Рет қаралды 6,701
جەلال دەباغ لە ساڵی 1939 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکێکە لە کادرە سەرەتاییەکانی حیزبی شیوعی عێراقی و سەردەمانێکی زۆر پێشمەرگە بووە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی عێراقی بووە. هەروەها یەکێکە لە نووسەر و وەرگێڕە دیارەکان، چەندین پەرتووکی نووسیوە و وەڕگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی.
لە بەشی کۆتایی پەنجەمۆر لەگەڵ جەلال دەباغ دا، باسی پەیوەندییەکانی نێوان حیزبی شیوعی و حیزبی بەعس دەکات. بۆچی حیزبی بەعس ڕێگەی نەدا حیزب بەشداری گفتوگۆکانی نێوان شۆڕش و حکومەت لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێککەوتننامەی ١١ ی ئازار ساڵی ١٩٧٠ بکات؟
ئایا حیزبی شیوعی لە شەڕی ساڵی ١٩٧٤ راستەوخۆ بەشداری شەڕی دژی هێزی پێشمەرگە کرد؟
بۆچی نێوانی حیزبی بەعس و حیزبی شیوعی تێکچوو؟
باسی هێنانی چەک لە رێگەی فەلەستینییەکانەوە و پاشان لە قامیشلۆوە بۆ باشووری کوردستان دەکات!
دامەزراندنی بەرەی جود و بەرەی جەوقەد؟
شەڕی پشتئاشان و رۆڵی حکومەتی عێڕاق؟
شەڕی پەکەکە و حیزبی شیوعی لە بادینان!
ئەمانەو چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەدرێت.