Рет қаралды 20,514
ئەم لاوکە چیرۆکی ڕووداوێکی ڕاستەقینەی مێژووییە و گرنگیەکی مێژووی تایبەتی هەیە و باس لە خیانەتی دوژمنانی کوردە بەرامبەر بە سەرکردە و گەورە پیاوانی کوردە لە مێژوودا وە لەبەر ئەوەی کورد مێژووی نووسراوی نەبووە لەشێوەی (لاوك) ئەم رووداوانەی پاراستووە و دەماودەم بۆ نەوەکانیان هەڵگرتووە. لاوکەکە باس لە سەرکردەیەکی کورد بەناوی (جەوهەر ئاغا) کە برا گەورەی (سمکۆی شکاك) بووە ، چۆن بە فێڵ و خیانەت بانگهێشتیان کردووە بۆ شاری تەورێز و لەوێدا شەهیدیان کردووە بەڵام لە لاوکەکەدا باس لا ئازایەتی و قارەمانیەتی جەوهەر ئاغا و پیاوەکانی دەکا کەوا چۆن قارەمانانە جەنگاون تا شەهیدکراون. بە دەنگی (مەحمود حەمەد ڕەسول شێخانی). مەحمود حەمەد ساڵی 1926 لە گوندی (ئیلنجاغی گەورە)ی دەڤەری کۆیە لەدایك بووە لەساڵی 1994 لەهەولێر کۆچی دوایی کردووە مام مەحمود شێخانی دەنگێکی ڕەسەن ونی نێو کوردەواریە کە خاوەن دەنگ و سەدایەکی خۆش بووە لە لاوك و حەیران بەتایبەتی (لاوك). بەڵام بەداخەوە لە هیچ ئێزگەیەکی و ستۆدیەك دەنگی تۆمارنەکراوە تەنها لە چەند کاسێتێک نەبێت کەوا لە دانیشتنی تایبەتی مالاندا تۆمارکراوە. لاوکە تۆمارکراوەکانی بریتین لە (سمایل ئاغا ، جەوهەر ئاغا ، دەروێشی عەبدی ، مەمێ زەر) . ئەم لاوکە لەساڵی 1975 لە شاری هەولێر لە ماڵی مامۆستا (زرار قادر داربەسەری) و بەژەنینی عود لەلایەن مامۆستا زرار تۆمارکراوە.