Рет қаралды 11,996
بەشی یەکەم
مێژووی شێخ مەحموود و بنەماڵەکەیان کە وەکو یەکەم مەلیکی کوردستان ناسراوە، لاپەڕەیەکی گەشە لە مێژووی نەتەوەی کورد دا. تاوەکو ئێستا دەیان کتێب و وتار لەلایەن لێکۆڵەرانی کورد و بیانییەوە لەسەر شێخ مەحموود و حکومەتەکەی نووسراون، لەدیدی جیاوازەوە هەڵسەنگاندن بۆ بنەماڵەی شێخ مەحموود کراوە.
رەنگە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکان یاداشتەکانی مامۆستا رەفیق حیلمی بێت کە لە نزیکەوە شێخ مەحموودی ناسیوەوە و کاری لەگەڵ کردووە. بۆ ئەوەی تێڕوانینی بنەماڵەکەیان لەسەر ژیانی سیاسی و جڤاکیی شێخ مەحموود و بنەماڵەکە و حکومڕانییەکەی شێخ بزانین، بەرنامەی پەنجەمۆر میوانداریی یەکێک لە نەوەکانی شێخ مەحموودی کردووە کە ئەویش شنۆ لەتیف حەفیدە واتە کوڕەزای شێخ مەحموود.
شنۆ شێخ لەتیف خۆی ئەندازیارە و ماوەیەک وەزیر بووە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی و لەنزیکەوە ئاگای لە کاروبارەکانی حکومەتی هەرێم - ئیدارەی سلێمانی بووە، بەڵام جگە لە ژیانە تایبەتییەکی خۆی، چەندین لاپەڕەی مێژووییمان لەگەڵ هەڵدایەوە لە پەیوەندیی لەگەڵ ژیانی شێخ مەحموود و هەروەها شێخ لەتیفی باوکی کە سەردەمانێک جێگری مستەفا بارزانی بووە لە نێو پارتی دیموکراتی کوردستاندا.
شنۆ لەتیف لەسەر ئەو دەنگۆ و قسانە کە گوایە شێخ بەدژی ئینگلیزەکان بووە و لایەنگری لە تورکەکان کردووە قسە دەکات و زانیاریی نوێ و سەرنجڕاکێش دەخاتە بەردەستمان.
هەروەها لە درێژەی بەرنامەکەدا لەسەر کەسایەتی حەپسەخانی نەقیب و چەندین کەسایەتی دیکەی گرنگ قسە دەکات.
باسی خولیا و ئارەزووەکانی شێخ مەحموود و شێخ لەتیف دەکات! هەروەها چیرۆکی دیدارێکی شێخ مەحموود لەگەڵ گۆرانیبێژی ناوداری عەرەب و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئوم کەلسوم دەگیڕێتەوە.