Рет қаралды 10,117
لە بەشی پێنجەمی بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ سەباح حەمدانی، رائیدی پێشووی ئەمن لە رژێمی بەعس، باسی کارەتایبەتی و نهێنییەکانی ئەمن لە کەرکووک دەکرێت کە لە دەستپێکردنی تەعریبی ئەو شارەدا رۆڵی سەرەکییان بینیووە. رۆڵی هۆزی شەمەر لە تەعریبکردنی ناوچەکانی دیبەگەدا چی بووە؟
چۆن هانی عەرەب دەدرا بێنە ناوچە کوردستانییەکانەوە و ئەو یاسا تایبەتییانەی بۆیان دەردەکرا کامانەبوون! ئایا سەددام و حیزبی بەعس بەمەبەست عەرەبی شیعەیان دەهێنایە کەرکووک؟
باسی کوشتاری بەعسییەکان و گولـلەبارانکردنی خەڵک لەسەر شەقەقامەکان بۆ چاوترساندنی خەڵک دەکات و مولازم موحسین وەکو نموونە دەهێنێتەوە و باسی تاوانەکان دەکات.
ئەمانە و چەندین بابەتی دیکە لە پەیوەندی لەگەڵ تاوانەکانی بەعس لە پەنجەمۆردا شایەتییان لەسەر دەدرێت.