Рет қаралды 29
ڕاپۆرتی ژووری هەواڵی کەناڵی ئاسمانیی پەیام...
سه‌ره‌ڕای ئه‌و فشاره توندانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ن، به‌ڵام سۆران عومه‌ر جارێكی دیكه ده‌ركه‌وته‌وه و ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی شكستخواردووی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی: به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ پۆست و پاره ڕۆشتن بۆ به‌غدا...
سۆران عومه‌ر كاندیدی ژماره 22 له بازنه‌ی ( ڕانیه، پشده‌ر و دوكان) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له میانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ناڵی په‌یامدا وتیشی: من سه‌نگه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان‌م چۆڵ نه‌كردووه، به‌ڵكو قبوڵم نه‌بوو له په‌رله‌مانێكدا بمێنمه‌وه كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بیه‌وێت من به زه‌لیلی ڕاده‌ستی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات...
سۆران عومه‌ر چیرۆكی كاره‌ساتباری به‌شێك له زیندانه نهێنییه‌كانی جووت حزبی حوكمڕانی هه‌رێمی باس كرد، كه چۆن ئه‌شكه‌نجه‌ی هاووڵاتیان ده‌ده‌ن و شعور و كه‌رامه‌تی هاووڵاتیان بریندار ده‌كه‌ن.
ئه‌و كاندیده‌ی كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوو بێت و بچێته به‌غدا، شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه قورس‌تر بكات.
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا سۆران عومه‌ر وتی: عه‌یبه‌یه خه‌ڵك دوای 30 ساڵ له شكست و نه‌هامه‌تی و ئه‌شكه‌نجه و ئازار، ئومێدی به‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌بێت و دوایان بكه‌وێت.