-zt6oj9vy4m
@user-zt6oj9vy4m 4 ай бұрын
بەداخەوە بۆ کوڕەکانی
@zer0102
@zer0102 3 жыл бұрын
خۆی چۆن و مناڵەکانی چۆن، بەداخەوە.
@user-id9jx8wt7p
@user-id9jx8wt7p 3 жыл бұрын
الله گیان تۆڵەی بکاتەوە
@user-vv4qr1wb8f
@user-vv4qr1wb8f 2 жыл бұрын
خواي كةورة بة شةهيد قبولت بكات
@user-jl8wy2gl9k
@user-jl8wy2gl9k Жыл бұрын
انى شهيد علبهم يوم القيامة ..انهم بلغوا الحق وادوا الامانة ونصحوا الامة
@malakreakar6443
@malakreakar6443 3 жыл бұрын
خوای گەورە لێیان خۆش بێت
@user-ht6lg8mj3o
@user-ht6lg8mj3o 2 жыл бұрын
سەبسکڕایبم بکە براگیان
@balenhaidar4071
@balenhaidar4071 Жыл бұрын
ئەوبکوژانەبەرئاگری دۆزەخ بکەون ان شاللە
@user-ht6lg8mj3o
@user-ht6lg8mj3o 2 жыл бұрын
خودا تۆڵەی بکاتەوە بکوژانی ڕسوا بکات
@abdullarasull9005
@abdullarasull9005 Жыл бұрын
ئێستاش کۆمەڵ نانی شەهید عبداللە قەسرێ ئەخوات
2003 ismail
14:44
ismail hama
Рет қаралды 90 М.
Каха и суп
00:39
К-Media
Рет қаралды 2 МЛН
Final muy increíble 😱
00:46
Juan De Dios Pantoja 2
Рет қаралды 51 МЛН
٣١ی ئاب لەسەر زاری مام جەلالەوە
4:15
Diplomatic
Рет қаралды 49 М.
ئەردۆغان کێیە؟ | ?Erdoxan kêye
7:32
Mor مۆر
Рет қаралды 65 М.
عەلی باپیر بۆ ناچێتە غەزە ؟
3:58
Baz باز
Рет қаралды 9 М.
Каха и суп
00:39
К-Media
Рет қаралды 2 МЛН