Рет қаралды 17,267
جەلال دەباغ لە ساڵی 1939 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکێکە لە کادرە سەرەتاییەکانی حیزبی شیوعی عێراقی و سەردەمانێکی زۆر پێشمەرگە بووە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی عێراقی بووە. هەروەها یەکێکە لە نووسەر و وەرگێڕە دیارەکان، چەندین پەرتووکی نووسیوە و وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی.
لە بەشی دووەمی بەرنامەی پەنجەمۆر دا، باسی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و حیزبی شیوعی دەکات. رۆڵی مامۆستا هەمزە عەبدوڵڵا ، ئایا ئەو کاتەی کە سکرتێری پارتی بووە پەیوەندی بە حیزبی شیوعییەوە هەبووە؟
هێنانەوەی تەرمی مەلیک مەحموود بۆ سلێمانی و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران! پەیوەندی حیزبی شیوعی عێراقی و سۆڤیێت لەسەر چ بنەمایەک بووە؟
بۆچی دەڵێت دوژمنان بە شۆڕشی 14ی تەمووز دەڵێن کودەتا.
ئەمانەو چەندین بابەتی دیکەی مێژووی لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەددرێت.