Рет қаралды 462
بەشیر موشیر (ئوستاد) دەوروبەری ساڵی 1890 لە سلێمانی لە دایکبووەو لە 30/07/1963 لە بەغدا کۆچی دواییکردووە. بەشیر موشیر مرۆڤێکی قسەخۆش، کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و نووسەر بووە. نازاندرێت کە ئوستاد پلەکانی خوێندنی تا چ ئاستێک تەواو کردووە، بەڵام ئەوەی وەکو بەڵگە باسی لێوە دەکرێت دەرچووی خولێکی ئەو ڕۆژگارەیە لە بواری بنەما سەرەتاییەکانی سەربازییدا. بەر لە دەستپێکردنی شەڕی جیهانی یەکەم، بەشیر موشیر دەکەوێتە نواندنی چالاکی لە دژی دەسەڵاتدارانی عوسمانی و لەو بوارەدا بەیاننامەش بڵاودەکاتەوە، بهو هۆیهوه دەسەڵاتدارانی ئەو سهردەمە لە سلێمانییەوە دووری دەخەنەوە بۆ شاری بەغدا.
لە ڕۆژگاری شەڕی دووەمی جیهانیدا وەکو کاربەدەستێکی دەوڵەتی عوسمانی لە دەستپێکی شەڕەوە تاکو کۆتایی بەشداری ئەو شەڕەی کردووە. بەگوێرەی گێڕانەوەی د. کەمال فواد، بەشیر موشیر لە کاتی خۆیدا لە سوپای عوسمانیدا پلەی موشیری هەبووە.