نامەکەی جەنگیز خان

  Рет қаралды 3,230

RAWEN CKE - پڕۆژەی ڕەوێن

RAWEN CKE - پڕۆژەی ڕەوێن

2 жыл бұрын

نامەکەی جەنگیز خان بۆ شاری بوخاری
ته‌تاره‌كان له‌ ساڵی ٦١٦ی كۆچی زۆر هه‌وڵیاندا‌ شاری «بوخاری» سه‌ر به‌ كازاخستان داگیر بكه‌ن،
به‌ڵام له‌ هه‌موو هێرشه‌كانیاندا شكستیان هێنا و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون،
ناچار جه‌نگیزخان نامه‌یه‌كی نارد بۆ خه‌ڵكی شاری بوخاری و تێیدا نووسیبووی:
"هه‌ركه‌سێك چه‌ك دابنێت و ته‌سلیم به‌ هێزه‌كانی ئێمه‌ بێت، ئه‌وه‌ پاداشتی ده‌كه‌ین و ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌ین به‌ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌سلیم به‌ ئێمه‌ ده‌بن،
ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێكیش به‌رگری و پێداگری بكات ئه‌وه‌ له‌و جێگایه‌ ده‌یكوژین و سه‌ری له‌ جه‌سته‌ی جیا ده‌كه‌ینه‌وه‌."
له‌دوای نامه‌كه‌ی جه‌نگیزخان خه‌ڵكی شاری بوخاری له‌ نێو خۆیاندا بوون به‌ دوو به‌شه‌وه‌؛
به‌شێكیان گووتیان:
"جه‌نگیزخان دۆڕاووه‌ و ناتوانێت شاره‌كه‌مان داگیر بكات،
بۆیه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ی بۆ ئێمه‌ ناردووه‌، ئینجا به‌ڵێنیاندا تا دوا هه‌ناسه‌ به‌رگری بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن شاره‌كه‌یان داگیر بكرێت."
به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ به‌نهێنی له‌ناوخۆیاندا گووتیان:
"بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ نه‌كوژرێت و خوێن نه‌ڕژێت، بڕیاریاندا ته‌سلیم بن، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئامانجیان وه‌رگرتنی پاداشته‌كه‌ی جه‌نگیزخان بوو."
له‌دوای چه‌ند ڕۆژێك دیسانه‌وه‌ ته‌تاره‌كان به‌ سه‌ركردایه‌تی جه‌نگیزخان هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری بوخاری،
ئه‌و به‌شه‌ی به‌ڵێنیان دابوو به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه‌یان كرد، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ژماره‌یانه‌وه‌ شكستیان هێنا و ناچار كشانه‌وه‌،
چونكه‌ ئه‌و به‌شه‌ی دیكه‌ كه‌ به‌ نهێنی بڕیارییان دابوو ته‌سلیم بن، خیانه‌تیان كرد و ته‌سلیم به‌ ته‌تاره‌كان بوون و شاری بوخاری داگیر كرا.
كاتێك جه‌نگیزخان گه‌یشته‌ ناوه‌ڕاستی شاری بوخاری داوای له‌ هێزه‌كه‌ی خۆی كرد و گووتی:
"بڕۆن هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شاری بوخاری كۆبكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌رگرییان له‌ شاره‌كه‌ی خۆیان نه‌كرد و ته‌سلیم به‌ ئێمه‌ بوون، سه‌ریان له‌ جه‌سته‌یان جیا بكه‌نه‌وه‌‌."
دواتر هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ خۆیان به‌ سووپای جه‌نگیزخان ته‌سلیم كرد بوو، ده‌ستیان كرد به‌ هاوار و گریان و پاڕانه‌وه‌.
جه‌نگیزخان له‌وه‌ڵامدا گووتی:
"پێویست به‌ گریان و پاڕانه‌وه‌ ناكات، ئێوه‌ خۆتان حوكمی شاره‌كه‌ی خۆتان ده‌كرد، ئێوه‌ وه‌فاتان بۆ براكانتان نه‌بوو خیانه‌تتان له‌ براكانی خۆتان كرد،
ئێستا چۆن وه‌فاتان بۆ ئێمه‌ی بێگانه‌ و داگیركه‌ر ده‌بێت،
بۆیه‌ ده‌بێت هه‌مووتان سه‌رببڕم، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی خیانه‌ت له‌ناو سووپاكه‌ی منیش بڵاو نه‌بێته‌وه‌ و نه‌بێت به‌ دیارده‌،
هه‌روه‌ها به‌ كوشتنی ئێوه‌ براكانیشتان ڕزگاریان ده‌بێت له‌ ئێوه‌ی خائین.
سه‌رچاوه‌: (التتار بين الانتشار والانكسار) نووسینی «د.علي الصلابي»
خوێندنەوە: دانا عەبدولخالق
بەرهەمی پڕۆژەی ڕەوێن

Пікірлер: 12
@BarhamHasan-yb8uj
@BarhamHasan-yb8uj Ай бұрын
❤❤❤❤❤
@barhamhassn4782
@barhamhassn4782 10 ай бұрын
❤❤❤❤
@kurdishfuture3447
@kurdishfuture3447 2 жыл бұрын
دەستتان خۆش لێرەدا بۆمان بە دیار دەکەوێ کە جەنگیزخان سەرکردەیەکی چەند بلیمەت و بە ستراتیژی بووە تەنها بە ناردنی نامەیەک خەڵکی شارەکەی کرد بە دوو بەش و دوو دڵی کردن و تێکی شکاندن حەتمەن ئەمە هەڵەیەکی گەورە بوو کە خەڵکی بوخاری کردیان
@danaabdulkhaliq633
@danaabdulkhaliq633 2 жыл бұрын
💐❤️💐❤️
@danaabdulkhaliq633
@danaabdulkhaliq633 2 жыл бұрын
🌺🌺🌺
@farhang3124
@farhang3124 2 жыл бұрын
❤️❤️❤️
@amanjjawher
@amanjjawher 2 жыл бұрын
دەستەکەنتان خۆشبێت🌻
@hamam93
@hamam93 Ай бұрын
باشە جەنگیز خان تەتارەکانی گشتی کوشت ئێستا تۆ دەلێی جەنگیز خان بەسەرکردایەتی تەتارەکان هێرشیان کرد...؟
@user-vd3jf5zf6u
@user-vd3jf5zf6u 2 жыл бұрын
بەداخەوە
@shalawmahmwd5896
@shalawmahmwd5896 Ай бұрын
شاری بوخاری نا شاری بوخارا ، ئەو سەردەمە بەهیچ جۆرێک وڵاتی کازاخستان بوونی نەبوو ، ئەوشارەش ناکەوێتە ناو وڵاتی کازاخستانەوە ، بەڵکو دەکەوێتە ئۆزبەکستانەوە
@user-cq8zs7vd1y
@user-cq8zs7vd1y 4 күн бұрын
ئەوە ڕێک حاڵی پارتی و یەکێتی یە دووژمن دەهێنن
@baxanmahmud7049
@baxanmahmud7049 2 жыл бұрын
🌸🌸🌸
ئیبن تەیمیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاتاردا
9:11
RAWEN CKE - پڕۆژەی ڕەوێن
Рет қаралды 9 М.
Son ❤️ #shorts by Leisi Show
00:41
Leisi Show
Рет қаралды 10 МЛН
managed to catch #tiktok
00:16
Анастасия Тарасова
Рет қаралды 31 МЛН
ПОМОГЛА НАЗЫВАЕТСЯ😂
00:20
Chapitosiki
Рет қаралды 27 МЛН
ئەو پەرتووکەی بووە دێوەزمەی ئیسرا_ئیل
11:53
RAWEN CKE - پڕۆژەی ڕەوێن
Рет қаралды 1,7 М.
کاریگەرترین چیرۆک لە کتێبی شەیدا
10:35
کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan
Рет қаралды 26 М.
حەشاشییەکان کێن؟
7:24
RAWEN CKE - پڕۆژەی ڕەوێن
Рет қаралды 1,2 М.
داگیرکردنی هیند لەلایەن بەریتانیاوە
8:27
RAWEN CKE - پڕۆژەی ڕەوێن
Рет қаралды 930
هۆلاکۆ... سەرکردەیەکی بێ دڵ
7:35
Chaw - چاو
Рет қаралды 201 М.
ئیمامی بوخاری
5:24
RAWEN CKE - پڕۆژەی ڕەوێن
Рет қаралды 2,4 М.
Son ❤️ #shorts by Leisi Show
00:41
Leisi Show
Рет қаралды 10 МЛН