BelgeFilm - Homer Dizeyî | بەڵگەفیلم - هۆمەر دزەیی

  Рет қаралды 19,660

Rudaw Stream

Rudaw Stream

Күн бұрын

هۆمه‌ر دزه‌یی له‌ ساڵی 1936 له‌ گوندی دووگردان له‌ ده‌شتی هه‌ولێر لە دایکبووە. سەرەتای خوێندنی لە هەولێر دەستپێده‌کات و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کەرکووک و بەغدا. لەبەر ئەوەی ئارەزووی لە هونەر و گۆرانی بووە، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ئاستەنگ دەخرێتە سەر رێگای، بەڵام ئەو کۆڵنادات.
یەکەم گۆرانی خۆی لە ساڵی 1955 لە بەغدا تۆمار کردووە. لە ساڵی 1956 دەچێتە ئەنقه‌ره‌ بۆ خوێندن، بەڵام ئەو خەیاڵی هەر لای هونەر و گۆرانی گوتن بووە، بۆیە دوای ساڵێک روو لە ڤیەننا دەکات. ئیدی بەو شێوەیە ئاشنایەتی لەگەڵ میوزیکزانان و گۆرانیبێژانی دەرەوەی کوردستان پەیدا دەکات.
هەر لە ڤیەنا ئاشنایەتی لەگەڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پەیدا دەکات و لەسەر داوای مام جەلال لە فیستیڤاڵی لاوان لە مۆسکۆ بەشداریی دەکات کە نوێنەری چەندین وڵات تێیدا بەشداربوون.
ساڵی 1963 دەگەڕێتەوە کوردستان و لە رادیۆی دەنگی کوردستان لە ماوەت درێژە بە خەباتی خۆی دەدات. هەر لە ساڵانی شەستەکاندا دەست بە تۆمارکردنی گۆرانی دەکات و دەنگدانەوەیەکی زۆری لەنێو کوردستاندا دەبێت.
لە ڤیەننا بڕوانامەی زانستی سیاسی بەدەست دەهێنێت. لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و کوردستان کۆنسێرتی هەبووەو هەوادارێکی زۆر روویان لە کۆنسێرتەکانی کردووە. لە ساڵانی هشتاکاندا لە گۆڤاری کاروان دەست بە نووسین دەکات، ئاشنایه‌تی زۆری لەگەڵ زۆربەی نووسەران و هونەرمەندانی کوردستاندا هەبووە و هەیە. ماوەیەک لە بەشی کوردی رادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووەو رۆڵی کاریگەری بینیووە لە گەشەکردنی ئەو رادیۆیه‌.
ساڵی 2006 لەسەر داوای مام جەلال دەگەڕێتەوە کوردستان و عێراق و دەبێتە راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق.

Пікірлер: 35
@babylongate
@babylongate Жыл бұрын
ئەڵا لە زمانە جوانەکەی خۆمان، بەڵگەفیلم، دەسخۆش ڕەنج
@User-11-j1z
@User-11-j1z Жыл бұрын
قوربانت بم،هەر بمێنیت و دەنگ باش.🤍🤍
@qiunB
@qiunB Жыл бұрын
هەمیشە ساغ و تەندروست بیت مامۆسا گیان ❤
@danum5463
@danum5463 4 ай бұрын
Mamostay gewrey Kurd♥️
@Frishta-n2k
@Frishta-n2k Жыл бұрын
Ustazz❤❤❤
@bilbaz1977
@bilbaz1977 Жыл бұрын
Awesome, wonderful and ultimate, your voice and character is a fountain of love and colourful nature of Kurdistan, wish you a happy Xmas and a prosperous new year.
@salarsaid3612
@salarsaid3612 Жыл бұрын
❤️❤️❤️❤️❤️
@frishtashvan1244
@frishtashvan1244 Жыл бұрын
ئەستێرەی جیهان….
@alendakreyi2750
@alendakreyi2750 9 ай бұрын
تۆ هونەرمەندی زور بەریزی شانازی بەتو دەکەین ماموستا❤
@alendakreyi2750
@alendakreyi2750 9 ай бұрын
یەکەم چارە تەماشەی هەموو ئەو رابورتە بکەم کە لی بیزار نەبوم ٤٧ دقە زور تاموو جیژم لی وەرکرت .تەمەن دریژ بی ماموستا❤
@SoranMohammadi-w4o
@SoranMohammadi-w4o Ай бұрын
دەستتان خۆش بێت بۆ ئەو بەرهەمە بەنرخە، بەراستی جێگای پێزانینە ❤️
@vegetasayajin967
@vegetasayajin967 Жыл бұрын
ئەم گۆرانی بێژو وەکو خۆشی ئەڵێ کەلێنێکی بەتاڵی لە موزیکی کوردیا پڕ کردۆتەوە کورد زۆر بەختەوەرە کە میراتێکی زۆر دەوڵەمەندی لەبەشە جۆر بەجۆرەکانی گۆرانی بۆ ماوەتەوە و لەوەتەی ئامێری تۆمار کردن دروست بووە خەریکی کۆکردنەوەی ئەو بەشەی هونەرە بەڵام وەکو چۆن عەلی مەردان و تایەر تۆفیق لە بوارەکەی خۆیانا زۆر وەستان و شوێن پەنجە یان دیارە ئەم هونەر مەندە ش کارەکانی ئەوەنە جوانە ڕەسەنایەتی زۆر بە کارەکانیە وە دیارە وەکو ووتمان گۆرانی کوردی تێرو پڕ تر کردووە.
@shahojalal3028
@shahojalal3028 9 ай бұрын
زۆرم خۆش ئەویت پیاویکە هەم دەنگی هەم خۆی هە سەلیقەی بەراستی راقیە
@thisiszev
@thisiszev Ай бұрын
17/8/24
@kawan74
@kawan74 Жыл бұрын
thank you so mush for your Music 9/9/23
@SalarSalar-m1t
@SalarSalar-m1t 11 ай бұрын
دەست خۆش
@Kurdan122
@Kurdan122 10 ай бұрын
هەر بمێنی مامۆستا گیان.
@vegetasayajin967
@vegetasayajin967 Жыл бұрын
ئێمە وا ئەزانین ئەو بەندە میلۆدیانە هەروا بەشێوەیەکی سروشتی دروست بوون بێگومان ئەوە بەو شێوەیە نەبووە کاتی خۆی ئەوانە هەمووی خەڵکانێکی پسپۆڕ ئەو کارانەیان کردووە وەکو چۆن کارێک یان ئەزموونێک لەرێگەی پەند کانیان ەوە گەیەنرا وە ئەو گۆرانی بەستە و بەند و لاوک و حەیرانانەش بەهەمان شێوە بووە .
@zheershorsh168
@zheershorsh168 11 ай бұрын
👏🏽👏🏽
@danasajade4801
@danasajade4801 9 ай бұрын
سالى شةستةكان هاتيتةوة لة اوروبا لةكةل انور قراخى بةلامارى كورانية رةسةنةكةى خولةى عتيدا دا قش كالى ليو ال كوريت بة لحنى اوروبى بةوة خوت مشهور كرد دةردى سلةى قةساب وتى لةكةل عباس ابو شوارب هةى خوشكت بكين ..دواى لةواشنتون عمر هلمت وتى لاتيك بوى بارةى سندويجت نةبو مردوو مرى من كاتيك لةواشنطن بوم تو بة سيارةت اوت عوعةكةج😂
@tomalex3545
@tomalex3545 Жыл бұрын
سڵاوو رێز بۆ مامۆستا
@amanjh.a2886
@amanjh.a2886 Жыл бұрын
