Рет қаралды 154,386
ھۆمەر دزەیی - چەندی گەڕام لە شاران
------------
چەندی گەڕام لە شاران
چەندی گەڕام لە شاران
نەمدی کەس وەك تۆ جوان بێت
••
کیژۆڵە نەشمیلانەکەی جاران
چۆن دەبێت نێوانمان وابێت ؟
بەیادی سەیرانەکەی ناو داران
بریندارم بریندارم
•••••••
دێتەوە بیرت گیانە ؟
دێتەوە بیرت گیانە ؟
چاو چاوانێی سەربانێ!
••
دەست لە ملانێی بن دیواران گیانە
ماچ و موچی ئێوارەی سەرکانی
بەیادی ئەو ھەموو جێیە جوانە
بریندارم بریندارم
•••••••
ئێستاش مەیلم ھەر ماوە
ئێستاش مەیلم ھەر ماوە
دڵ یەکە و نەگۆڕاوە
••
ئێستاش دەنگدانەوەی چرپەی دوانت
لە گوێمدا وەکوو خۆی ماوە
بە یادی ھەموو جێیەکی جوانت
بریندارم بریندارم
-----------
نەخشاندن || ھاوبەش ھادی