Рет қаралды 1,270,045
ڕۆژ کەریم | عاشقم من
ئاوازی | ڕۆژ کەریم
مۆنتاژی | دیار تاهیر
دەنگ | بۆ یەکەمجارە بە ئۆرجیناڵ تراک بڵاوبکرێتەوە
ئەرشیف | ڕۆژگار عوسمان
***
بۆ گەڕانەوەی بیرەوەرییەکانت
سەردانی پلەی لیستی نۆستالژیا بکە
• Diyar Tahir | نۆستالژیا
***
تێکستی گۆرانی |
هێنده‌ی ئێشی زامه‌کانم
شێوه‌ت ئه‌که‌م له گریانم
هێنده‌ی زستانێکی خۆمان
شه‌وم سارده هه‌راسانم
هێنده گریام هێنده سوتام
هێنده بێ تۆ به ته‌نیام من
هێنده‌ی بڵێن مه‌رگی گیانم
لاخۆشتره له ژیانم
عاشقم من عاشقی تۆ باش ئه‌زانم
گه‌ر بمه‌وێ تۆ له‌بیرکه‌م قه‌ت ناتوانم
ئه‌شک نه‌ما له چاوانما
له دووری تۆ تا نهیڕێژم
خه‌ون نه‌ما له شهوانما
له‌گه‌ڵ یادی تۆ نه‌ینێژم
سۆزی ناوت سه‌ختی داوت
شه‌ڕی جاربهجارهی چاوت
تاڵی نه‌هێشت له دنیادا
ئاشنای نه‌بم یا نهیچێژم
عاشقم من عاشقی تۆ باش ئه‌زانم
گه‌ر بمه‌وێ تۆ له‌بیرکه‌م قه‌ت ناتوانم
له سوچێکدا دیل کراوم
خوێن بارانه هه‌ردوو چاوم
به هێمنی ده‌سوتێم و
له ناخه‌وه داگیرساوم
زامه‌کانت نامه‌کانت
ڕه‌نگاو ڕه‌نگی خامه‌کانت
له ناخمدا گوزه‌ر ئه‌که‌ن
ئه‌وان ماون بۆیه ماوم
عاشقم من عاشقی تۆ باش ئه‌زانم
گه‌ر بمه‌وێ تۆ له‌بیرکه‌م قه‌ت ناتوانم