Рет қаралды 790
مەقامی نەهاوەند
ووتنی : مامۆستای كۆچكردوو عەلی مەردان
شیعر : مامۆستای كۆچكردوو سافی هیرانی
ئەمەش شعری ئەو مقامەیە.
دڵ لەبەر دەردی فیراقی یارە مەیلی مەی دەکا
گوێی لە دەنگی ساز و عوود و بەزمی نای و نەی دەکا
سەردەمێ مەست و خومار و خادیمی مەیخانەیە
وەختێ تەسبیحی لە دەستە، سۆفییە حەی حەی دەکا
ڕۆژی وایە زۆر بە کەیف و پێکەنین و خەندەیە
بەعزێ شەو مەجنوونە دائیم گریە بۆ لەیلەی دەکا
بەعزێ جاران عالیم و عامیل و عابد خۆیەتی
وەختێ جەهل و فیسقی زۆرە، عالەمێ لۆمەی دەکا
پێی دەڵێم: ئەی دڵ وەرە ئێرانی یا توورانی بە
ئەو لە بەینی هەر دوو جێگە ڕوو لە دەشتی ڕەی دەکا
دڵ نزانم شێتە یا سەرخۆشە، یا دێوانەیە؟
یا ئیلاهی ئیشی وا عەکسی بە من تا کەی دەکا؟
دوور لە یارە دڵ، لە بۆیێ بێسەباتە سافییا
تاکوو لەو سەگمەرگەدا بێ ئیختیاری وەی دەکا
#kurdishsubtitles
#kurdishmusic