ماڵی درۆت کاول بێت لە سێ وچوارساڵی ھە ستت کردشتێکت تیایە ھھھھھھھ مە ڕوبزن مامۆستاتۆبوە بۆیە بە کە رێتیش ئە مریش تە مە نت سە روھە شتاساڵە تە سە ڕوفی لۆتیە کت ھە یە لە پیاوناچیت
@frishtashvan1244
@frishtashvan1244 Жыл бұрын
Beee rez be uslubb ba qurbani yak hanasay bi asllan bogani gamzha atu nazani ku bzhi
@armandilshad6980
@armandilshad6980 Жыл бұрын
@Ibn_Abdullah_
@Ibn_Abdullah_ Жыл бұрын
He is Womaniser
@thisiszev
@thisiszev Ай бұрын
so what
@noushirouansaleh8611
@noushirouansaleh8611 Жыл бұрын
بە داخەوە هۆمەر دزەی لە خولەکی ٤٥.١٥ دا بە ووشەی قۆڕ و بێ ئەدەبانە و سیکسی تەواو ، ئرۆتیك گورانی ئەڵیت و دەست پێ ئەکات کە ، هیچ گەنچیك لە مێژووی هونەرو گۆرانی کوردیدا بەکاری نەهێناوە ، دزەیی وا ئەزانێت لەو گۆرانیەدا فیلمی ڕووت دەر ئەکات ، گرنگ نییە هەرچییەك بڵێ .....وانییە بەرێز ، ئاخر برا جارێ وەکو ژنەکەت پێ ی ووتوویت ، تۆ لەو تەمەنەدا زۆر عەیبە ئەو وووشە سێکسیانە بەکاربهێنیت ، ئینجا تۆ هیچ گوێ نادەیتە نەریت و ئاکارو کەلەپوری کوردایەتی ، کە هیچ رێگا نادات لە هونەرو لە کاتی قسەی ئاسایشدا ئەو ووشانە بەکار بێت بەرامبەر خێزان، بەراستی زۆر عەیب بوو کاك هۆمەر دزەیی ئەو رەفتارەت.
@benaw4603
@benaw4603 Жыл бұрын
باشترین هونەرمەندە، ئەوەش بەشێکە لە هونەر
@frishtashvan1244
@frishtashvan1244 Жыл бұрын
Asllan awa hunarmanda nak awani dika aw wshanash zor taybatn ewa la manay hunaru hunarmandayati tengan
@kurdmann4747
@kurdmann4747 Жыл бұрын
بە سێوچوارساڵی ھە ستت ئە کرد شتێکت تیایە ؟!!! ئە وە کێروگونی من بو مام عومە ر دزیی
@Pedro0990pedro
@Pedro0990pedro Жыл бұрын
وەرە هەشتا نەوەت ساڵی تەمەن لە چیا بەڕێکەی بەڕاستی خەسارەت مەندی بێ ئەخلاقی لە شیعری گۆرانێکنیا ئەوانیش چۆن بۆی ئەپۆشن کە باسی ناوگەڵی ئافرەت ئەکا وا تەواو ئەم دنیات ڕۆی چیەکەی لەو دنیا
@benaw4603
@benaw4603 Жыл бұрын
هەرکەسە و ئەچێتە گۆڕی خۆی. دژایەتی هونەریش ئەکەن! دواکەوتوو
@Therealhannibal10
@Therealhannibal10 Жыл бұрын
ئەگەر مەلایەک ئەو گۆرانیانەی هۆمەر دزەیی بڵێتەوە، چەپڵەی بۆ لێ ئەیەن...
@frishtashvan1244
@frishtashvan1244 Жыл бұрын
Be rez awa basheka la hunar awa ba manay kalima u wsha u pir hunarmanda taka kasa asteray jihana!
@aryankarimi1452
@aryankarimi1452 Жыл бұрын
ba ghurbanti hastt bm masmostay barez
Brawl Stars Edit😈📕
00:15
Kan Andrey
Рет қаралды 56 МЛН
The Joker wanted to stand at the front, but unexpectedly was beaten up by Officer Rabbit
00:12
规则,在门里生存,出来~死亡
00:33
落魄的王子
Рет қаралды 16 МЛН
Homer Dizeyee - Gella Werîwekan Album Full Track 2020
1:01:43
Kurdmax Music
Рет қаралды 117 М.
هەورامان، دزڵی، دەمەیەو ، دەرەکێ ، 2024
22:14
yousif zainalddin
Рет қаралды 4,1 М.
زۆر جوان باسی ئەوروپا دەکات
14:52
Arsh Sarkawt
Рет қаралды 21 М.
BelgeFilm- Mam celal | بەڵگەفیلم- مام جەلال
46:23
Rudaw Stream
Рет қаралды 36 М.
دارستانی شیعر- شێرکۆ بێکەس
52:41
Rudaw Stream
Рет қаралды 10 М.
Bnar Talk - Homer Dizayee | بنار تۆک - هۆمەر دزەیی
40:13
Brawl Stars Edit😈📕
00:15
Kan Andrey
Рет қаралды 56 МЛН