گفتوگۆی باڵۆن - بەشی یەک؛ تکایەک لە عەدنان کەریمەوە

  Рет қаралды 29,238

Rudaw Stream

Rudaw Stream

Күн бұрын

هونەرمەند عەدنان کەریم، تەمەنی 15 ساڵ بووە، كە دەستی بەكاری هونەری كردووە. لە ‏سەرەتاكانی ‏كاركردنی، جارێك كە گوێی لە دەنگی خۆی گرتووەتەوە، ‏بڕوای نەكردووە ئەوە ‏دەنگی ئەو بێت، بۆیە لە خۆی پرسیوە "ئەم دەنگە لە ‏كوێوە هاتووە؟". ئەو ‏پرسیارە لە خودی خۆی، ژیانی هونەرمەند عەدنان ‏كەریمی گۆڕیوە، بووەتە ‏هۆی ئەوەی لە كارە هونەرییەكانی بەردەوام بێت، ‏بەجۆرێك لە تەمەنی‏‏ 16 ساڵیدا دەبێتە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی، لە ‏ساڵی 1979دا بە ‏گۆرانی 'دەسماڵێ ‌و دەسماڵێ‌'، دەناسرێت. ‏
‏ئەو هونەرمەندە كە میوانی بەرنامەی گفتوگۆی باڵۆن بوو بە باشی دەزانێت ‏ئەوانەی لە دەستپێكی كاری هونەری گۆرانی گوتنن، پێویستە ‏گوێگرێكی ‏باشی هونەرمەندانی ‏پێش خۆیان بن. خۆشی هەر وەهای ‏كردووە، ئەو گوێگرێكی باشی ‏هونەرمەندێكی وەك حەسەن زیرەك بووە و ‏دەڵێت "لە سەرەتاكاندا حەزم دەكرد، وەك ‏حەسەن زیرەك گۆرانی ‏بڵێم".‏ ئەم هونەرمەندە پەیامی بۆ ئەو كەسانە هەیە، كە گۆرانییەكانی دەڵێنەوە، ئەو ‏سەرەڕای سوپاس کردنیان پێیان دەڵێت "باشترە ‏خۆتان ‏بدۆزنەوە، ‏راهێنان ‏لەسەر قوڕگی خۆتان بكەن".‏ ئەو هەرچەندە یەكەمجاری بوو، لە نزیكەوە باڵۆن، ‏بەڵام ‏ترسێكی وەها بە رووخسارییەوە دیار نەبوو، بەڵام ترسی خۆی ‏نەشاردەوە و گوتی ‏‏"ترسێكم لە باڵۆن هەیە، بەڵام زۆرنا". ئەگەر بە ‏حەزی خۆشی بوایە، ویستی ‏ئەوەی هەبوو کە باڵۆنەكە فڕی دواتر لە ‏سابڵاخ، لە رۆژهەڵاتی كوردستان ‏بنیشێتەوە. ‏
ئەو هونەرمەندە دەخوازێت‌ هونەرمەندان گرنگی بە ئاواز ‌و مەقامە ‏كوردییەكان ‏بدەن، لە دەرەوەی وڵاتیش شانازی بە مەقامە كوردییەكانەوە ‏بكەن، بۆ ‏ئەوەش نموونەیەك لەسەر خۆی دەهێنێتەوە؛ كاتێك لە ساڵانی ‏رابردوو لەگەڵ ‏نزیكەی 150 هونەرمەندی جیهان، لە ئەفریقا بەشداری لە ‏فێستیڤاڵێك ‏دەكات، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە بە هەر یەكێك لەو ‏هونەرمەندانە دەڵێت، ‏گۆرانییەكی رەسەنی وڵاتەكەیان بڵێن، كاتێك نۆرەی ‏عەدنان كەریم دێت، ئەو مەقامێكی خورشیدی دەڵێت، سەرپەرشتیاری ‏فێستیڤاڵەكەش بەوە سەرسام ‏دەبێت، بەجۆرێك ئەو مەقامە دەبێتە دەستپێكی ‏فێستیڤاڵەكە.‏
لایەنێكی دیكەی ژیانی عەدنان كەریم، بەتایبەت لە دەرەوەی وڵات ‏و ‏سەرەتاكانی ژیانی لە وڵاتی سوید، ئەوەیە کە بووەتە مامۆستای زمانی ‏كوردی و دەڵێت "شانازی ‏بەو رۆژانەوە دەكەم كە لە سوید خوێندكارانم ‏فێری ‏زمانی ‏كوردی دەكرد". ‏لە دوا پەیامی لەم بەشی بەرنامەكەدا هونەرمەند عەدنان ‏كەریم تكا لە دایك ‏‏‌و باوكانی دەرەوەی وڵات دەكات، ئاگایان ‏لە ‏زمانی ‏كوردی منداڵەكانیان بێت ‏بەجۆرێك پەروەردەیان بكەن زمانی ‏كوردی لەبیرنەكەن.‏

Пікірлер: 35
Стойкость Фёдора поразила всех!
00:58
МИНУС БАЛЛ
Рет қаралды 3,5 МЛН
Will A Guitar Boat Hold My Weight?
00:20
MrBeast
Рет қаралды 252 МЛН
هەورامان، دزڵی، دەمەیەو ، دەرەکێ ، 2024
22:14
yousif zainalddin
Рет қаралды 4,4 М.
عەدنان کەریم - کۆنسێرتی کوردستانی ڕۆژهەڵات - Adnan Karim
1:00:49
Jutiar Hamad -جوتیار حەمەد
Рет қаралды 73 М.
دکتۆر عبداللطیف و یونس ڕاوی باسی ناکۆکی سۆفی و سەلەفی 😱
50:20